كه‌ی كۆمه‌ڵگا، ژن قبوڵ ده‌كات؟!
Wednesday, 19/11/2014, 12:00
كێشه‌كه لێره‌دا ته‌نها ئه‌وه‌نیه نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر بهنیوهكهیتری بجه‌نگێ به‌ڵكو خودی ژنیش له‌به‌رده‌م پیاودا خۆی پێ كه‌مه!! ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و پێش خانه مێژووییه دور و درێژه‌ی كه تیایدا بۆهه‌میشه ژن وه‌ك پله دوو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، واته به‌گشتی خودی (ژن له‌به‌رامبه‌ر پیاودا زۆر ده‌مێكه هاتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له هاوڕه‌گه‌زه‌كه‌ی كه‌متره) دیسان به‌گشتی بۆساتێكیش پیاو ئاماده‌نیه ژن به‌ره و ئه‌و ڕاستیه به‌رێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له سروشتدا هه‌یه.
ئه‌وه‌ی كه به‌دی ده‌كرێت ڕۆژله‌دوای ڕۆژ ڕه‌وشی ژن به‌ره و خراپی ده‌چێت، له ده‌ستدرێژی سێكسی و كوشتن و پرس پێ نه‌كردن، هتد...
ئه‌وه‌ی ئاشكراشه مێژووی كورد لێوان لێوه له جه‌نگ و نه‌هامه‌تی، به به‌رده‌وامیش كورد و شۆڕشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی، ژن ڕۆڵ و پێگه‌ی تێداههبوه، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كتیڤتر له پێش‌و شۆرشی په‌كه‌كه ژنی گه‌یانده دوالوتكه و به‌هه‌موو مافه‌كانی خۆیان گه‌یشتن،
دواپله‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ش له جه‌نگی كوبانیدا خۆی ده‌بینێته‌وه، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربونی په‌كه‌كه‌وه وه‌ك حزبێك ڕۆڵ و پێگه‌ی ژن له‌ئاستێكی زۆر بهرزدابوه، به‌ڵام ئه‌م جه‌نگه‌ش ده‌نگ و سه‌دای ژنی كوردی گه‌یانده ئه‌و په‌ڕی دنیا، واته‌ی سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تیه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه ماڵ وێرانكه‌ره، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ژنان خۆیان سه‌لماند كه ئیتر هه‌ر ئه‌و ژنهنابن كه له‌چوارچێوه‌ی دوو دیوار یان ماڵیكدا له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كه‌مه‌ر به‌ند بكرێن، له ڕاستیدا ئه‌و جه‌نگه‌ی كه له كوبانێ به‌ڕێوه ده‌چێت ژنان له‌و په‌ڕی بویریدا ڕووبه‌ڕووی سه‌رسه‌ختترین دوژمن بۆنه‌ته‌وه، كه كه‌م پیاوهه‌یه به‌و شێوه‌یه به‌رگری بكات.
جێگه‌ی ده‌ست خۆشیه‌كی بێ پایانه كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كاربه‌ده‌ستانی كانتۆنی جزیره، هه‌ندێك یاسایان په‌سه‌ند كرد و تێیدا ژن و پیاو هاوشانی یه‌كترن له ماف و ئه‌ركدا به‌قه‌د ئه‌وه‌ش جێگه‌ی داخه كه له‌م لا و ئه‌ولا گوێبیستی كه‌سانێك ده‌بین كه ڕه‌خنه‌بارانی ئه‌و پڕۆژه و یاسایانه ده‌كه‌ن له‌بری پیرۆزبایی و ده‌ست خۆشی.!!!
ده‌ی باشه ئه‌و جه‌نگه‌ی كه لهكوبانی ده‌كرێت جه‌نگی به‌رگری نیه له‌به‌رامبه‌ر شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی تاكی كوردا؟، ده‌ی سه‌ركه‌وتنی كورد له كوبانی سه‌ركه‌وتنی كۆی گشتی كورد نیه؟، تێكشكاندنی تیرۆر له كوبانی به‌ڕیژه‌یه‌كی هه‌ره‌به‌رز له سه‌ر ده‌ستی شێره كچه‌كانمان نیه؟.
له داهاتوشدا ژنان ده‌بێت به ڕۆلێكی باشتره‌وه بێنه‌مه‌یدان و به‌رامبه‌ر به‌و دژه وتانه بوه‌ستنه‌وه، وه‌ك چۆن له كۆندا و تائێستاشی له‌گه‌ل بێت ههرقوربانی ده‌ستی پیاوبون، دیسان قوربانی یه‌كیتری نوێ چاوه‌ڕوانی ژنان ده‌كات بۆ قبوڵكردنیان له‌لایه‌ن تاك به‌تاكی ئه‌م كۆمهڵگایهوه.!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست