کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌ڵیه‌كانی فڕوكه‌خانه‌ی ‌نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولیر و گه‌نده‌ڵیه‌كانی د.نوری عبدولرحمان شنگالی

Thursday, 21/05/2009, 12:00


فازڵ متنی پێش ٢ رۆژ باسی له‌ خزمه‌تگوزاری حكومه‌تی گه‌نده‌ڵی كوردستان و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان و دوروستكردنی فرۆكه‌خانه‌ و سه‌ربه‌رزبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه‌ به‌ گه‌لی سته‌مدیده‌ی كوردستانیان كردوه‌.
 وا دیاره‌ كه‌ فازڵ یان گه‌لی كوردستان به‌ غه‌شیم و نه‌زان ده‌زانێ یانیش خۆی له‌ ناو دونیایه‌كی خه‌یاڵی دا ده‌ژی و ئاگای له‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نیه‌. به‌ڵام به‌ رای من خۆشی باش ده‌زانێ باسی چی ئه‌كات چونكه‌ ئه‌گه‌ر مه‌سین هه‌ڵگر نه‌بێ هه‌ردوو گوێی لێده‌بڕن.
 ئه‌مانه‌وێ بۆ خه‌ڵكی كوردستانی خوشه‌ویست به‌ چه‌ندبابه‌تێك رۆن بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ دڵسوزی میله‌تی كورد نینه‌ به‌ڵكو ئگه‌ر وا بروا و ئه‌مانه‌ هه‌ربه‌رده‌وام بن له‌ دزینی سه‌روسامانی میله‌ته‌كه‌مان چاره‌نوسمان به‌ره‌و دیارده‌یه‌كی نامه‌علوم ده‌روا كه‌ كوتایه‌كه‌ی تێچونی ئه‌و هه‌ موخه‌باته‌یه‌ كه‌ هه‌مومان بوێ تێكوشانمان كردوه‌.
 گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌تی گه‌نده‌ڵی نێچیر زۆرن به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌س تا ئێستا باسی نه‌كردوه‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانی فروكه‌خانه‌ی به‌ ناو نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولیره‌ كه‌ تا ئێستا نێزیكه‌ی ١ ملیار دوڵاری تێچوه‌ به‌ڵام كه‌س نازانیت ئه‌و پارانه‌ به‌ چ شیوه‌یه‌ك خه‌رجكراون.
 جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌رسه‌ری گه‌نده‌ڵی له‌ ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دا نه‌بیت ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشیان ناوێرن دز بن كه‌ به‌ورێژه‌یه‌ی باسی لێوه‌ ده‌كرێت.ئێمه‌ له‌ بابه‌ته‌كانی داهاتووماندا باس له‌ هه‌ندێك كه‌سایه‌تی گه‌نده‌ڵ ده‌كه‌ین تاوه‌كو میله‌ت بزانیت كه‌ باس له‌ گه‌نده‌ڵی ده‌كرێت بناغه‌یه‌كیشی بۆ هه‌یه‌ بۆیه‌ باسی لیوه‌ ده‌كرێت.
 چه‌ند پرسیاره‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی گه‌نده‌ڵان نێچرو باوه‌رپێكراوه‌كه‌ی د.نوری شنگالی ده‌كه‌ین
 فرۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی هه‌ولیر چه‌ندی تێچوه؟؟
 ئه‌و ١ ملیار دۆلاره‌ی خه‌رجكراوه‌ چون خه‌رج كراوه‌؟؟
 به‌ فه‌رمانی كێ 25 ساڵ پاره‌ی میله‌ت ده‌دزیت؟؟   Nor Aviation
 داهاتی فرۆكه‌خانه‌بۆده‌چیته‌ گیرفانی كۆمپانیای لوبنانی؟؟؟
 ئه‌وپارانه‌ی ده‌چنه‌ بیروت چیان به‌سه‌ر دێت؟؟
 چ لۆژیكێك ده‌سه‌لمێنێ كه‌ داهاتی فرۆكه‌خانه‌ بۆ كومپانیای لوبنانی بێ كه‌ نێچر خوی دایناوه‌ و خه‌رجو مه‌ساریفی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیدات؟؟؟
 د.نوری شنگالی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وزیران چه‌ند پاره‌ له‌ فرۆشتنی به‌نزینی فرۆكه‌ دێته‌گیرفانی؟؟؟
 نێچیر بۆ د. نوری له‌ سه‌ر كار نابه‌ت؟؟؟
 چه‌ند له‌و 320 ملیوندولاره‌ی رۆیشته‌ كومپانایای توركی داندرا بۆ گیرفانی د.نوری و هاوریه‌كانی؟؟؟
 شیخ سامان شیخ سابیر بارزانی چه‌ند پاره‌ی فرۆكه‌خانه‌ی دزێوه‌؟؟؟
 زید زوه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌ری فروكه‌خانه‌ی هه‌وڵیری نێوده‌وڵه‌تی بو چی ده‌ركرا؟؟؟
 په‌یوه‌نیه‌كانی نێچرو میتی توركی له‌ دانانی فروكه‌خانه‌ی هه‌ولیر؟؟؟؟
 د.نوری سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوای سیكسی له‌ چه‌نه‌ كچه‌كورد كردووه‌؟؟؟
 جوابی ئه‌م پرسیارانه‌ و ته‌واوی زانیاریه‌كانی دزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ناو وه‌زیران ئاشكرا ده‌كرێ تاوه‌كو میله‌تی كورد خۆی یكلایی بكاته‌وه‌ و بریاری خۆی بدات كه‌ ئایا ئه‌مانه‌ گه‌نده‌ڵن یان نه‌! چاوه‌روان بن بۆ نیهینیه‌كانی د.نوری عبدولرحمان شنگالی.
 هه‌رشه‌كاوه‌ بێ ئاڵای به‌رزی كوردستان
 بمرن گه‌نده‌ڵكارانو ئه‌وانه‌ی خیانه‌ت له‌ میله‌تی كورد ده‌كه‌ن
 سه‌رشۆر بن خیانه‌تكاران..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە