گۆڕان ستایشه‌که‌ی (مه‌سعود بارزانی)یان بە خۆشییەوە وەرگرت
Thursday, 22/12/2011, 12:00
که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی که‌ی ئای ئێن که که‌ناڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه سێ ساڵ ته‌مه‌نی پڕکرده‌وه ، مه‌سعود بارزانی
له نامه‌یه‌کی سێ دێڕیدا ستایشی که‌ناڵه‌که‌ی گۆڕانی کرد‌و له ناوه‌ڕۆکیشدا هه‌ندێ نهسیحهتیشی کردن.
له‌دنیایی سیاسه‌تدا نه‌بوه ده‌سه‌ڵات ستایشی ئۆپۆسیسیۆن بکات ، مه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نووس ساز بێت و په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌وه هه‌بێت ، که‌چی ستایش و پیرۆزبایه‌که‌ی مه‌سعود شتێکی ترمان پێ ده‌ڵێت که ده‌بێ ئێمه بە جۆرێکی تر بیخوێنینەوە
سه‌ره‌تا بزانین ئه‌دهه‌م بارزانی ئامۆزای مه‌سعود ، دوای دیدارەکەی لەگەڵ نه‌وشیروان له پرسه‌که‌ی حهمایلدا که دایکی مه‌سعوده چیمان پێده‌ڵێ و به‌ر له‌وه‌ش له‌هامان فیدیۆ کلیپا چۆن سوکایه‌تی به نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کات و قسه‌یه‌ک ده‌کات که پڕێتی له هه‌ڕه‌شه و چاو سورکردنه‌وه و گاڵته پێکردنی ئۆپۆسیسیۆن و گرده‌که و گۆڕان . فه‌رموون خوێنه‌ران له‌م فیلیمه بڕوانن جارێ .
ئه‌گه‌رچی له‌خودی ئه‌م قسانه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانیدا دیاره که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بڕوایان به‌که‌س نییه به‌ڵام ده‌شزانین گۆڕان نهباچاک نه‌به‌خراپ باسیان له ده‌سه‌ڵاتی بارزانی نه‌کردوه، ئه‌گه‌ر چی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌یان کتێبی له‌سه‌ر دژایه‌تی کردنی بنه‌ماڵه له‌ڕابردوا نووسیوه به‌ڵام له کاتی دروست بوونی گۆران و ده‌زگای وشە ، زیاتر سه‌نگه‌ریان له یه‌کێتی گرتبوو ، شه‌ڕی قوڵبونه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی گه‌یشته ئاستێک ، کورد ووته‌نی بۆنی خوێنی لێده‌هات ، ئه‌وه خراپترین شتێک بوو که گۆران و یه‌کێتی کردیان و پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌هه‌ناویاندا گه‌وره‌بوو، ده‌سه‌ڵاتیان زیاتر بوو په‌لیان زیاتر هاویشت و ئابوریان زیاتر قۆرخ کرد ، ئه‌ی چی له‌پشتی ستایشی مه‌سعود بارزانییهوەیە ؟
هه‌ڵوێستی گۆڕان و خودی نه‌وشیروان بۆ ئه‌وه‌یە، کە بۆ بنه‌ماله‌ی بارزانی بسه‌لمێنێ به‌شدار بوونی نه‌وشیروان له‌پرسه‌ی حهمایلدا کە گۆڕان دۆستی پارتی و بنەمالەیە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f7eb0eb4 ئه‌دهه‌م بارزانی بۆ مالی نه‌وشیروان و هاتنی مه‌سعود بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی گۆڕان که ئیتر ده‌روازه‌ی بێده‌نگی له‌نێوان ئۆپۆسیسیۆنی نەمر و ناسک لەگەڵ دەسەلاتی ئەوان رەفتار دەکات. ده‌سه‌لاتی دڕنده‌ش له سێ خاڵدا کۆکرایه‌وه وه‌ک په‌یامنێری کوردستانپۆست له‌سه‌ر قسه‌ی که‌سێک لهنهوشیروانهوه هه‌واڵه‌که‌ی بهکوردستانپۆست گه‌یاندوه.
هێنانی ئاری هه‌رسینی به جامانه‌ی سوره‌وه بۆ که‌ناڵه‌که‌ی گۆران ، هه‌ڵه‌یه‌کی تربوو گۆران به‌سه‌ریانا بازی دا‌و ئیتر که‌لێنێک که‌وته نێوان گۆران و گۆڕانخوازەکانەوه ، ئێمه تا تائیستا ئاماژه‌مان به‌نهێنیه‌کی تر نه‌داوه ئه‌ویش
له‌ڕۆژه‌کانی 17ی شوباتدا ، جگه له‌وه‌ی که نه‌وشیروان مسته‌فا به ڕاپه‌ڕیوانی ووت ئاژاوه‌گێڕ ، بۆ خۆشی له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی کۆسره‌تدا بۆ ماوه‌ی دووشه‌و سلێمانی جێ هێشت و چوه سه‌ر سنور ، چونکه ئاگای لێ‌بوو که
هێزه‌که‌ی زرێڤانی ڕووی له سڵێمانی کردبوو ، ئه‌وده‌م زانیم پیر بوون بۆ نەوشیروان به‌ڵایه‌که و هه‌مووکه‌س ناتوانێ
له‌به‌ر ده‌میا خۆراگر بێت نیچه جوان ده‌ڵێ (گه‌نجه‌کان ووریابن سه‌رکرده پیره‌کان هه‌میشه ئیره‌ی بهتهمهنتان ده‌به‌ن) ئه‌مڕۆ گۆران وه‌ک هه‌نگوینی له کوندا دۆزیبێته‌وه بروسکه‌که‌ی مه‌سعودیان بە خۆشییەوە باس ده‌کرد ، ئیتر هیچ گومانێک نه‌ماوه ببێته پێناسه بۆ ئۆپۆسیسیۆنی گۆران ، ته‌نها ئه‌وه‌یه‌یان به‌ده‌سته‌وه ماوه بڵێن ئێمه ئه‌ی گۆڕین، به‌ڵام لای پارتی و بارزانی وای ده‌گۆڕین که هه‌موو شتێک له‌جێی خۆی بمێنێ و له خه‌ویاندا ده‌یگۆڕن . لای سه‌رانی گۆڕان کامیان جوانه پیرۆزبای خه‌ڵک وه‌ک ئه‌و نه‌شمیله‌ی له دایک بوه‌و ناویان ناوه سبه‌ی، یان پیرۆز بایی مه‌سعود بارزانی و ستایشه درۆزنانه‌که‌ی ، بۆیه بێ مه‌ڵامه‌ت نه‌بوو که گۆران له ڕووماڵی ڕووداوی بادیناندا بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد .
خۆشبه‌ختانه به‌نده به‌ر له ماوه‌یه‌کی زۆر به گومان بووم له‌گۆران و ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت له هیچ له‌وانه په‌شیمان نیم و ده‌مزانی ئه‌م بزوتنهوەیە به‌مردووی له‌دایک بووه . له‌گه‌ڵ نووسینێکی هاوڕێ و هاوکارم کاک ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د دا
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b4eb509ehttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ee899a11 http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6e748812http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f1f48fa5
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست