کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌وره‌ترین تاوان ده‌رهه‌ق به‌ گه‌نجانی کۆیه‌ ده‌کرێت..

Wednesday, 30/09/2009, 12:00


ده‌رچووی زانکۆیه‌ک له‌ ژماره‌ی 161 ده‌رچووی زانکۆی کۆیه‌ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند : ئێمه‌ ژماره‌مان 161 ده‌رچووه‌ خه‌لکی کۆیه‌ین به‌ هه‌زار ده‌رده‌سه‌ریی و نه‌بوونی توانیمان زانکۆ ته‌واو بکه‌ین ، هه‌مووشمان داوای دامه‌زراندنمان کردووه‌ به‌ڵکو بتوانین که‌مێک له‌ ئه‌رکی ماڵه‌وه‌مان که‌م بکه‌ینه‌وه‌ ، به‌لام ئێستاکه‌ پاش چاوه‌ڕوانی ته‌نها 17 که‌سیان دامه‌زراندووه‌ ، که‌ ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌مووی خوشک و برا یا کوروکجی مه‌سئوله‌کانن و ئێمه‌ش په‌راویزخراوین که‌س گوێمان لی ناگرێت..
ده‌سه‌ڵات به‌م کاره‌ی گه‌وره‌ترین تاوان ده‌رهه‌ق به‌ ئێمه‌ ده‌کات و گه‌روره‌ترین ناعه‌داله‌تیش ده‌رهه‌ق به‌ خه‌لکی کۆیه‌ ئه‌نجام ده‌دا..ئێمه‌ داواکارین ئه‌گه‌ر ئه‌و حکومه‌ته‌ زه‌ڕڕه‌یه‌ک که‌رامه‌تی هه‌یه‌ ئه‌و ناعه‌داله‌تییه‌ له‌سر ئێمه‌ لاببات، و ئێمه‌ش ئه‌و مافه‌مان هه‌بێت بۆ دامه‌زراندن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە