کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سگیر و زیندانیکردنی ئیبراهیمی کاکه‌ ئه‌حه‌ له‌ قاوده‌ده‌ین

Tuesday, 18/10/2011, 12:00


وه‌ک ئاشکرایه‌ بۆ دوو هه‌فته‌ ده‌چێت که‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین و تێکۆشه‌ر (برایمی کاکه‌ ئه‌حه‌ (ده‌سگیرکراوه‌ و له‌زینداندایه‌، له‌ کاتێکدا هه‌موو تاوانی ئه‌وکه‌سه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کێک بووه‌ له‌ رێکخه‌ران و به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌کانی مه‌یدانی ئازادی هه‌له‌بجه‌ له‌ دوای 17ی شوبات، ناوبراو که‌ خۆی زۆر به‌ خه‌ستی به‌ده‌ستی پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بریندار بووه‌ و له‌ مه‌رگ گه‌راوه‌ته‌وه‌ ئێستا هێزه‌کانی ئاسایش ناوبراویان ده‌سگیرکردوه‌, و وه‌ک زانیاریمان هه‌یه‌ رووبه‌ڕووی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ش بوه‌ته‌وه‌‌.
ئێمه‌ وه‌ک چاودێری کوردۆساید - چاک داواکارین له‌ ده‌سته‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که‌ :
ته‌قه‌که‌ران له‌ خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخوازانه‌ و هێمنانه‌ی گه‌ل ده‌سگیر بکه‌ن نه‌ک رێکخه‌ران و چالاکانی خۆپیشانده‌ران.
خۆپیشاندان مافێکی سروشتی و ئاسایی هه‌ر هاووڵاتییه‌که‌ و له‌ سه‌رجه‌م یاسا مه‌ده‌نی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا
ئه‌م یاسایه‌ دانی پێدانراوه‌ و جێگیر کراوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ ئه‌م کارانه‌ به‌ دژی مافی هاووڵاتی و ئازادی و دیموکراسی ده‌بینین.
هاوکات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌م کاره‌ ده‌که‌ین، داواکارین به‌ زووترین کات ناوبراو ئازاد بکرێت و قه‌ره‌بووشی بکرێته‌وه. چونکه‌ ناوبراو به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه‌ و شارستانییانه‌ به‌شداری خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی کردوه‌ و پشتگیری له‌ داوا ره‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان کردوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە