کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


فاروقی مه‌لا مسته‌فا وه‌ک خۆی (به‌شی دووهه‌م)

Monday, 12/01/2009, 12:00

2355 بینراوە


فاروق سه‌فوه‌ت دوای تێپه‌ڕکردنی قۆناغی لاتیی و نه‌بوونی
یه‌کێک له‌ ناشیرینترین خه‌سڵه‌ته‌کانی مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ڵوێسی جوامێری و پیاوه‌تی وه‌رگرێت و دوایی بیکات به‌ منه‌ت و بیداته‌وه‌ به‌ ناوچه‌وانی به‌رامبه‌ردا، یان کارێکی چاکه‌ یان کۆمه‌کی وخێر بکات و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌کات خه‌ڵک خۆیان به‌ پێزانینه‌وه‌ بڕواننه‌ ئه‌و کارانه‌، خۆی پێنه‌گێرێ و خێرا خێرا لێره‌و له‌وێ باسی ئه‌و چاکانه‌ بکات و بیانڵێته‌وه‌، له‌مه‌دا کاک فاروق پشکی شێری به‌رده‌که‌وێت، باشترین نمونه‌ش ئه‌و کێشه‌یه‌ بوو که‌ له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ووشه‌دا هاته‌ ئاراوه‌، کاتی خۆی ئه‌م کاک فاروقه‌ چه‌ند کابینه‌یه‌کی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ گرده‌که‌ی زه‌رگه‌ته‌ دروستکردبوو، ئه‌وه‌نده‌ له‌ملاو لا باسی ئه‌و کابینانه‌ی کرد بوو له‌زه‌تی تیدا نه‌مابوو، گێچی توڕه‌یی نه‌وشیروانی گه‌یاندبووه‌ ئه‌وپه‌ڕی، بۆیه‌ نه‌وشیروان هه‌ر هه‌مووی به‌ شۆفڵ تێکدابوو. 1
له‌ مێژووی شاری سلێمانیدا پیاوی به‌خشنده‌ی وای تیدا بووه‌ که‌ وێنه‌یان ده‌گمه‌ن بووه‌ له‌ نان بده‌یی و ده‌ستگیرۆی هه‌ژار و لیقه‌وماواندا، له‌ سلێمانیدا ده‌وڵه‌مه‌ندی نێشتمانپه‌روه‌ری وای تێداهه‌ڵکه‌وتوه‌ که‌ هاوتایان نابێته‌وه‌، که‌ریمی عه‌له‌که‌ که‌ دواییش بووه‌ وه‌زیری دارایی حکومه‌ته‌که‌ی شێخی نه‌مر یه‌کێکه‌ له‌و که‌سایه‌تیه‌ ده‌ستکراوانه‌ی که‌ تا پێیکرا یارمه‌تی هه‌ژارانیدا، حاجی مه‌لا عه‌زیزی قه‌ره‌نی یه‌کێکه‌ له‌و نموونه‌ گه‌شانه‌ی شار، حاجی مه‌لا عه‌زیز له‌ پاره‌ی حه‌ڵاڵی خۆی پردی قلیاسانی دروست کردوه‌، که‌ تا چه‌ند ساڵێکیش له‌مه‌وبه‌ر شوێنه‌واری مابوو، که‌ حاجی مه‌لا عه‌زیز کۆچی دواییکرد پێش ته‌واو کردنی پرده‌که‌، ڕه‌حمه‌خانی خوشکی له‌و پاره‌یه‌ی که‌ حاجی مه‌لا عه‌زیز لێی جێ مابوو پرده‌که‌ی ته‌واو کرد، که‌چی ئێستا کوڕه‌که‌ی مام فه‌تاح ماوه‌تی حکومه‌ته‌ و پردێکی کووڕ به‌ ناته‌واویی له‌ شه‌قامێکی ته‌ختدا دروست ده‌کات و ڕۆژانه‌ ئو‌تومبیلی لێده‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌ و بودجه‌که‌ی لوول ده‌دات. عه‌لی که‌مال به‌گ که‌سایه‌تی نێشتمانپه‌رور و خێرخواز که‌ سه‌دان که‌سی پێگه‌یاند و چه‌نده‌ها خوێندکاری کرده‌ پیاوی سه‌رکه‌وتوی دواڕۆژ بۆ کورد، که‌ له‌ له‌نده‌ن کۆچی دواییکرد سلێمانی هه‌ڵبژارد بۆ دوا ئارامگه‌، هه‌موو که‌مالیه‌ و به‌غداد جدیده‌ موڵکی بوو، که‌چی ڕۆژێک بێزی نه‌هات و شه‌هامه‌تی ڕێی پێنه‌دا به‌ منه‌ته‌وه‌ باس له‌ چاکه‌کانی خۆی بکات، وه‌سیه‌تیشی کرد که‌ یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی بدرێته‌ زانکۆی سلێمانی، ئه‌مه‌یه‌ نموونه‌ی جوامێری و مه‌ردایه‌تی، تا ئێستا کێ بیستی و خوێندیه‌وه‌ که‌ ئه‌م زاتانه‌ باسیان له‌و چاکانه‌ی خۆیان کرد بێت یان دابێتیانه‌وه‌ به‌ چاوی خه‌ڵکیدا، ڕێک به‌ پێچه‌وانه‌ی تازه‌ پێکه‌وتوه‌کانی ئه‌م سه‌ده‌ی ماڵوێرانیه‌ی کورد، ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی پاره‌ی حه‌رام و دزیی، زه‌وی له‌ حکومه‌ت وه‌رده‌گرن و بۆ خۆلکردنه‌ چاو، دێن مزگه‌وتێک دروستده‌که‌ن له‌گه‌ڵیدا گوایه‌ کاری خێر ده‌که‌ن، له‌ ته‌کیدا و له‌سه‌ر هه‌مان ڕووبه‌ر یان له‌ولاتر، ڕیزه‌ دوکان و فلات قووت ده‌که‌نه‌وه‌ وه‌ک فێڵێکی شه‌رعی.فاروقی مه‌لا مسته‌فا وه‌ک خۆی ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت گه‌وه‌ترین خزمه‌ت به‌ ناوچه‌كه‌ بكه‌م و ئه‌گه‌ر هه‌موو پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیشم باس نه‌كه‌م، ئه‌وا ده‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ مانگانه‌ مووچه‌ی‌ زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌ده‌م كه‌ فه‌رمانبه‌رن له‌ كۆمپانیا و پرۆژه‌كانی‌ مندا، هه‌روه‌ها هه‌موو مانگێ‌ مووچه‌ی‌ زیاتر له‌ (150) خوێندكاری‌ زانكۆ و (150) قوتابی‌ ناوه‌ندی‌ و دواناوه‌ندی‌ ده‌ده‌م كه‌ هه‌ر ناشیان ناسم".2
به‌ڕێز مووچه‌ی ئه‌و 8000 فه‌رمانبه‌ره‌ که‌ ده‌ ئه‌وه‌نده‌ی دانێشتوانی فاتیکان ده‌بن ، مافی ڕه‌وای خۆیانه‌ و منه‌تی تێدا نیه‌، له‌ هه‌موو دونیادا وایه‌ و شتێکی تازه‌ نابێژیت مووچه‌ به‌رامبه‌ر کاره‌، ئه‌و مووچه‌یه‌ خێر و سه‌ده‌قه‌ نیه‌! باشه‌ ده‌بێت چۆن کاک فاروق وا ڕۆکێت ئاسا هه‌ڵکشا بێت و له‌شکرێکی 8000 فه‌رمانبه‌ر لای کار بکه‌ن؟ به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی که‌ مووچه‌ی 300 خوێندکار ده‌ده‌یت گه‌ر وا بێت، سه‌د جار ئافه‌رین و پیرۆزباییت لێده‌که‌م و ئاواتم به‌رده‌وامیته‌، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵبوونت به‌ دروستکردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گه‌وره‌وه‌ و وه‌ک خۆت ده‌ڵێیت که‌ له‌ ئێستاوه‌ 20 پزیشکت ناردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئاماده‌کردنیان وه‌ک ستاف ئه‌وپه‌ڕی جوامێری و پیاوه‌تیه‌، وه‌ک ئاگاداریشم هۆڵی‌ هونه‌رت بۆ‌ دواناوه‌ندی‌ به‌ختیاری‌ كچان دروستکردوه‌، به‌ ناوی خێزانه‌که‌شته‌وه‌ هۆڵێکی به‌ڕێوه‌ چوونی پرسه‌ت له‌ شاردا دروستکردوه‌، ئه‌مانه‌ هه‌ر هه‌مووی کاری باشن و سه‌د جار ده‌ستخۆش، به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئه‌م به‌خشنده‌یی و ده‌ستکراوه‌ییه‌ له‌ کوێوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، سه‌رچاوه‌ی داراییت له‌ کوێوه‌ هه‌ڵهێنجاوه‌؟ ئه‌و پشتگیری و کار ئاسانییه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانی بۆ تۆی ده‌که‌ن بۆ خه‌ڵکی تریش وایه‌؟ باشه‌ تۆ یه‌کێک نیت له‌و که‌سانه‌ی که‌ خزمه‌تی کۆمپانیا مۆنۆپۆله‌کان ده‌که‌یت؟ گه‌ر وا نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ گیرفانی خه‌ڵکی ده‌ردێنی ده‌یده‌یته‌ کۆمپانیا عه‌ره‌بیه‌کان، ئاسیاسێڵی هێرۆ و مامه به‌ به‌شه‌که‌ی تۆشه‌وه‌، 40% ی پشکی((‌ شركه‌ الوگنيه‌ للأتسالات الكويتيه‌)) و 9% شی پشکی((بنك الخليج المتحد))ه‌، باشه‌ ئێوه‌ ئه‌و 51% تان چۆن دابین کرد 3 ، له‌ کاتێکدا خه‌ڵکی له‌ برسا هاواریان بوو و براده‌رانێش به‌ پاته‌ی لاستیکه‌وه‌ خۆیانکرده‌وه‌ به‌ شاردا، تۆش خۆت و ده‌واجنه‌که‌ی بازیانی زه‌مانی سه‌دام که‌ به‌ نیوه‌ کاریده‌کرد ئه‌و ده‌مه‌، ئه‌و هه‌زاران ملیۆن دۆلاره‌ی ئێستاتان چۆن په‌یدا کردوه‌، ئه‌ی بۆ کۆمپانیای چیمه‌نتۆی تاسڵوجه‌ له‌ حکومه‌ت ده‌دزن و ده‌یده‌نه‌ ئێوه‌، بۆ حکومه‌ت به‌و هه‌موو شاره‌زا و کارمه‌نده‌وه‌ نوشستی دێنێت و ئێوه‌ سه‌رده‌که‌ون، نرخی یه‌ک ته‌ن چیمه‌نتۆی تاسڵوجه‌ له‌ به‌غدا 20 دۆلار له‌ سلێمانی هه‌رزانتره‌؟ بۆ ئێوه‌ له‌ به‌شه‌ کاره‌بای سلێمانی ڕۆژانه‌ 30 مێگاواتتان بۆ دابین ده‌کرا تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر و زۆربه‌ی شاریش تاریک بوو؟ باشه‌ باشتر نه‌ ده‌بوو له‌ بری هێنانی کۆمپانیا بیانی و عه‌ره‌بیه‌کان به‌ میسری و کوه‌یتیه‌وه‌، ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی خۆماڵی یان چاکتر بڵێین هاوڵاتی خۆمانتان به‌شدار بکردایه‌ به‌ کڕینی پشکێک یان زیاتر (سهم)، ئه‌و کاته‌ قازانجه‌که‌ بۆ وڵاتی خۆمان ده‌بوو نه‌ک بێگانه‌ که‌ سا‌ڵانه‌ به‌ ملیار دۆلار سوود ده‌بینن؟ ئایا ئه‌مانه‌ نیشتمانپه‌روه‌ریه‌ یان خیانه‌تێکی ئابووریه‌ له‌ وڵاتی ده‌که‌ن؟ به‌ڵی تۆ که‌ وه‌ک واجیهه‌ی هێرۆ و تاڵه‌بانیت بۆ کاروباری ئابووری بنه‌ماڵه‌ی تاڵانکه‌ر ده‌توانیت مووچه‌ی 8000 و زیاتریش بده‌یت ، تۆی مارکسیی پێشوو، ماویی دوایی، سه‌رمایه‌داری ئێستا و سۆشیال دیموکراتی داهاتوو، له‌ تواناتدا هه‌یه‌ نه‌ک دوو کارگه‌ی چیمه‌نتۆ و ئوتێلی 5 ئه‌ستێره‌ی ی20-30 قاتی دروست بکه‌یت، ده‌توانیت زۆر و زۆری تریش بکه‌یت تا ئه‌و بنه‌ماڵه‌ خائین به‌ کورده‌ بمێنن و پشتیوانت بن، ئه‌و ڕیکلامه‌ بێبایه‌خه‌ی پێرێ شه‌وی ته‌له‌فزیۆنه‌کانی بنه‌ماڵه‌ گوایه‌ له‌ باره‌ی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌کانت له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی سلێمانیدا ناتوانێت وه‌ڵام بێت بۆ ئه‌م وتارانه‌ی ئێمه‌ له‌ باره‌ی گزی و تاڵانکردنه‌وه‌، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ نه‌هه‌نگن و تێر نابن، ئه‌وه‌تا له‌ ڕێی به‌رده‌ستێکی یانی فه‌ڕاشێکێ نه‌خوێنده‌واره‌وه‌ که‌ سه‌رپه‌رشتی کۆمپانیای نۆکان ده‌کات (له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕیزم بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ جاران به‌ فه‌ڕاش داده‌مه‌زران له‌ خوێندنگه‌ و فه‌رمانگه‌کاندا و به‌ شه‌ره‌فه‌وه‌ بژێوی خێزانه‌کانیان دابینده‌کرد، له‌گه‌ڵ داوای لێبوردنێکی زۆر لێیان) وا هێرۆ و تاڵه‌بانی هه‌موو سلێمانیان داگیر کرد، ئێستاش دوای ئه‌وه‌ی کارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانیان په‌ک خستوه‌ و وه‌ک نه‌بێت وایه‌، وا به‌ قۆناغ پلان داده‌نێن چۆن ئه‌و کارگه‌یه‌ بڕوخێنن و زه‌ویه‌که‌ی داگیر بکه‌ن بۆ خۆیان، خۆ له‌ خۆڕا نه‌بوو هه‌ر یه‌ک له‌ غه‌درلێکراوان عه‌زیز خۆشناو پسپۆڕی بواری پیشه‌سازی به‌ تایبه‌تی پیشه‌سازی تووتن و جگه‌ره‌، له‌گه‌ڵ عه‌لی بۆسکانی شاره‌زا له‌ بازرگانی و به‌ڵێنده‌رایه‌تیدا یه‌که‌م قوربانی ده‌ستی ده‌زگای تیرۆری تاڵه‌بانی بوون، که‌ له‌ سلێمانی تیرۆرکران دوای ڕاپه‌ڕین، تاوانی ئه‌و دوانه‌ چی بوون؟ جگه‌ له‌وه‌ نه‌بێت که‌ شاره‌زا بوون و ئه‌م قۆرخکردنه‌ ئابوورییه‌ی ئێستای نۆکانی تاڵه‌بانیان ڕه‌تده‌کرده‌وه،‌ گه‌ر بمانایه‌، بۆیه‌ زوو ئه‌وانیان له‌ناو برد، کاتێک نێردراوی ڕێکخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی خاتوو هانیه‌ موفتی ئازایانه‌ به‌ تاڵه‌بانی ووت: تۆ به‌رپرسیاری له‌ تیرۆرکردنی عه‌زیز خۆشناو و عه‌لی بۆسکانی و به‌ڵگه‌مان لایه‌، وه‌ڵامی تاڵه‌بانی چی بوو جگه‌ له‌ سوێند خواردن و خۆ له‌ گێلیدان، بۆیه‌ ئه‌و خاتوونه‌ دوای چاپکردنی ڕاپۆرته‌که‌ی وه‌ک کتێبێک به‌ چه‌نده‌ها زمان ببڕای ببڕای سه‌ری نه‌کرده‌وه‌ به‌ جه‌نگڵستاندا جارێکی تر. گه‌ر ئه‌م دوو مافیایه‌ ده‌ستیان له‌ بینه‌قاقای ئه‌و میلله‌ته‌ به‌ر نه‌ده‌ن ، وا بزانم کورد له‌ کۆتاییدا ناچار ده‌بێت هانا بۆ به‌غدا به‌رێت بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌م دوو مافیایه‌ تا پارووه‌ دزراوه‌کان له‌ قوڕگیان ده‌ربهێننه‌وه‌، ئه‌وه‌تا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق سزای‌ 300 هه‌زار دۆلاری به‌سه‌ر كۆمپانیای‌ (ئاسیا سێڵ)دا سه‌پاند، ماوه‌ی‌ 45 رۆژیان بۆ دیاریكرابوو تاوه‌كو خزمه‌تگوزارییه‌كانیان باشتر بكه‌ن، به‌جۆرێك كه‌ مافی‌ هاوڵاتیان له‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان بپارێزێت و جه‌ختیشکرایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت سیسته‌می‌ چركه‌ له‌ كرێی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان په‌یڕه‌و بكرێت، هه‌ر بۆیه‌ به‌ په‌له‌ ئاسیا سێڵ ڕایگه‌یاند: که‌ له ‌رۆژی‌ (9/1/2009)ه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌په‌یڕه‌وكردنی‌ سیسته‌می‌ چركه‌ بۆ به‌شداربوه‌كانی4، گه‌ر حکومه‌تی عێراق نه‌ده‌بوو هه‌تا هه‌تایه‌ ئاسیاسێڵ بیری له‌ په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می چرکه‌ نه‌ده‌کرده‌وه‌ له‌ کوردستاندا و به‌رده‌وام ده‌بوو له‌ ڕووتاندنه‌وه‌ و دزیکردن له‌ هاوڵاتی کورد، چونکه‌ له‌ نێوه‌نده‌کانی هه‌رێم ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌کرێت مافی هاوڵاتیه‌. له گه ڵ ئه‌وه‌شدا دزیی و فێڵ به‌رده‌وامه.)به‌پێی‌ سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ هه‌ر 10 چركه‌یه‌ك به‌ 2 سه‌نت ده‌بێت، ئاسیاسێڵ سستمی‌ چركه‌ پیاده‌ ده‌كات بۆ ئه‌ژماركردنی‌ نرخی‌ په‌یوه‌ندی‌‌و هاوكات نرخی‌ یه‌ك خوله‌ك په‌یوه‌ندی‌ له‌ هه‌شت سه‌نته‌وه‌ ده‌كاته‌ (12) سه‌نت به‌ پێی‌ ئه‌و سستمه‌ نرخی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ (10) چركه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت نه‌ك به‌ یه‌ك چركه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر به‌شداربوو (11) چركه‌ په‌یوه‌ندی‌ بكات به‌ (20) چركه‌ بۆ ی‌ حساب ده‌كرێت (5)


تا به‌شی سێهه‌م ماڵئاوا.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)