ِكۆمیدیاى لیژنەكانى بۆ پرسى چاكسازیى لە هەریمى كوردستان!
Friday, 17/08/2012, 12:00
نامەوێت درێژە بەباسەكەم بدەم كورت و كرمانج دەچمەناوەرۆكەوە دەسەڵاتى هەرێم كردویانە بەخوو لەمیانەى هەر ئاریشەوكێشەیەكدا خێرا لیژنەیەكى تایبەت دروستدەكەن كەراستیەكان بۆ هاوڵتیان بخەنە روو لەوێشەوە چارەسەرى گونجاویان بۆدیارى دەكات .جێگەى سەرسورمانە سەرۆك رۆژیك نەى پرسى ئەرێ بەڕاست ئەم كارەجێگەى رەزامەندى هاوڵاتیانى كوردستانە ؟ ئایا خەڵكى چەند متمانەیان بەم جۆرە لیژنانە هەیە.؟؟
پووختەى كارى لیژنەى راستیەكان : 1-لیژنەكەى كەبۆ تیرۆر كردنى سەردەشت عوسمان دانرابوو, گیشتنە ئەوراستیەى كە ناوبراو دەستى لەگەلأ تیرۆرستان تێكڵاوبووەو خۆى نەخشەى تیرۆرەكەى لەناو جەرگەى پایتەختى هەریم كیشابوو! 2- لیژنەكەى 17ى2011 شوبات دەریانخست خۆپیشاندەران تاوانبارن و بكوژانیش بەرگریان لەخۆیان كردووەو ئەوان دەستپێشخەرنەبوون!
3- لیژنەكەى 19ى نیسانى2011 زانكۆى سلێمانى سەلماندیان خوینكاران لەیاساى زانكۆلایانداوەو فەرماندەكانى كەچوونەناوحەرەمى زانكۆوەو پاسەكانیان ئەنفالكرد , ئەركى نیشتمانى سەر شانى خۆیان جێبەجێكردبوو ئاژاوەیان كپكردەبووەوە!
4- لیژنەكەى روداوەكانى بادینانى 2ى كانوونى یەكەمى 2011سەرەتا سەرۆكى هەریم راى گەیاند شەرى تایفى و ئاینى لەوكوردستان دەستى بێكردووەو برا مەسیحى و یەزیدیەكانمان لەمەترسیدان , بۆدەرخستنى ئەم راستیانە لیژنەكە دواراپۆرتى خستە روو كە یەكگرتووەكان تاوانبارن و ئەوەى بەسەیانداهات كاردانەوەبووەومەسەلەى شەرەتایەفیەكەشیان پەردەیۆشكرد كەهەرخۆیان سەرەتاكردیانە مانشیتى سەرەكى و كونسوڵخانەى عیراق نەمابوو لەو مەترستە ئاگادریان نەكەنەوە, دوایش هیچ!!!!
5-دواترینیان لیژنەى بەدواچوونى پرۆژەى چاكسازیى سەرۆكى هەرێم بوو , كە11ى مارتى 2012 راگەینراویكیان بڵاوكردەوەئەم لیژنەیە لە18كەسى نادیار پیكهاتوون, تەنها 174 كەیسى گەندەڵیان لەسەرۆكى هەرێم وەرگرتتوەو 110یان گەیاندۆتە پایان و 95 بەرپرسى ئیداریان بەرێزەوە بەكەم تەرخەم داوەتە قەڵەم و داوایان كردووەناوى 53كەس بدرین بەداواكارى گشتى ئەگەركرا رووبەرووى دادگابكرینەوە و راپۆرتەكەیان بەشێوەیەكى هەرەمەكى 16 بوارى گرتۆتەخۆبەجۆریك كەس نازانیت ئەم گەندەڵیانە لەكوێ روویانداوەو چ وەزارەتێك لێیان بەرپرسیارە؟ .
سەرنج لەسەر راپۆرتەكە :
1-دیارە ئەو 18 كەسە سەربەدەسەڵاتن و خۆیان بەشێكن لە پرۆسەى گەندەڵى لەكوردستان , كە دەبێت كەسانێك پێى هەڵبستن كە ئازدى خوازو سەربەخۆو جێگەى متمانەى خەڵك بن نەك دەستكەلاى دەسەڵاتداران .
2-بۆتەنها 174 كیس دیارەكوردستان پڕە لە كەیسى گەندەڵى و بۆ دەبێت دەسەڵاتیش خۆى بۆمان دیارى بكات , ئەى ئەوانیتر بۆ بشاردرینەوە ؟
3-تەنها95بەرپرسى بچووك كەم تەرخەمن , ئەى ئەوانیتر ئەى كوا بەرپرسە گەورەكان , باشە بۆ كەم تەرخەمن كەكەمترین سزاى لێپرسینەوە دەیانگرێتەوە , بۆچى تاوانبارنین و فەرمانى دەست گیركردنیان بۆ دەرناكریت ؟؟؟
4-بەدواداچوون بەوشێوە هەرەمەكییە ناكرێت 16بوارى تیكەڵاو دیارى دەكەن كە سەرجەم دەزگاكان دەگرێتەوە, بۆچى وەزارەت بەوەزارەت ودەزگابەدەزگا بەدواداچووننەكراوە تاوەكو گەندەڵیى راستەقینە دەركوێت ؟؟؟
5-راپۆرتەكە جێگەى گاڵتەجاڕییە لە بەشى نەوت و گازدا پرسیارى سادەى (خراپى كوالیتى جۆرەكانى سووتەمەنى دەخاتەروو) بەڵام پرسیارى گەورەى سەرچاوەى داهاتى نەوت و ئەوهەموو دزى و راورووتەى پێوەى دەكرێت لەبیردەكات . واتە دزە بچووكەكان دەگرێت و دزە گەورەكانیش ڕایى دەكات !!هەروەك لە بڕگەى مافى مرۆڤدا (دانەمەزراندى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ بە گەندەلى دەزانیت) و یەك ووشەى لە بارەى پێشلكردنە زۆرو زەبەلاحەكانى مافى مرۆڤ لەكوردستان نەخستۆتە روو , كەمایەى شەرمە زاریە .!!
لەكۆدایدا ماوە بڵێم سەرەڕاى ئەم كەم و كوریە زەقانە ئەم لیژنەیە بەشێك لەشاراى گەندەڵیەكانى خستۆتە روو هەنگاوێك لە راستى نزیك بۆتوە , بەو هیوایەى دەسەڵات لەكوردستان لەو راستیە تێبگات كە گەندەڵى بە كەسانى گندەڵ و بەرژەوەندخوازى دەورى دەسەڵات چارەسەرناكرێت و مانەوەى ئەوان بە بنبڕكردنى گەندەڵیەوە بەستراوەتە لە هەرێمى كوردستان .
بابهتی لێکچوو:
ئهزمڕ: مهملهکهتێک پڕ پڕ له لیژه و سکاڵا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست