هۆیه‌کانی پێشنه‌که‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری- بەشی سێهەم
Tuesday, 20/08/2013, 12:00
٧- هۆیه‌کی تری ڕێگری له پێشکەوتنی دۆزی کورد، هه‌بونی ٢٢ وڵاتی دیکتاتۆری عه‌ڕه‌به که له به‌رانبه‌ر کێشه‌ی کورد دا هه‌رده‌م پشتیوانی له ئێڕاق و سوریه ده‌که‌ن. هه‌مو وڵاتانی ئێسلامییش پشتگیری ئێرانی هاوئاین ده‌که‌ن. تورکیه‌ش که ئەندامێکی گرینگی ناتۆیه له‌لایه‌ن زلهێزه‌کانی ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه له به‌رانبه‌ر جۆڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان به هه‌مو شێوه‌یه‌ک پشتگیری لێده‌کرێت. به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئابوری و ڕامیاری وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان، کورد بێ هاوپه‌یمان، بێ دۆست و بێ ناسنامه ماوه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌وڵه‌تانەی که خۆشیان وه‌ک دۆستی کورد نیشان ده‌ده‌ن، ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کاتیی خۆیان کورد به‌کار ده‌هێنن، ئه‌گینا هه‌مویان نکۆڵی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ناسنامه‌ی کورد ده‌که‌ن.
هه‌ر بۆیه پێویسته که گه‌لی کورد و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کان ماف و بهرژهوەندیە نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی خۆیان بناسن و یه‌کگرتوانه به‌ره‌و ئاسۆی هاوبه‌شی ڕزگاری هه‌نگاو بنێن. پێویسته که هه‌رتاکێکی کورد و هه‌ر ڕێخراوه‌یه‌کی کوردستانی ئاگاداری پلان و به‌رنامه‌ی کاری خۆی بێت و له چوارچێوه‌ی ڕزگاری وڵاته چوار پارچه‌که‌یدا خه‌بات بکات.
ئه‌گه‌ر کوردستانیان یەکگرتوانە و بە خه‌باتێکی بێوچانی کۆمه‌ڵایه‌تی دور لە به‌رژه‌وه‌ندی به‌رچاوته‌نگی تاکه ڕێکخراوەیی، به‌دروشمی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان و داگیرکه‌ر بۆ ده‌ره‌وه بێنە مه‌یدان، مسۆگەرانە ده‌توانن به ئامانجی ڕزگاریخوازانه‌ی خۆیان بگەن. ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێش له‌م ئازاره له مێژینه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕزگار دەبن. بێگومان دوای سه‌رکه‌وتنیش، وشیاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان، گرینگیه‌کی تایبه‌تی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر نه‌یارانی کوردستان بزانن که یه‌کیه‌تی و هاوپشتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان له به‌ره‌ی خه‌باتی ڕزگاری نیشتمانیدا پارسه‌نگی هێز به قازانجی دامه‌زراندنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ دەگۆڕێت و پاشه‌کشه به داگیرکه‌ران دەکات، به فەرمی ناسینی کوردستان وه‌ک جوگڕافیایه‌کی ڕامیاری سه‌ربه‌خۆ له ئاستی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه یه‌کگرتوه‌کان دا بە ئاسانی جێبەجێ دەبێت.
ئەوسا ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و دۆستیش که ئه‌مڕۆ دۆزی کوردیان وه‌کو کارتێکی یاری ڕامیاری- ئابوری به‌ده‌سته‌وه گرتوه، له پێشبڕکێی مامه‌ڵه‌ی ئابوری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوردستاندا، خۆیان ده‌ستپێشخه‌ری ده‌که‌ن.
٨- نەبونی پیشەسازیەکی مۆدێڕن و کزی بواری ئابوری به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستان.
به هۆی بێکارییەکی بەربڵاو کە زیاتر ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ نەبونی پیشەسازییەکی سەردەمیانە له کوردستان، به‌شێک له خه‌ڵکی ناچارن بۆ دابینکردنی ژیانیان ڕوبکەنە شاره‌کانی وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان. بونی"نەداری، بێ‌کاری و زگی برسی" بۆتە هۆی هەژاری کولتوری و ناسنامەیی خەڵکی کوردستان.
٩- داگیرکەرپەرستی
بەشێک لە ڕێکخراوە ناسیۆنالیستیە کوردەکانیش داگیرکەرپەرستن و بۆ وێنە خۆیان لە هەمو ئێرانیەک پێ ئێرانیترە و بەم جۆرە پانئێرانیسم پەرەپێدەدەن و بەناوی لایەنگری خودموختاری، فدرالیسم و تەڕەماشی لەم چەشنە، خۆیان بە شۆڕشی کوردستانەوە هەڵواسیوە و هەمو هەوڵێکیان شەریکبونە لە دەستەڵاتی کۆنەپەرستانەی داگیرکەرانی کوردستان. ئەم ڕێکخراوانە بە نرخی ڕۆژ ناندەخۆن و بە شەو کوردستانی و بە ڕۆژ ئێرانی و ئێڕاقی و ... ن. بۆ وێنە کۆمەڵە بەهەمو باڵەکانیەوە، حیزبی کۆمەنیستی ئێران، شاپەرستەکان، حدکا، حدک، پ‌د‌ک، ینک، هەمو ئیسلامی و چەپەکان.
پێویستە ئەم لایەنانە باش بزانن کە بەیتوباللۆرەی"لە هەمو ئێرانیەک ئێرانی ترم" یان "کوردستان خه‌ونی شاعیرانه" لای داگیرکەرانی کوردستان و ئۆپۆزیسۆنەکانیشیان گوێگرێکی ڕاستەقینەی نیە. ئەم ڕێکخراوانە بە درێژەدانی ئەم سیاسەتە چەوتەیان خزمەت بە داگیرکەران دەکەن و زیاترلای بیروڕای گشتی کوردستان خۆیان شەرمەزار و ڕیسواتر دەکەن. هەر بۆیە پێویستە هەرچی زوتر بەخۆیاندا بێنەوە و بۆ ڕزگاری وڵاتەکەمان ڕێبازێکی نەتەوەیی کوردستانیی بگرنەبەر و بۆ سەربەخۆیی کوردستان و یەکگرتنەوەی هەمو پارچەکانی ڕاستگۆیانە تێ‌بکۆشن. پێشینان چاکی بۆچونە کە دەڵێن: "دۆستت خەراپ بێ لەبەری هەڵێ، ڕوڕەشیی لەدوە ماچی مەنجەڵێ".
هاوڕێ قەندیل
تێبینی: بۆ خوێندنەوەی زیاتری ئەم بابەتە بە زاراوەکانی سۆرانی و کرمانجی سەیری ئەم پەڕتوکانەی خوارەوە بکە لە کتێبخانەی کوردستانپۆست:
ناسنامەی کوردستان
Nasname ya Kurdistan
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست