کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمپانیای (اتقان) که‌ خاوه‌نه‌که‌ی تارق عه‌زیز بوو‌، هێشتا له‌ کوردستاندا بوونی ماوه‌

Sunday, 07/02/2010, 12:00


بەڕێز/ وەزیرى تەندروستى هەرێمى كوردستان
بەڕێز/ بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى
ئەم نامەیەى ئاراستەى بەڕێزتانى دەكەین ڕوونكردنەوەیەكە دەربارەى كۆمپانیاى (سیمنس) كە وەكیلەكەى كۆمپانیاى (اتقان)ە كە كارەكانى كۆمپانیاى ناوبراو جێ بە جێ دەكات لەكوردستان ، لەسەردەمى خۆیدا حزبی بەعس پاڵپشتی ئەم كۆمپانیایەى دەكرد و لەعیراقدا باڵادەست بوون وە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە تارق عەزیزەوە هەبوو بەڵام تێناگەین بۆچى دەبێت كۆمپانیایەك ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە دوژمنى گەلى كوردەوە هەبووبێت ئێستاش هەمان دەسەڵاتى لەكوردستان هەبێت و كۆمپانیاكانى ناوخۆ پشتگوێ بخرێت و هیچ كارێكیان بۆ ئەنجام نەدرێت؟!
ئێمە پرسیارێك ئاراستەى دكتۆر تاهیر عارفی ئەشیعە دەكەین ، ئایا سوودت لە كۆمپانیاى (اتقان) وەرگرتووە چونكە جەنابتان پزیشكن و كاتى خۆى سوێندى یاساییتان خواردووە كە خیانەت لە كارەكەتان نەكەن!
بۆچى لاى جەنابتان تەنها ئامێرى (سیمنس) پەسەندە ؟ لەكاتێكدا ئێمە ئاگادارین كە ئامێرەكانى كۆمپانیاى سیمنس ماوەیەكى كەم كاردەكات و دەبێت چاكسازى بۆ بكرێت ! و ئەم چاكسازییەش هەزارەها دۆلارى تێدەچێت !
هەروەك پزیشك و كارمەندانى تەندروستى ئاگادارن ئەم كۆمپانیایە هەندێ جار بەبێ ئەوەى تەندەرى ئامێرەكان ئاگادارى بۆ بڵاو بكرێتەوە ڕاستەخۆ دەدرێ بە كۆمپانیاى (اتقان) ئەگەرچى بەرلەوەى تەندەر دەرچێت ئەم كۆمپانیایە ئاگادار كراوەتەوە !
پرسیارى ئێمە لە د.تاهیر و د. ڕێكەوت ئەوەیە ، تاكەى كۆمپانیاى (اتقان) بەم شێوەیە دەست بەسەر وەزارەت و فەرمانگەكەتاندا بگرێت ؟!
تۆبڵیت تارق عەزیز چاویان لێ سوور بكاتەوە یان ئەم كارە شتێكى تێدایە ؟!
تاكەى كۆمپانیاى (اتقان) كۆنترۆڵى وەزارەتى تەندروستى دەكات ؟!
لەم ماوەیەدا ئاگادارى بۆ ئامێرى CT Scan 40 Slice بڵاو كرایەوە وە د.تاهیر عارف بە كۆمپانیاى (اتقان) ڕاگەیاندووە كە هەقى هیچیان نەبێت ! ووتویەتى هەتا من لێرەبم ناهێڵم هیچ كۆمپانیایەك تەندەرى بۆ دەربچێت جگە لە ئێوە ! (واتە جگە لە سیمنس) 
تۆبڵێت وەزیرى تەندروستى و د. ڕێكەوت دەسەڵاتیان بەسەر د.تاهیر عارفى ئەشیعەدا نەبێت و هەتا ئێستا قسەى تاق عزیز زاڵبێت بەسەر وەزارەتى تەندروستیدا؟!
ئەمەى نوسیومانە تەنها مشتێكە لە خەروارێك ، ئەگەر چارەسەرى ئەم كێشەیە نەكرێت ئەوا ناچار دەبین ناوى ئەو دكتۆر و مهندسانە ئاشكرا بكەین كە لەكاتى د.زریاندا سەردانى ئەڵمانیایان كردووە و پارەیان لە كۆمپانیاى (سیمنس) وەگرتووە كە دەتوانین بە وێنەوە بۆتانى بسەلمێنین !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە