کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تا بای ئه‌جه‌ل ده‌فته‌ری پیریی نه‌دڕاندون چۆڵی که‌ن!

Thursday, 09/04/2009, 12:00

2194 بینراوە


ئه‌وه‌ ماوه‌ی مانگێکه‌ سه‌رانی هه‌ردوو مافیا که‌وتونه‌ته‌ خۆیان و سه‌رقاڵی پلاندانانی ژێر به‌ ژێرن دژی ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت به‌ لیستی جیاواز به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بکه‌ن، بۆ شکستهێنان به‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ له‌ ئارادایه‌ هه‌ر جاره‌ی بیانوویه‌ک ده‌گرن، دواترینیان ئه‌وه‌ بوو که‌ ئه‌مڕۆ پاشای گه‌نده‌ڵستان به‌ وه‌فدی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی فه‌رموو بوو: " ناكرێت من بڕیار بده‌م، له‌ كاتێكدا خۆتان كێشه‌تان هه‌یه‌، ئێوه‌ كێشه‌كانی خۆتان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌و كاته‌ منیش رۆژه‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌م"، ئه‌مه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ناوی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ بۆ وه‌فده‌که‌ که‌ پێیان ڕاگه‌یاندبوو به‌غدا قایل نیه‌ که‌ بودجه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دابین بکات، ده‌زانن ئه‌و بودجه‌یه‌ چه‌نده‌، بڕه‌که‌ی ڕێک و ته‌نها به‌قه‌د دزی نیومانگی دوو مافیاکه‌یه‌ له‌ بودجه‌ی هه‌رێم پێکه‌وه‌ که‌ ده‌کاته‌ 35 ملیۆن دۆلار، چونکه‌ هه‌ر یه‌ک له‌و دوو سه‌رکرده‌ کوردپه‌روه‌ر و ده‌ستپاکه‌ که‌ خوا هه‌ڵناگرێت سه‌نتێک چیه‌ نیانه‌ 30+ 5 ملیۆن دۆلار ده‌ستکه‌وتیانه‌ مانگانه‌، ئه‌مه‌ به‌ ئاشکرا ئینجا وه‌ره‌ سه‌یری تاڵانی و بازرگانی نه‌وتی قاچاغ و سیخوڕی وڵاتانی ده‌رو دراوسێش بکه‌ که‌ دیاره‌ به‌ به‌لاش نایکه‌ن، که‌چی ئاوا ده‌بنه‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا که‌ نایانه‌وێت بکرێت و زه‌رنه‌قیان چووه‌ لێی، ئیتر هه‌ر جاره‌ی بیانوویه‌ک، جارێک ده‌ڵێن با کۆمسیۆنێک له‌ هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بکات، یان پێناسه‌ی قه‌واره‌ چیه‌ و ڕوون نیه‌، ئێستاش بووه‌ته‌ یاری مشک و پشیله‌ له‌ نێوان به‌غدا و پیرمامدا، کۆمسیۆن ده‌ڵێت 90 ڕۆژم ده‌وێت و سه‌رۆکیش ده‌ڵێت بڕۆن جارێ پاره‌ بێنن ئینجا وه‌رنه‌وه‌ ،ئه‌وه‌ گرنگه‌ لای من کێ پاره‌که‌ ده‌دات، ئێستاش ده‌بێت جارێکی تر په‌رله‌مان کۆببێته‌وه‌ بۆ پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم چونکه‌ جه‌نابی سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ تا 4ی ئه‌م مانگه‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی دیاری نه‌کردوه‌، بۆیه‌ تا دووشه‌ممه‌ی داهاتوو یانی 13-4-2009 هیچ ناکرێت، ئیتر یاریه ‌و ده‌سه‌ڵات ده‌یکات، که‌چی وایان بڵاوده‌کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆ یانی 9ی ئه‌پریل سه‌رۆک ئه‌و ڕۆژه‌ دیاری ده‌کات له‌ کاتێکدا وه‌ک عه‌دنان موفتی ده‌ڵێت: ده‌بوایه‌ له‌ رۆژی‌ 4/4 سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان واده‌ی‌ پرۆسه‌كه‌ی‌ دیاریبكردایه‌ به‌ڵام ئێستا ده‌بێت جارێكی‌ تر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ پێبدرێته‌وه‌. یانی ئه‌مڕۆ که‌ 9ی مانگه‌ له‌ توانای بارزانیدا نه‌بووه‌ ئه‌و کاره‌ بکات، یانی درۆ له‌سه‌ر درۆ، با بزانین به‌چی ده‌گات ئه‌م یاریه‌،‌ له‌ملاشه‌وه‌ هه‌ردوو پیاوی هه‌ڵکه‌وتوی سه‌ده‌ی بیستویه‌کی گه‌نده‌ڵستان هه‌ر یه‌ک له‌ مه‌لای هێند به‌ختیار حیکمه‌تی مامه‌ و دار عه‌سای ده‌ستی له‌ پیریدا و سه‌رۆی نه‌وی بنه‌ماڵه‌ که‌وتونه‌ته‌ جنێو به‌خشینه‌وه‌ و چاوسورکردنه‌وه‌ و تانه‌ و ته‌شه‌ر له‌ ئۆپۆزسیۆن و ئه‌و لیستانه‌ی که‌ به‌ڕێوه‌ن، باسی ئازادی ده‌که‌ن و سنوور به‌زاندن و یاسا و داد که‌ فڕیان به‌سه‌ر ئه‌م باسانه‌وه‌ نیه‌، له‌و لاشه‌وه‌ ده‌مانچه‌ی کاتیمی کرواتی و سه‌فته‌ دۆلار و کڕینی بێ نرخه‌کان به‌رده‌وامه‌، هه‌ر ڕۆژه‌ی ده‌وامی زانکۆیه‌ک و په‌یمانگایه‌ک ده‌وه‌ستێنرێت و خوێندکاره‌کان سواری پاس ده‌که‌ن بۆ ته‌لاری هونه‌ر و هۆڵی کۆبونه‌وه‌کان به‌عس ئاسا، باشه‌ له‌ که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاوا دیموکراتدا ده‌بێت چی ڕوو بدات، گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بکرێت سه‌ری ده‌سه‌ڵات به به‌ردی میلله‌ت ده‌پژێت و قاچه‌کانی ده‌شکێن و په‌نجه‌کانی هه‌ڵده‌وه‌رێن ، چونکه‌ خه‌ڵکی ده‌مێکه‌ خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌ و چاوه‌ڕیی هه‌ل و ده‌رفه‌تی گونجاون، گه‌ر ئه‌و دوو مافیایه‌ که‌مێک خوێندنه‌وه‌یان بۆ دنیا و ده‌وروبه‌ریان هه‌بێت ده‌بێت قایل بن به‌ ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ و گێچه‌ڵ نه‌نێنه‌وه‌، چونکه‌ کوردستانی ئه‌مڕۆ ده‌ ساڵ به‌رێ نیه‌، نه‌وه‌یه‌کی هوشیار و چه‌کدار به‌ زانست و دژ به‌ ئێوه‌ په‌روه‌رده‌ بووه‌ تا له‌ گه‌مه‌یه‌کی دیموکراتیدا پێتان نه‌دۆڕێنێ وازتان لێناهێنن، ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی پیاوی کارامه‌ و ته‌کنۆکرات و ئه‌کادیمی و زانا ده‌یبه‌نه‌ ڕێوه‌، ده‌شێ ئێوه‌ له‌ خه‌وی غه‌فڵه‌تدا بن و ئاگاتان له‌ هیچ نه‌بێت، ده‌مێکه‌ دژه‌کانتان خۆیان سازداوه‌ و ڕێکخستوه‌ و ته‌یارن، ئه‌ز له‌ وتارێکما له‌ سه‌ره‌تای 2008 دا ووتم ئه‌مساڵ ساڵی خۆڕێکخستن و هاتنه‌ ئارای ئۆپۆزسیۆنی کوردیه‌، وا هاته‌ دی و به‌رهه‌مه‌که‌ی خه‌ریکه‌ ده‌گات، ئێوه‌ به‌ری دارێکی کرمۆڵن و واده‌تان به‌سه‌رچووه‌، ته‌نانه‌ت بۆ قووتووبه‌ندیش ده‌ستناده‌ن وا ڕزیون، ئێوه‌ ته‌نها له‌ ده‌نگێک که‌ گوێتان لێیه‌ ئه‌وه‌نده‌ ده‌ترسن ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ هه‌موو پێده‌شت و به‌رزاییه‌که‌وه‌ هاواری زۆر له‌و ده‌نگه‌‌ به‌رزتر په‌یدا بوو چ ده‌که‌ن، چۆن براده‌ره‌که‌تان حسابات ده‌قیقه‌کانی کورتیان هێنا و به‌ ڕیشێکی پانه‌وه‌ درا به‌ زه‌ویدا، به‌ هه‌مان شێوه‌ش ترساندن و هه‌ڕه‌شه‌ و چاوسورکردنه‌وه‌کانی ئێوه‌ش نه‌ک کورت دێنێت به‌ڵکو سه‌ریش ده‌کات، ئه‌و کات نه‌ک گۆچان و دۆلار و ده‌زگا و مامه‌ قاله‌ و که‌ریم سنجاری و فیشه‌کی بێده‌نگی کرواتی فریاتان ناکه‌وێت به‌ڵکو له‌وانه‌یه‌ هه‌ر به‌و ئامرازانه‌ی خۆتان له‌ناوبچن، بۆیه‌ وا چاکه‌ ئه‌وه‌ی ماوه‌ خراپتری نه‌که‌ن و تێکی نه‌ده‌ن ، بۆتان چاکتره‌ خۆتان و داروده‌سته‌که‌تان ئه‌م وڵاته‌ چۆڵ بکه‌ن نه‌ک بای ئه‌جه‌ل زووتر هه‌ڵکات و ده‌فته‌ری ته‌مه‌نتان له‌ تافی پیریدا بدڕێنێ، ئێوه‌ش ئه‌ی تێکۆشه‌رانی ڕیی سه‌رفرازی و ڕزگاری میلله‌ت له‌ بێدادی و داوێن پیس و ده‌ست پیسه‌کان، لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن هه‌وڵه‌کانتان یه‌کخه‌ن و تۆکمه‌تر بن و هه‌ڵۆ ئاسا تیژڕه‌وتر وه‌رنه‌ مه‌یدانه‌وه‌، نزیک بنه‌وه‌ له‌ یه‌کتر و به‌رنامه‌تان یه‌ک بخه‌ن و به‌ هه‌مووتان جاڕی سیستمێکی داد په‌روه‌ر و شیاو به‌ مرۆڤی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ بده‌ن، با هه‌نگاوه‌کانتان خێرا ترو جاوه‌کانتان تیژتر و بیرکردنه‌وه‌کانتان قووڵتر بن بۆ هێنانه‌ کایه‌ی حکومه‌تێکی میللی و پێشکه‌وتوو تا ئه‌م کورده‌ بگه‌ێننه‌ ئارامی و ببینه‌ خاوه‌نی فه‌رمانڕه‌واییه‌کی مرۆڤ دۆست و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پێشکه‌وتوو، سه‌رکه‌وتن زۆر نزیکه‌ و ئاسۆ ڕوونه‌، له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا ده‌بێت به‌ره‌ی میلله‌ت بیباته‌وه‌ و سه‌رکه‌وێت.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)