وەڵامێك بۆ كوردستان پۆست:
Friday, 01/05/2009, 12:00
1215 بینراوە
لە بابەتێكی ڤیدیۆیی كوردستان پۆست , دیمەنی ئازاردانی مرۆڤێك لەلایەن چەند مرۆڤیًكی دڵڕەق نیشاندراوەو تۆمەتی ئەم كردارە نا مرۆییەش دراوەتە پاڵ ئیسلام.
لەگەڵ ئەوەی كە نوسەر نیم بەڵام, ئەمەوێ هەندێ راستی بخەمە ڕوو:
یەكەم: مەبەست لە نوسینەكەم بەرگریكردنە لە (ئیسلام) تەنها, وەكو پەیامێكی خودایی بێ كەموكوڕی, بۆ مرۆڤایەتی. نەوەك لە مسوڵمانان.
دووەم: جوان نیە راستەوخۆ هێرش بكرێتە سەر ئیسلام, بەهۆی بێعەقڵی چەند كەسێك, ئەگەرچی خۆشیان بە هەڵگری ئەو پەیامە بزانن. بەڵكو خاوەنی ئەو پەیامە خۆی دوچاری سزایان دەكاتەوە لەسەر ئەو رەفتارەو لەسەر پابەند نەبوونیان بە ئیسلام , كە ئەم رەفتارە ناشیرینە نا مرۆییە, بەڵگەیە لەسەر پابەند نەبوونی تەواوی ئەو پێپەتانە بە ئیسلام.
سێیەم: عەرەب بریتی نیە لە ئیسلام.
ئیسلام پەیامێكی بێ كەموكوڕی خواییە بۆ هەموو مرۆڤێك (لەهەر شوێنێك, هەر رەنگێك, هەر رەگەزێك بێت).
چوارەم: ئەگەر ئیسلام حوكمی هەبێت لەوشوێنە, ئەوا ئەو دڕندانە دەهێنێت و قۆڵبەستیان دەكاتەوەو هەمان داریش دەداتە دەست ئەو كوڕە ئەفغانیە(خۆت گووتەنی)و چەندەیان لێداوە, ئەوەندەیان لێدەدرێتەوە, ئەگەر ئەو لێدراوە(كوڕە ئەفغانیەكە) كافریش بێت.!!!!(دەتوانن دەربارەی ئیسلام بخوێننەوە).
پێنجەم: ئەگەر ئەو گۆڕانەی ئێوە هەوڵی بۆ دەدەن, لەگەڵبوونی خوایی لەگەڵ بێت, ئەوا سەركەوتوو تر دەبێت, نەوەك بە پێچەوانەوە. چونكە پێچەوانەكەی پێچەوانەكەیەتی. هیوادارم بەنیازی دژایەتی كردنی ئیسلام ئەم بابەتەتان بڵاو نەكردبێتەوە.
27/4/2009