ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ پیلان گێڕن یان ئه‌وانه‌ی دوێنی . وه‌ڵامێک بۆ چاو‌دێر
Saturday, 18/04/2009, 12:00
له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌رۆژنامه‌ی (الشرق الاوست) رۆژی(11/4/2009) په‌یوه‌ندیمان به‌چه‌ندین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد، هیچیان ئاماده‌نه‌بوون وه‌لامی ره‌سمی بده‌نه‌وه‌و نه‌شیان ویست به‌شه‌خسی هیچ بڵێن. به‌لام په‌یوه‌ندیمان به‌ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كرد، كه‌نه‌یویست ناوی بلاو بكه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه‌و ئه‌و نازناوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا خستویه‌تییه پاڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی .. چاو‌دێر " 12 . ئا‌پریل .2009 ..
به‌ڵكو هێشتا ئه‌م پیلانگێڕانه ماویانه پیلانه‌كانیان له‌مه زیاتر ئاشكرا بكه‌ن. هه‌مان سه‌رچاوه ..
به‌درێژایی ته‌مه‌نیشی له‌ناو یه‌كێتی‌دا نه‌وشیروان دژی رێكخستنی نهێنی بووه، خه‌ڵكیشی له‌سه‌ر رێكخستنی نهێنی كوشتووه‌و ته‌فروتونا كردووه. هه‌مان سه‌رچاوه..
به‌ناوبانگه به‌وه‌ی له‌رووی ده‌رونیه‌وه هیلاك ئه‌بێ‌و هه‌رچی به‌ده‌میا بێت، ئه‌یڵێ. ته‌نانه‌ت به‌ناوبانگه به رووشكێنی‌و قسه‌ی زۆر نابه‌جێش. هه‌مان سه‌رچاوه ..
ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌لاتیشی له شه‌ڕ، رێكه‌وتنه‌كان، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كان، مفاوه‌زاته‌كان، پیلانه‌كان، شه‌ڕی ناوخۆ، تیرۆره‌كان.. تاد هه‌بووه.
هۆکاری بێ باوه‌ڕی خه‌ڵک له به‌رامبه‌ر ڕازاوه‌ترین وه‌ڵام له ڕۆژنامه‌ی حیزبیه‌کان، له سه‌رچاوه‌و وتاره بێ سه‌روبه‌ره سنورداره‌کانه‌وه‌یه . به قه‌تیس کردنی ڕه‌خنه په‌نگ خواردووه‌کانی تاکی کورد و وه‌ڵامه بێ باوه‌ڕێکانه‌وه، له‌پیاهه‌ڵدان و قوتکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاو ، له پێشه‌لکردن و سوکایه‌تی پێکردنی ڕاکان و گلکردنه‌وه‌ی بوخچه‌ی دیموکراسی و پشتکردنه ڕابردوودایه ، هه‌رچه‌نده هه‌موو به‌ڵێن و وتار‌و بیروباوه‌ڕ و ئایدۆلۆژیا و پرۆگرام " له‌سه‌ر ته‌خته تاته‌شۆڕه‌که‌ی ویژدان " له‌سه‌ری ده‌دۆڕێت و ئه‌خلاق " ماڵئاوایی لێ ده‌کرێت و فه‌رامۆشکردن و تروسکایی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان جێی ده‌گریته‌وه .. له‌و ڕۆژه‌وه که ڕۆژنامه‌ی حیزب بووه " سه‌رڤیزی " مێزی ڕازاندنه‌وه‌ی شه‌وانی گه‌نده‌ڵچییه‌کان و پشتی کرده گه‌ل ، ئیتر هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌کانی ڕابردووی له‌به‌رچاوی گه‌لدا له‌ئاسۆدا ئاواکرد .. ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر له‌ته‌مومژی حیزبی و له‌ململانییه چه‌که‌ره‌کراوه‌که‌ی کۆتایی حه‌فتاکان دا ، له‌ئێستادا به‌ڕابردوودا ده‌چێته‌وه‌و له‌سه‌ر ڕابردوو قین و تۆڵه " نوێ ده‌کاته‌وه . له‌و سه‌رده‌مه‌ی کاتێک فه‌ریدون عه‌بدولقادر کرا به‌مه‌کته‌بی سیاسی و ئیتر خاوه‌نی ئه‌م سایته گڕی گرت و ئایدۆلۆژیا‌و کوتله‌و ماڵ تێکدانی کرده گژ " له‌باتی ڕاستی بکاته‌وه ، ڕه‌وشه‌که‌ی خراپتر کرد . ئیتر له‌سه‌ر ئه‌وخراپه‌کاریه‌دا ڕۆیشت تا شه‌هیدان " جه‌مالی عه‌لی باپیری له‌خوێنی براکه‌ی شه‌هید شێرکۆی شێخ عه‌لی " دا خه‌ڵتان کرد . به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا له تیرۆرکردنێکی شاراوه‌و "تاک ڕه‌ویدا" کووره‌ی شه‌ڕی ناوخۆی به‌خوێنی " عه‌بدولی سۆران و نوری حه‌مه‌عه‌لی " بۆ چه‌ند ساتێکی تر گه‌شانده‌وه . به‌وه‌وه ڕانه‌وه‌ستا به‌ڵکو له‌پیلانێکی تردا یه‌کێتی دوو قاشکرد و ده‌یان هاوڕێی سه‌نگه‌ری کرده خزمه‌ت حه‌زه سیاسیه‌کانی ..
رابردووی خراپ ، ناتوانێت پێشڕه‌وێکی بی خه‌ل و خه‌ش و ڕه‌خنه‌گرێکی بێ وه‌ڵام بێت ؛ ئاوی لێڵ سه‌بری ده‌وێت تا ڕوون ده‌بێته‌وه . له‌خۆڕا نییه به‌قین ده‌یانه‌وێت هه‌ڵه‌کانیان داپۆشن . بۆ له خانه‌قین دۆڕانتان ؟ بۆ له‌که‌رکوکدا به‌هۆی هه‌ڵه‌کانتانه‌وه شۆڕشی نوێتان به خێڵی قاله‌و ته‌حسین سپارد ؟ بۆ هه‌ولێری سه‌وزتان دا به‌شوو به زه‌رد ؟ له‌کوێوه ده‌ستان به‌ئاوه‌دانکردنه‌وه کرد و له کوێوه کۆتایتان پێ هێنا ؟ کوا جیهانی مۆدرێنه‌ته‌و پۆست مۆدرێنه‌ته؟ کوا میزانییه‌ی یه‌کێتی و چه‌نتان سه‌رفکردووه‌و چه‌ندیشتان لف لێدا . کوا ده‌وڵه‌تی یاسا‌و سۆکۆلار وده‌وڵه‌تی دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریا ؟ هێنده قسه‌ی سه‌رته‌نورو سه‌رکانی ژنانتان به نرخی سیاسی به خه‌ڵک فرۆشت ، به‌ڕاستیه‌کانیشتان پێکه‌نینمان دێت .. ده‌تانه‌وێت ده‌ستی چه‌ورتان به‌خه‌ڵکی تر بسڕن ، وه‌ک شوانه‌که‌تان لێهاتووه و خۆشبه‌ختانه که‌س باوه‌ڕتان پێ ناکات ..
به‌ڵكو هێشتا ئه‌م پیلانگێڕانه ماویانه پیلانه‌كانیان له‌مه زیاتر ئاشكرا بكه‌ن . چاو‌دێر..
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ " ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر " له‌که‌داریان ده‌کات به‌پیلانگێر ، سه‌رده‌مه‌که زۆر جیاوازتره له‌سه‌رده‌می ئاڵای شۆڕش (ته‌نها مه‌به‌ستم له مه‌لابه‌ختیاره) له ئه‌مڕۆدا ده‌شێت له‌نێو کیانێکی خولقاودا بۆ ململانێی سیاسی له‌پێناو پاراستنی دیموکراسی و به‌هیواگه‌یاندنی مافی چاره‌نوس و به‌نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی تواناکان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان و به‌یاسا گه‌یاندنی وڵات و بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و به‌سزا گه‌یاندنی پێشه‌لکاران ، ده‌کرێت ئاوڕێک له گه‌ل بدرێته‌وه .. جیاوازه له‌وه‌ی که " ئاڵای شۆڕش" نه‌یتوانی یه‌کێتی له‌قه‌یران ڕزگار بکات به‌ڵکو قه‌یرانی بۆ دروست کرد . جیاوازه له‌وه‌ی ده‌یویست به‌رگی کوردستانی بوونی له‌به‌ر یه‌کێتی داکه‌نێت .. جیاوازه له‌وه‌ی ده‌یویست " ئاش " به‌ره‌یه‌کی تری شه‌ڕ بخاته سه‌ر ئه‌و چه‌ند فره به‌ره جه‌نگه‌ی تر که له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتیدا ڕاوه‌ستا بوون ، به‌دوژمنه زلهێزه‌که‌شه‌وه . جیاوازه ده‌کرێت له‌ئه‌مڕۆدا خوێن نه‌ڕێژرێت ، به‌ڵام ئه‌وسا ڕژا .. جیاوازه له‌ئه‌مڕۆدا ئه‌وانه‌ی ده‌یان نه‌وێت چاکسازی بکه‌ن ، له‌نێتی خراپه‌کاریدا نین ، وه‌کو " ئاش " کردی .. جیاوازه خه‌ڵکه‌که هانی ڕیفۆرمخوازان ده‌ده‌ن بۆ گۆران ، که‌واته ڕیفۆرمخوازان ده‌چنه به‌ره‌ی گه‌له‌وه نه‌ک گه‌ل ده‌چێته به‌ره‌ی ڕیفۆرمخوازنه‌وه ، له‌وێدا پێشڕه‌وایه‌تی ده‌روست ده‌بێت . به‌پێچه‌وانه‌وه " ئاش ' پشتی کرده هیواکانی خه‌ڵک .. کامه‌یان پیلان و ئاژاوه‌گێڕییه ، ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ یان ئه‌وه‌ی دوێنێ ..
16. ئا‌پریل . 2008
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست