کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری ژنان و ئافرەتان

Thursday, 20/08/2009, 12:00


دوێنێ رێكەوتی 18/8/2009 وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری ژنان و ئافرەتان لە درێژەی كاروچالاكیەكانیدا خولێكی ڕاهێنانی بۆ ژمارەیەك لە توێژەرانی كۆمەڵایەتی لە ناو دادگاكانی هەرێمی كوردستان لە هۆتێلی چوار چرا لە شاری هەولێر كردەوە , سەرەتای خولەكە خاتوو(د. جنان قاسم) وەزیری كاروباری ژنان و ئافرەتان ووتەی بەخێر هێنانی توێژەرانی گەیاند و دواتر ئاماژەی بە لاوازی رۆڵی توێژەران كرد لە ناو دادگاكان بەو مانایەی كە توێژەران ئەو رۆڵە بەرچاویە نابینن وە ئەوەی مایەی نیگەرانیە تا ئێستا لە ناو دادگای شاری دهۆك توێژەری كۆمەڵایەتی هیچ رۆڵ و بوونی نیە بۆ ئەو مەبەستە بەرێزیان بریاریان دا وەك وەزارەتی كاروباری ژنان و ئافرەتان زیاتر پەرەبە كارا كردنی رۆڵی توێژەران بدەن لە ناو دادگاكاندالە ئێستاو داهاتوو , دوا ترلە لایەن بەرێز(د. نەوزاد سدیق سلیمان) لە كۆلیژی یاساو رامیاری باس لە یاسای باری كەسی و تەڵاق و جۆرەكانی و هۆكارەكانی بۆ توێژەران شی كرایەوە, لە پاشان لە لایەن بەرێز(یوسف عوسمان حمد) پسپۆری دەرونزانی لە وەزارەتی پەروەردە باس لە چۆنیەتی هەڵس و كەوت كردن لە كەسی قوربانی لە ڕووی سایكۆلۆژیەوە كرا , پاشان دەرگای گفتوگۆ لەبەر دەم ئامادە بوان خرایە ڕوو , بۆ زیاتر ئاشنا بوونی توێژەران بە بابەتە گرنگەكانی یاسایی خولەكە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و بابەتەكانی رۆژانی دواترباس لە (رۆڵی توێژەری كۆمەڵایەتی لە قۆناغی ئێستا ,كارتێكردنی رۆشنبیری لەسەر توندو تیژی و پراكتیزە كانی تایبەت بە توندو تیژی, گرنگی فۆرمی ئامار بۆ كێسەكانی مانگانە و وەرزی ,هەروەها تاوتوێ كردنی ئەو فۆرمەی كە لە لایەن توێژەری كۆمەڵایەتی بە كاردەهێنرێت,هەمووئەو بابەتەگرنگانەش لەلایەن ڕاهێنەری نێو دەولەتی خاتوو(د. سندس عەباس) ەوە پێش كەش بە ئامادە بووان دەكرێت ,

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە