گه‌ریلاکانی قه‌ندیل و مانای ڕاستی کوردایه‌تی
Thursday, 18/11/2010, 12:00
من ناتوانم باوه‌ڕم به‌و دژایه‌تیه‌ی په‌که‌که هه‌بێت له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌و پشتگیری کردنیان بۆ تورکیا‌و کاربه‌ده‌ستانیان له دژی په‌که‌که.
ئه‌گه‌رچی زۆرجار لیدوانی جۆراو جۆر له‌لایه‌ن سه‌رکرده کورده‌کانه‌وه ده‌بیستین، ده‌مێك به چه‌ك دانان، ده‌مێك دانووستان کردن له‌گه‌ڵ تورکیادا، ده‌مێك به چاره‌سه‌کردنی له ڕێگه‌ی سیاسیه‌وه، ده‌مێك ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ون و خه‌یاڵه...هتد.
چونکه په‌که‌که هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داوه، جگه له‌وه‌ش گونجاو نی یه که‌سانێك خۆیان به ئه‌زموونێکدا تێپه‌ڕیبن و جۆرێك له ئه‌نجامه‌که‌شیان به‌ده‌ست هێنا بێت و ئێسته ئه‌زموونه هاوشێوه‌کانیان ڕه‌د بکه‌نه‌وه.
هه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی که‌وا ئێسته کوردستانی باشووری تێدایه خۆی بۆ خۆی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره لێدوانانه‌دا ده‌دات و وه‌ڵامێکه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه که ده‌وترێت.
زۆر ڕوون و ئاشکرایه که‌وا کورده‌کانی باشووری کوردستان سه‌رده‌مانێك کۆمه‌ڵانێکیان هه‌بوو به شاخه‌وه‌و خه‌باتیان ده‌کرد دژی حکوومه‌تی به‌عسی و داواکردنه‌وه‌ی ئه‌و خاکه‌یان که‌وا داگیرکرابوو، گه‌رچی به دۆخێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو هاته ئاراوه‌و ئه‌و خاکه جارێکی تر گه‌ڕایه‌وه ده‌ستی کورده‌کان، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر که‌سانێك له شاخ نه‌بوونایه کێ ئه‌و هه‌له‌ی بقۆستایه‌ته‌وه؟.
ئێسته گه‌ریلاکان گه‌ر شاخ به‌جێ بهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه ناو شاره‌کان و تێکه‌ڵی ژیانی ئاسایی خۆیان ببنه‌وه گومان له‌وه‌دا نی یه به تێپه‌ڕاندنی کات وورده وورده ده‌توێنه‌وه، چونکه خۆ ئه‌و کوردانه‌ی که‌وا ئێسته له‌ناو شاره‌کاندان له که‌میان نی یه که‌وا هیچیان پێ ناکرێت، چونکه ئاشکرایه ژماره‌ی گه‌ریلا به به‌راورد له‌گه‌ڵ کوردانی تری دانیشتووانه‌وه که‌مییان به‌راورد ناکرێت، هه‌روه‌ك پێشمه‌رگه‌کانی باشووری کوردستان و کاتی ڕژێمی به‌عس به هه‌مان شێوه، به‌ڵام خۆ هه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌مه بوون بوو بوون به نموونه‌و جوڵێنه‌ری ئه‌وانه‌ی که‌وا له‌ناو شاردابوون، ته‌نزیمکردن، چالاکیه‌کان زۆربه‌ی زۆری له شاخه‌وه بۆ ناو شار داده‌به‌زی، تا هه‌له‌که دروست بوو به‌و شێوه‌یه‌ی له به‌هاری 1991دا بینیمان قۆسترایه‌وه، ژیانیش هه‌مووی کۆمه‌ڵه هه‌لێکه.
خۆ ئه‌گه‌ر به‌راوردی ژیانی گه‌ریلاکانی باکووری کوردستان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی سه‌رده‌می شاخی باشووری کوردستان بکه‌ین جیاوازیه‌کی زۆر ده‌بینین له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که‌وا له باشووری کوردستان له شاخ بوون و باوکی خۆشم یه‌کێك بووه له نێویاندا.
لێره‌دا به به‌راوردێکی سه‌ره‌تایی تایتڵی ووتاره‌که‌م ده‌سه‌لمێنم.
هه‌ندێك له پێشمه‌رگه‌کانی باشووری کوردستان له ترسی عه‌سکه‌ری به‌رده‌وام و ترسانیان له مردن په‌نایان بۆ شاخ ده‌برد به تایبه‌ت له کاتی شه‌ڕی ئێران و عێراقدا.
گه‌ریلاکان ئه‌و ترسه‌یان نی یه چونکه ئاشكرایه تورکیا ته‌نها دوو ساڵ سه‌ربازی به کورده‌کان ده‌کات هه‌روه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌کی تری تورك.
هه‌ندێك له پێشمه‌رگه‌کانی باشووری کوردستان تووشی کێشه‌ی عه‌شایه‌ری و ئه‌خلاقی ده‌بوون و په‌نایان بۆ شاخ ده‌برد.
به‌ڵام ئه‌م چینه له‌ناو گه‌ریلاکاندا جێگه‌ی نابێته‌وه‌و نموونه‌ی له‌م جۆره‌ش زۆره جارێکیان له ئێرانه‌وه کوڕێك کچێکی هه‌ڵگرتبوو ڕۆشتبوون بۆ قه‌ندیل له‌وێ گه‌ڕاندبوویانه‌وه.
ئه‌و فشاره سه‌خته‌ی که‌وا له‌سه‌ر کورده‌کانی باشوور بوو زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو، چونکه به‌رده‌وام به هێز دژیان ده‌وه‌ستێنرایه‌وه له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه.
ئه‌و زه‌برو ئاسنه له باکوری کوردستان که‌متره وه‌ك لایه‌نه فیزیکیه‌که، به‌ڵام گه‌ریلاکان داوای هه‌موو مافه‌کان ده‌که‌ن به مه‌عنه‌ویه‌کانیشه‌وه.
هه‌ندێك له پێشمه‌رگه‌کانی باشووری کوردستان له ترسی گیانی خۆیان ڕایان کردبوو، به‌هۆی که‌سێکیانه‌وه وه‌یان گومان و شکاتێکه‌وه که دروست ده‌بوو.
گه‌ریلاکان ئه‌وه‌ی ده‌چێت ئه‌گه‌ر به ته‌واوی لێ نه‌بڕابێت ناتوانێت بمێنێته‌وه.
ڕه‌وشتی گه‌ریلاکان نموونه‌ییه وه تا ئێسته که‌س قسه‌ی له‌سه‌ریان نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کوڕوو کچ هاوشانی یه‌کترین، به‌ڵام هه‌ندێك له پێشمه‌رگه‌کانی باشووری کوردستان هه‌ندێك جار ئه‌و سنورانه‌یان به‌زاندووه.
هه‌ندێك له پێشمه‌رگه‌کانی باشووری کوردسان له کاتی عه‌فواته‌کاندا به هه‌لیان ده‌زانی و براکانیان له شاخ به‌جێ ده‌هێشت، به‌ڵام گه‌ریلاکان زۆر ده‌گمه‌نه ئه‌وه‌ی چووه شاخ واز بهێنێت مه‌گه‌ر بۆ کاری سیاسی دابه‌زێت.
هه‌ندێك جار پێشمه‌رگه‌کانی باشووری کوردسان له‌نێو خۆیاندا ده‌یانکرد به‌شه‌ڕی براکوژی له‌و کاته ناسکانه‌شدا، به‌ڵام تا ئێسته له‌م جۆره شه‌ڕانه له‌ناو گه‌ریلاکاندا ڕووی نه‌داوه.
به‌هۆی یه‌کتر قبوڵ نه‌کردنه‌وه‌و ئاراسته‌ی فکری جیاواز پێشمه‌رگه‌کانی باشووری کوردسان حیزبی جۆر به‌جۆرو کوتله‌کاری له‌و کاته ناسکانه‌دا جیا ده‌بوویه‌وه، به‌ڵام گه‌ریلاکان یه‌کڕیزیان زۆر پته‌وو زیاتر پاراستووه.
هه‌ندێك جار پێشمه‌رگه‌کانی باشووری کوردستان ئه‌منیه‌تی کوردانی ناو شاریان ده‌خسته خه‌ته‌ره‌وه، گه‌ریلاکان زۆر ئه‌م لایه‌نه‌یان پاراستووه.
هه‌ربۆیه له‌و به‌راورد کردنه سه‌ره‌تاییانه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت گه‌ریلاکانی قه‌ندیل ڕووی ڕاستی کوردایه‌تین.
ئێسته له باشووری کوردستاندا ڕۆڵی پێشمه‌رگه زۆر ده‌نرخێت و موچه‌ی جۆر به‌جۆریان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌یه که له کۆندا داویانه.
ڕۆژێکیش دێت ڕۆڵی گه‌ریلاکان زۆر به‌رزتر بنرخێنرێت، ئیتر مه‌رج نی یه به پاره‌و پول بێت، گومانیشم له‌وه‌دا نی یه ده‌وڵه‌تی کوردی زۆر به‌ره‌و واقع بوونێکی خوازراو ده‌ڕوات و دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تێکی کوردیش پێویستیه‌کی حه‌تمیه.
عومه‌ر عه‌لی/ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار
www.omarali.co.uk
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست