کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شه‌ڕی غه‌زه‌ و دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران

Tuesday, 05/08/2014, 12:00

1482 بینراوە



له‌ کاتێکدا که‌ شه‌ڕی غه‌زه‌ پێ ده‌نێته‌ دووهه‌مین مانگی خۆی و ئیسرائیل هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی خاکی فه‌ڵه‌ستین چڕتر کردووه‌ته‌وه‌، پرسیار ئه‌مه‌یه‌ که‌ کاریگه‌ری ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌ سه‌ر دانوستانه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5 که‌ له‌ مانگی سپتامبه‌ره‌وه‌ ده‌س پێده‌کاته‌وه‌ چییه‌؟ تێڕوانی ئه‌مه‌ی که‌ تا مانگی سپتامبه‌ر و کاتی ده‌س پێکردنی کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌م شه‌ڕه‌ درێژه‌ی پێ بدرێت و بابه‌تی سه‌ره‌کی وتار و قسه‌ و باسی ڕێبه‌رانی جیهان له‌ نیۆیۆرک بێت ئه‌وه‌نده‌ دژوار نییه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران تێڕوانینێکی نه‌رمی سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ جیهانییه‌کان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری درێژه‌دانی ئه‌م شه‌ڕه‌ تا کاتی به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌کانی نیۆیۆرک، ده‌بێت وتارێکی به‌هێز له‌ هه‌مبه‌ر ئیدانه‌کردنی تاوانه‌کانی ئیسرائیل پێشکه‌ش بکات. ئه‌مه‌ له‌ کاتێک دایه‌ ڕۆحانی له‌ میانه‌ی وتاره‌که‌ی له‌ ساڵی ڕابردوو هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا به‌ زمانێکی نه‌رم و نیان له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بدوێت تا جیاوازییه‌کانی له‌ گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پیشان بدات و گرنگتر له‌ئه‌مه‌ش ڕواڵه‌تی ئێران نه‌وژن بکاته‌وه‌. له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا که‌ جیهانی ئیسلام به‌ گشتی دژ به‌ کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌کانی ئیسرائیل لانی که‌م له‌ ئاستی خه‌ڵکانی موسڵمانه‌وه‌ هه‌ڵوێستی توندیان نواندووه‌، وتاره‌که‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی پێده‌چێت ڕوانگه‌ی ئێران دژ به‌م ڕژێمه‌ دووپات بکاته‌وه‌. له‌ هه‌ل و مه‌رجێکی وه‌هادا که‌ ڕیبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوای ده‌سپێکردنی بارگرژییه‌کانی غه‌زه‌ به‌ چه‌ندین جار داوای یه‌کگرتنی وڵاتانی ئیسلامی دژ به‌ ئیسرائیل کردووه‌ و به‌ هۆی لایه‌نگری ئه‌مریکا له‌م ڕژێمه‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ناکۆکییه‌کانی تاران و واشنگتۆن قوڵتر ببنه‌وه‌. هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌ندێ له‌ کۆنگریس مه‌نه‌کانی ئه‌مریکی تۆمه‌تی پاڵپشتی کردنی حه‌ماسیان ئاراسته‌ی ئێران کردووه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌یان به‌ دۆسیه‌ی ناوه‌کی گرێ داوه‌ و پێیان وایه‌ تا کاتێک که‌ ئێران یارمه‌تی حه‌ماس ده‌دات هیچ ڕێکه‌وتنێکی کۆتایی له‌ گه‌ڵیدا واژۆ ناکرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی کۆنگریس ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ دوای ده‌س به‌رداربوونی ئێران له‌ پاڵپشتی کردنی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس سه‌باره‌ت به‌ که‌م کردنه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ بڕیار ده‌ده‌ن. هه‌ر له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا شه‌ڕی غه‌زه‌ هاوکاته‌ له‌ گه‌ڵ قه‌یرانی ئوکرانیا، قه‌یرانێک که‌ دوژمنایه‌تی زۆری له‌ نێوان دوو هێزی ڕوسیا و ئه‌مریکا دروس کردووه‌. ڕوسیا که‌ ئه‌ندامی وڵاتانی 1+5 ی دانوستانکاره‌ له‌ گه‌ڵ ئێران له‌ ئێستادا ڕوبه‌ڕوی گوشاری گه‌مارۆکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بووه‌ته‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ ئه‌م دۆخه‌ ئاسته‌نگ بخاته‌ به‌رده‌م دانوستانه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی تێوه‌گلاو له‌ دۆسیه‌ی ناوه‌کییه‌که‌ی. بێ گومان شه‌ڕی غه‌زه‌ کاریگه‌ری له‌ سه‌ر ئه‌م دانوستانانه‌ ده‌بێت که‌ پێشتریش له‌ جه‌وێکی بێ متمانه‌یی دا به‌ڕێوه‌ ده‌چوو. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئیسرائیل که‌ به‌ ڕاشکاوانه‌ دژ به‌ هه‌ر چه‌شنه‌ ڕێکه‌وتنێکی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ به‌ هه‌ڵگیرساندنی ئه‌م شه‌ڕه‌ و زیندووکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بیه‌وێت ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێت که‌ چیتر ئێران جێی متمانه‌ نییه‌ و به‌ گۆڕینی که‌سایه‌تییه‌کان، ستراتیژی ئه‌و وڵاته‌ توشی گۆڕانکاری نابێت، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌رکی سه‌ر شانی ڕۆحانی و تیمی دیپلۆماتکاری ئێرانی له‌ هه‌موو کاتێک قورستر ده‌بێت.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)