کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەنزى سیاسیى بە ئیجازەى سیخوڕ

Thursday, 05/11/2009, 12:00


كامیان؟
بۆ چەند سیخوڕ هەیە؟
ئەى ماڵت ئاوابێ یەعنى نازانى؟!
نا بەسەرى تۆ! شەیتان بە نەعلەت بی، جا بۆ ناڵێى خەریكە دەستم شل ئەكەم و بە نیازم بماڵم بە دەم و دانیا، بۆ ئەوەى هەتا ماوە هەر خەریكى محەلەبى خواردن و شۆرباى برنج بێ،
جا بۆنا،
ئەى كەوا ئەزانى بۆ هیلاكم ئەكەیت و راستیەكەم پێ ناڵێى؟! ئ
اخر بە گۆڕى مەرحوم نازانم! هەتیو تۆش ماوەیەكە خەریكە وەك كابرات لێ یەت! كابرا كێیە؟!
پێویست ناكا، مەبەستم ئەوەیە كابراش هەر درۆیەكى بكردایە بۆ قەناعەت پێكردن بە دەور و پشت و هاوڕێ و دۆستەكانى یەكسەر ئەیوت بە قەبرى مەرحوم، تا واى لێهات دەستى بە تەواوى كەشف بوو، زانرا هەركاتێ بیوتایە بە قەبرى مەرحوم یەعنى درۆ ئەكا...!

ئێستا پێم بڵێ كام سیخوڕ؟!
بێ دكتۆر دەوا و دەرمان.. شێتت كردم سەرگەردان.. چاوەڕوانى لوتفى تۆم بۆم تەعویزكەرەوە بە قوربان..!!
راوەستە.. راوەستە.. ئەو بۆڕە بۆڕە و لە چییە، خەریكە هونەریش ئەكەى بە بەزمى خۆت؟! ئاگاداربە هونەرى گۆرانى وەك نووسین نییە كەس لێى بە جواب نەیەت؟! هونەرى گۆرانى بۆ ئاواز و موزیك هۆنراوەى باش و كەسى لێوەشاوەى ئەوێ، ئاخر ئاواز و موزیك لە قەبەڵى چى؟! لە قەبەڵى چەند تراكە ماچێ؟! لە قەبەڵى بە ناو عیشق؟! لە قەبەڵى ئاخ...... كار لە كار ترازا خوا پێم نەگرێ!!
دەئیتر وازم لێ بێنە لە قەبەڵى هەر شتێ بێ ئەوەى قبوڵى بكا و بچێتە ژێر بارى مەوزوعە وروژێنەرەكە لە كونفەیەكونێكا بە دەم خوایا وەتەن ئاواكەى نووسراوێك بەرز ئەكرێتەوە لە ژێر دروشمى بەو فەرمانەى پێمان دراوە، لە ژمارەى قەناعەت پێكردن لە رێككەوتى شەوى دەیجورا دواى دوو قەیتان پێكى سپێشڵ بە مەرجێ لە هەرێمەكەدا ئەو رۆژە بەینە عوتڵەتەین عوتڵە روونەدا، ئەوا هەر سبەى شەو دواى چەند هەواڵێكى ژن و ژنخوازى و گۆڕینەوەى چەند ئەرزەیەكى بەراو لە ناوبڕەیەكدا بۆ ئەوەى هەم بێژەرەكە لەودیوو مێزەكە قومێ ئاوى سەرمۆر بۆ هەواڵەكانى دوایى كەمێ دەمى تەڕكا، ئەوا لەو بەینەدا ئێمەش تامى تامى بینەران ئەدەین و تۆزێكى دەرەخەین! خۆ ئەگەر لاسامحەڵڵا گوێى شەیتان كەڕبێ ئەو هونەرمەندەى بەو كێشە و ململانێیەى شەوى دەیجورى دۆڵى سپى ناوەڕاست رازى نەبێ، ئەوا لە دواییدا چیرۆكى ئەو ناڕازى بوونە ئەبێتە چیرۆكى حەشرى نێرەكەرى ناو گۆڤارەكان!

ئێستا تێگەیشتم.. بەڵام تۆ گۆرانیەكەى هونەرمەندى گەورە حەسەن زیرەكت بە غەڵەت وت! چونكە دكتۆر چارەسەر و نەشتەرگەرى لەش و لارى مرۆڤ ئەكا،
 ئاه راستەكەى ئەوە سەردەمى مەلیك بوو، بەڵام ئێستا سەردەمى پەرلەمانە و (گۆڕان)كاریەكانیش خێرا روو دەدەن، لەبەر ئەوە ئێستا دوو جۆرە دكتۆر لە وڵاتا هەیە، یەكەمیان ئەوەى كە خۆت وتت، دووەمیان ئەو (دكتۆر)انەى نەشتەرگەرى گیرفان ئەكەن! ئەى بەزیاى خێرم نەكرد، ئەى باشە قەیناكا خۆ ئەو كاتى خۆى هەزار و یەك جنێوى ناشرین و ریسوابوونى بە خاووخێزانى (دكتۆر) ئەوت لە هەموو شوێنێك، تەنانەت بە ناوى خوازراویشەوە شتى لەسەر بڵاو ئەكردەوە، وەلاى زۆربرادەریش تەڵاقى خواردبوو كە ئەو سەر بەوان نییە و ئەو ئێستا ئەیەوێ وەزع بگۆڕێ!!
بەخوا فەقیرى تۆش لەوانەى بە دەم مێش لە دەمى خۆت دەرەكەى!
كوڕى باش كەسێك كە خاوەنى هیچ نەبێ سێ بەردە لە كوێ بێنێ جارێكى تر چاكیكاتەوە؟!
 بەخوا وەك من بزانم ئێستاش تامى مارە بە جاش نەماوە، تا تەقەڵ و دروومان لە تەڵاقەكەى با،
لانسم وەرگرتووە و وازم لێ بێنە..
ئاااااى..ئاااااى.. چیە دیسان رەبى ئێسقان لە قوڕگت گیربێ، وەنەوشەم بۆ بكڕن دەزگا بە دەزگا هۆۆۆ.. بە نەعلەت بی لەگەڵ رۆژگار ئاخر تۆ عەیب ناكەى شەرم ناكەى؟! كورە بۆ تۆ وا لەو گۆرانیانەى ئەو هونەرمەندە قوڕ بەسەرە ئەكەى؟! وەك خێرت نییە لە قەبرەكەشیا لەگەڵ وەزارەتى رۆشنبیرى بۆ ئەچى پەلامارى گۆرانیەكانى ئەدەیت و تێكوپێكى ئەشكێنى؟!
جگە لەوەى بە دەنگت ناڕەحەتم بە غەڵەتیش ئەیڵێى قورمساغ!! ئەو ئەڵێ وەنەوشەم دەچنى ماڵۆۆ بە ماڵۆۆ.. ئاه هاتەوە بیرم راستەكەى سەردەمى ئەو ئەیچنى!! بەڵام ئێستا ئەیكڕن!! بۆكێ؟! بە حیساب بۆ ئەوەى كە ماینەكەى لە ژێر فشارى مۆدێلاتى كورتان و زینا لە مەراقا تۆپیوە!! بۆ؟!
ئاخر كوڕى باش كورد باش نەتبیستووە كە دەڵێن: "ماینێك بە پارەى ئاو كڕدرابێت ئاو دەیبات"،
خواپێم نەگرێ تەتەرى ناردوەتە لاى (دكتۆر) و وتوویەتى بەشكو لەپاڵ هیممەتى جەنابتانا دەنگى زوڵاڵم تەزویرى (گۆڕان)ى دیكە بجوڵێنم تا زووە ئاوى پێم داهات چوارناڵەیەكم بۆ بنێرن، بەڵام ئەمجارەیان با رەنگى ماینەكە رەنگ قاوەیى بێ و لە شاڵەكەى خاڵم بچێ! كە مستەشار بوو خۆشم لە قەڵەم سڕى 4 ساڵ خزمەتم تیاهەبوو!! خەمتان نەبێ بە تەنهاش نیم.. 11 سوارى ترم لەگەڵایە بە خۆمەوە 12، ئەمەوێ لەم روانگەیەوە مێژووى 12 سوارەش بۆخۆم تۆماركەم!!
ئەى..ئەى..ئەى بەخوا حەرامزادەیە، تۆ تەماشاى ئێ باشە خۆ ئەو ئەڵێ ئەیگۆڕم؟!
كورە قوڕبەسەر گۆڕینى چى؟! بۆ ئەو تا ئێستا توانیویەتى كونیەى گومانى خۆى لاى خەڵكى بگۆڕێ؟! تا بتوانێ ئەم وەزعە گەورەیە كە پێى هەڵناگیرێ بگۆڕێ؟!
وەڵڵا ئەگەر وەك من خەڵكى بزانن چى ئەكا و چى ناكا كە هەمیشە نامە ئەنێرێ بۆ شوێنان لە پێناو نانبڕینى خەڵكا و خۆى ئەكا بە شۆڕەسوارى بێلایەن و كەسى ئازاد!! كەچى سەروبنى مانگ لاى ئەو دیارنییە و هەمیشە دەمى لە ئاخوڕى موچە و موكافەئەدایە، چونكە ئەو هەتا دۆلارێك لە خەزێنە مابێ (پاراستن)ى وەزعەكەى لە ئەستۆیە نەك (گۆڕان)! ئەشڵێ من دژى دەسەڵاتم!! ئەوكاتە تەنەكەى بەتاڵ لە كلكى مامانەكەى ساڵى لە دایكبوونیشى ئەبەستن،
ئێستا قەیناكا دەمشڕى لە ئۆمەت نەچوو، تێگەیشتین كە وتت چى، دە بەس بە جفرە و لوغز قسە بكە، بەڵام پێموابێ (دكتۆر) تێگەیشت!! بەس بە داخەوە ئەم چەند وەختە ئەو برادەرە (راوكەرە) ئاگاى لە جڕت و فرتى ئەو خەپ و خێلە نەبوو، هەربۆیە ئەویش فرسەتى هێنا و لە چەندین كەناڵەوە خۆى گەیاندێ و تا واى لێهات وەك قومارچیە كۆنەكان (برا رۆ)یەكى لێبردەوە! ببورن (پڕادۆ)،
جاباشە تۆ بۆ بەغیلیت لێ یەت؟!
كوڕى باش ئەمە بەغیلى نییە، ئەمە سەر لێشێواوى و نەگبەتى ناو رۆژنامەنووسى كوردیە، كە هەندێكیان فێربوون بازرگانى پێوە دەكەن و سیاسەتى (ترێ بە گەنم) دەكەن، هەواڵى (ئاوایى ئەولا) بۆ (ئاوایى ئەملا) دێنن و سەرەنجامیش پاداشتەكەى چەندین جار (ئەرزە)ى روكن و پارەى وشكە و ماینى جۆراوجۆرە.
بەس توخوا با منیش بزانم كێیە؟!
دەبەسە ئیتر سەر شێت..تلیلیلیلیلیلیلی..
ئەو هەلهەلە لێدانەت لە چییە دایكت شووی كردووە؟!
نەوەڵڵا بە خۆیەوە وەزعى (گۆڕان)كاریشى بە شوو داوە!!
كورە بێ ئەقڵ من ئەڵێم تیلیلیلیلیلیلیلیلیلیلی

تێبینى: ئەم تەنززە گۆشەیەكى مانگانەیە لە گۆڤارى چاوگ بڵاو دەبێتەوە
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە