کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەیدانى ئازادى جێگاى ئاژاوە گێڕەكانى تێدا نابێتەوە

Friday, 25/03/2011, 12:00


مەیدانى ئازادى ئەو مەیدانەیە كە لەدواى (17)شوباتەوە لە خوینى ڕۆلەكانى خۆش نەبوو دوبارە باوەشى بۆ كردینەوە بۆ ئەوەى بڵێن بێدەنگ نابین بێدەنگ نابین ، خوێنتان ڕشتین ئەمجارە بێدەنگ نابین تا كۆتایتان، بێدەنگ نابین تا جەلادەكان و بەرپرسەكانیان لە دادگاى میللەتدا بەسزاى خۆیان دەگەن، بێدەنگ نابین لەو هەموو گەندەڵییەى وەك تارایەكى ڕەش داوتانە بەسەر كوردستاندا بۆ ئەوەى لە ژێر ئەو تارا ڕەشەدا مەرامە پیسە قێزەونەكانى خۆتانى تێدا ئەنجام بدەن
دیسانەوە سەراى ئازادى باوەشى خۆى بۆ كردینەوە لەو شۆڕشەوە كە عەولەسیسى تێدا شەهید كرا لە باوەشیدا،هەر ئەو باوەشەیە كە لە 17 شوباتەوە باوەشى بۆ كردوینەتەوە، ئەویش ئێمەین مێژوویەكى نوێى تێدا تۆمار دەكەین دەمەوێت ئەوەبڵێم ئەو سەرایە هەمیشە جێگاى نامەردانى نەكردۆتەوە لەباوەشیدا هەربۆیە هەوڵى فاشیلانە مەدەن بۆ ناشرینكردنى هەوڵى تێكدەرانە مەدەن بۆ چۆڵكردنى چونكە سەرا بەئێوە چۆڵناكرێت بەڵام دڵنیام سەراى ئازادى ئەمجارە بەئێوەى چۆڵ دەكات كورسى و گەر بیگەیەننە ئەوەى زیاتر پێ ڕاكێشن ئەوا پێتان چۆڵ دەكەین كوردستانیش، هەموو ڕۆژێك نامەردەكان مشەخۆرەكان ئاژاوە گێڕەكان دەیانەوێت لە ڕێگەى چاوسوركردنەوە و هەڕەشەى كوشتن تۆقاندن چەقۆ وەشاندنەوە جەلادى خۆیان دەربخەن و وەك ئەوەى نەزانین چەند قێزەون و گەندەڵن بیانەوێت مەیدانى سەراى ئازادى چۆڵ بكەین نا ئەمجارە هێڵى سورە بۆتان بادڵنیابن بەڵام ئێمە وەك ئێوە بەچەقۆ وەشاندن و كوشتن بڕین پێتان چۆڵ ناكەین كورسى و دەسەڵات ئێمە هاورمان هەیەو دونیا گۆڕاوەكان و دونیا گۆڕنكارەكان، لەگەڵ ئێمەن نەك ئێوە ،ئەوە دەبێت بزانن ئەى دەسەڵات موبارەك و قەزافى بن عەلى ئەوەندە دەستیان پێوە بوو تا هاوارى میللەت بەرز بویەوەو وتیان (ئیرحل) بەڵام دواى هاورى میللەت دەستەكان پشتیانى بەرداو پشتیان شكا، ئێوەش ئەم راستییە دەزانن بەڵام دەتانەوێت خۆتانى لێ گێل بكەن، دڵنیابن خۆ گێل كردن دادتان نادات، وەرن با پێكەوە ئەو ئەو هاوارەى كە ئێمە لە 17 شوباتەوە هاوارى بۆدەكەین بەیەك دەنگ دەڵێین گۆڕان ئێوەش وەرن و لەگەڵمان بن بەیەكبونمان بڵێن دەیگۆڕین،چونكە لە مودەى (21)ساڵى حكوم ڕانى دەسەڵاتى ئێوەدا ئەوەى بەكردار دەڵێن هەمووى گوفتارەو هەمووى درۆیە ئەوەى بۆ بەرژەوەندى خۆتان كردوتانە هەموى ئاشكرایە بۆ میللەت نییە،چیتر تا زووە بۆ ئەوەى ئەو گۆڕانەى دروست بووە لە دونیاى عەرەبیدا ئێوەش بەر ئەو گۆڕانە نەكەون ،چونكە دیكتاتۆرەكان هەرچەندە تەمەن درێژبن كۆتییان وەك ێدام دەبێت لە كونێكى تاریكدا بەو شێوەیە دەرهێنرا،یاخود وەك شاى گۆڕبەگۆڕى ئێران دەبێت تەنانەت نەشى توانى پێڵاوەكانى لەپێ بكات كاتێك ڕاونرا یاخود وەك موبارەكى میسر و بن عەلى تونس دەبێت مەسیرتان خۆ ئەوانیش كەناڵى ئیعلامى ڕادێۆ و ڕۆژنامەشیان هەبوو بەڵام چییان كرد بۆ سەرۆك و بەرپرسەكانیان من دەزانم سەرۆك چییان كرد بۆ سەرۆك و بەرپرسەكانیان وەك كەناڵە چەواشەكارییەكانى ئێوە چۆن ئێستا دەڵین بە ئێمە ئاژاوە گێڕو چەقۆ وەشێن و هەزاران درۆى ترى لەم جۆرە و بەڵام بۆ ئێوەو بەرپرسەگەندەڵەكان پیاهەڵدان و نۆكەرى بەهەمان شێوە ئەوانیش ماستاو پیا هەڵدان بۆ گیرفان پڕكردن و چەواشەكارى ئەى سەرۆك و بەرپرسان ئایا ئەوان توانیان لە شاڵاوى گۆڕانى میللەت ڕزگاریان بكات كەناڵە چەواشەكارییەكانیان ؟؟؟،هەربۆیە بابەس بێت تیرۆرى ئیعلامى لە كەناڵە ئیعلامییەكانتانەوە بۆ سەركەسایەتییەكانى ناو مەیدانى ئازادى و كەسایتییەكانى حیزبە ئۆپۆزسێۆنەكان بەتایبەت بزوتنەوەى گۆڕان بەسیكەن چەواشەكارى ڕژێك پێمان دەڵێن دەستى گۆڕانەوە رۆژێك دەڵێن یەكگرتوو كۆمەڵ رۆِژێكیش پێمان دەڵێن دەستى ئیتلاعاتى ئیرانە بەسیكەن خۆ ئێمە ئێوەى 31 نین بەهەزاران ڕۆڵەى ئەم كوردستانەتان دا بەكوشت لە پێناوى كورسى و پارە بەسیكەن ئەو ستایلە كۆنانەى شاخ بە كورى كورد بتانەوێت خوێنمان بڕژن دوبارە و دەبارەى بكەنەوە شەڕى براكوژى ئێوە لە پێناو لەق بوونى كورسییەكانتاندا دەزانم ئامادەن كارێك بكەن خوێن لاشەمان ببات بەڵام دڵنیابە ئەمجارە براكان یەك ناكوژنەوە لە پێناو مەرامە گڵاوەكانتاندا،چونكە ئێمە نامانەوێت خوێنتان بڕژین ئێمە دەڵێن گۆڕانمان دەوێن گۆڕان،وەرن بچنەوە بەخۆتاندا واتان لە خۆتان كردووە تەنانەت لە دورى هەزاران مەترەوە زومى كامێراى كەناڵەكانتان نابێت بێتە بێشەوە تەختییەى خۆپیشاندانەكانمان بكەن چونكە درۆى شاخدار و چەواشەكاریتان واى كردووە لێمان نەهێلین و قیز لە زومى كامێراتان خۆشتان بكەینەوە ئەمە بەهۆى كەڕبونى گوێكانتان و كوێربونى چاوكانتان لە ئاستى ئەم میللەتەدا بەس دەبینن و دەبیست بۆ كورسى و دەسەڵات و سەروەت و سامان دزینى ئەم میللەتە، چیتر هەوڵمەدەن ئێمە بەو هەوڵە گڵاوانە ناترسین و نابەزین دەست هەڵناگیرن لە داواكارییەكانمان تانە گۆڕێن ئەوەش ویستى من نییە ویستى میللە تێكە ویستى دونیا تەكنۆقراتەكانە دەبێت دیكتاتۆرەكان بڕوخێن ئێمە لەمەیدانى ئازادییەوە شۆرشێكى نوێى سپیمان ڕاگەیاندووە بۆ گۆڕانى سیستەمى ئیفلیج بۆ دروست بونى سیستەمێكى سەردەمییانەو بەدى هێنانى هەموو ئاماجەكانمان كە ئێوەى عەقەلییەت بەتەنها بۆ خۆتان و بنەماڵەكانتان بە دیكتاتۆرییانە سەروەت و سامانى ئەم میللەتەتان زەوت كردووە بۆ خۆتان و كوڕ كوڕەزاكانتان ئەمەش تەنها فیرعەونەكان و لەدواى فیرعەونەكان دیكتاتۆرەكان بەم شێوەیە درێژكراوەتەوە تا بگات بە ئێوە بەڵام خۆشبەختم بەوەى كە روخانى كۆپى فیرعەونەكان بەرێوەیە ئەمەش تەپڵى سەركەوتنە لەمەیدانى ئازادییەوە ئێمەش وەك تونس و میسر و لیبیا ئەو تەپڵە لێدەدەین بۆ روخانى فیرعەونەكان وەك چۆن ئێستا بەردەوامین و سەركەوتن بەڕێوەیە ئەگەر نەگۆڕین ئەوا ئەمجارە كورستان بۆ خۆمان دەبێت و نەمان بۆ ئەوان

ئاژاوە گێڕ و خۆفرۆش ئەوكەسەیە كە سەراى ئازادى جێگاى ناكاتەوە 
   ئازادى خواز ئەو كەسەیە لەمەیدانەدا جێگاى بۆتەوە 
با گەندەڵكاران چاوەرێبكەن بۆ زبڵدانى مێژوو 
مەردیش رێگاى وەك ریگاى قازى محەمەد و ئارامى شەهید 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە