وەزیرى شەهیدان یادى ئەنفالى بەحزبى كرد
Saturday, 21/04/2012, 12:00
ئەم ساڵ ساڵیادى تاوانى ئەنفاڵ جیاواز لە ساڵانى تر كرایەوە ئەویش بەهۆى لاوازى و كەم ئەزموونى لە بەرێوبردنى وەزیرە, هەر لەسەرەتاى دەستپێكى 24 ساڵەى تاوانى ئەنفالدا بەشێكى زۆرى كەس وكارى ئەنفالكراوەكان بایكۆتى ئەو رۆژەیان كرد كە یادى خۆشەویستان و كەس وكارەكانیان دەكردووە, جونكە وەزیرى كاروبارى شەهیدان ئەنفالكراوەكان بەرنامە ریژى بەحزبیبوونى ئەو یادەكرد كە بەجۆرێك لایەنەكانى ئۆپۆزەسیۆن و حزبە بەشداربووەكانى نێو حكومەتیش یادەكەیان جێهیشت . ئەم ووڵاتەى ئێمە بەهۆى نەشارەزایى و حزبیبوون و لاوازى كاركردنى وەزیر و كاربەدستان هەموو یاد و بۆنەكان لەلایەن دوو حزبى كوردستانى داگیركراون و خۆیان كردووە بە خاوەنى لایەكى تریشەوە كەسێك دەستى هەبووبێت لە ئەنفالدا دەیكەن بە وەزیرى داد و بە دیموكراتى دەزانن, جەنابى وەزیرى كاروبارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان لەجیاتى ئەوەى بەرنامە رێژى بكات بۆ ناساندنى ئەنفال و هەڵەبجە بە جینۆساید كەچى دەبینین چەندان وەفد دەچنە دەرەوە بۆ بەشداریكردن لە كۆفراسە نێونەتەوەیەكان بەڵام جەنابى وەزیر ئاگاى لى نیە و كەسانێكش بەشدارى دەكەن كە زۆربەیان كەس وكاریان نە ئەنفالە و نەشارەزایان لە هەست و لایەنى دەروونى ئەو كەسانەش هەیە, هەروەها جەنابى وەزیر كەسانى خاوەن ئەنفالكراوەكان دەیانەوێت بگەنە لاى و داخوازى پێشكەش بكەن كەچى جەنابى كۆمەڵێك پاسەوانى داناوە ناهێڵێت كەس نزیك بكەوێتەوە لێ وەك ئەوەى لەناو كەسو كارى ئەنفالكراوەكاندا پەلاماربدرێت یان خۆى لەوان زیاتر دەزانێت , جەنابى وەزیر ئەگەر كەس وكارى ئەنفالكراوەكان وشەهیدان نەبێت تۆ چۆن دەبێت وەزیر لەكاتێكدا تۆ لەبەر ئەوەى خاوەن وشەهید و ئەنفال نیت بۆیە لە هەست و دەروونى ئەوكەسانە نازانیت كە هەمیشە مێشكیان لاى خۆشەویستانیانە, دەتوانین بڵێن وەزیرى كاروبارى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان ئەم ساڵ بەشێوزاێكى عاقڵانى توانى یادى 24 ساڵى ئەنفال بكات حزبى و بەرنامە رێژى بكات بۆ مانەوەى خۆى لە پۆستەكەیدا هەروەها چۆن یادى هەڵەبجەشى بەو شێوەبرد .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست