کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دۆسیەی ئاڤاستین چاوی قوربانیەکان نیە کوێرى بکەن

Wednesday, 27/11/2013, 12:00

1624 بینراوە


كه‌مپه‌ينى چاو هه‌ر چاوه‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا وه‌زيرى ته‌ندروستى له‌ لێدوانێكيدا بۆ به‌شێك له‌راگه‌ياندنه‌كان رايگه‌ياندبوو كه‌ دۆسيه‌ى ده‌رزى ئه‌ڤاستين داخراوه‌، چونكه‌ قه‌ره‌بووى قوربانيه‌كانى ئه‌و ده‌رزيه‌ كراوه‌ته‌وه‌و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانيش سزاى ياسايى خۆيان وه‌رگرتووه‌.

ئێمه‌ بۆ هه‌موو لايه‌كى راده‌گه‌يه‌نين كه ئه‌و دۆسيه‌يه‌ لاى ئێمه‌ دانه‌خراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى تا ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌شێوه‌يه‌كى فه‌رمى بڵاوينه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديدارانه‌ كێن كه‌ سزاى ياسايى دراون، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ وه‌زيرى ته‌ندروستى له‌ماوه‌ى پێنج رۆژى رابردوودا رايگه‌ياندووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ روون نيه‌ كه‌ ئايا ئه‌و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديدارانه‌ كێن كه‌ به‌رپرسن له‌و كاره‌ساته‌و ئه‌و سزا ياساييه‌ى وه‌زير باسى ده‌كات له‌چى دادگايه‌ك بووه‌و كه‌ى ئه‌و برياره‌ ده‌رچووه‌؟!

دۆسيه‌يه‌ك كاتێك داده‌خرێت كه‌ به‌ئه‌نجامێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بگات، به‌ڵام له‌م دۆسيه‌، جگه‌ له‌قه‌ره‌بووى قوربانيه‌كان به‌و شێوه‌يه‌ى خۆيان ويستبوويان، به‌ هيچ ئه‌نجامێكى ترى ئه‌وتۆ نه‌گه‌يشتووين كه‌ گه‌ره‌نتى دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ كاره‌ساتانه‌ بكات و ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه‌ش كه‌ وه‌زيرى ته‌ندروستى پێى وايه‌ سزا دراون، خۆيان را‌يانگه‌ياندووه‌ كه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسيه‌يه‌ سزا نه‌دراون، هاوكات به‌هيچ شێوه‌يه‌ك وه‌زيرو وه‌زاره‌تى ته‌دروستى باس له‌ كۆمپانياى (هۆز) ناكه‌ن كه‌ به‌رپرس بوو له‌ به‌ قاچاخ هێنانى ده‌رزى ئه‌ڤاستين بۆ ناوه‌وه‌ى هه‌رێم و له‌ دادگاش وته‌يان وه‌رگيرابوو، هه‌روه‌ها كاروبارى ئه‌و كۆمپانيايه‌ به‌ بريارى دادگا به‌شێوه‌يه‌كى كاتى راگيرابوو، ئێمه‌ گومان ده‌كه‌ين كه‌ ئه‌م لێدوانه‌ ته‌مومژاويه‌ى وه‌زيرى ته‌دروستى بۆ شاردنه‌وه‌ى راستيه‌كانى ئه‌م دۆسيه‌و رزگاركردنى كۆمپانياى ناوبراو بێت.

ئێمه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كه‌ين كه‌ هه‌رچى زووه‌ به‌ راگه‌ياندنێكى فه‌رمى بڵاوى بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌س و لايه‌نانه‌ كێن سزاى ياسايى دراون له‌سه‌ر ئه‌م دۆسيه‌و سزاكه‌يان چى يه‌و كێ ئه‌و سزايه‌ى داون، هه‌روه‌ها ئه‌م دۆسيه‌يه‌ له‌ دادگا به‌كوێ گه‌يشتووه‌؟!

دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌ڵامێكى لاستيكى كه‌مپه‌ينه‌كه‌مانيان سه‌باره‌ت به‌گرێبه‌ست و زانياريه‌كانى سه‌ر ده‌رمان و كۆنترۆڵى جۆريى سه‌ر ده‌رمان دايه‌وه‌، له‌ 14 11 2013 ده‌رفه‌تێكى ترى 15 رۆژيمان دايه‌وه‌ به‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌ ئه‌و وه‌ڵامانه‌ى ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ شێوه‌ى داتاو سه‌رجه‌مى زانياريه‌ ورده‌كانى سه‌ر ده‌رمان و كۆنترۆڵى جۆرى سه‌ر ده‌رمانمان پێ بده‌ن، يان له‌سه‌ر وێبسايته‌كه‌يان بڵاوى بكه‌نه‌وه‌، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ڵێنيان داوه‌ كه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ 27 11 2013 وه‌ڵامه‌كان بده‌ن به‌ نوێنه‌رى كه‌مپه‌ينه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌ڵامانه‌ى ئيمه‌ داوامانكردبوون وه‌رنه‌گرينه‌وه‌، ئه‌وا وه‌ك له‌ماوه‌ى رابردوودا بڵاومان كردبوويه‌وه‌، داواى ياسايى له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌پێى ياساى مافى به‌ده‌ستهێنانى زانيارى تۆمار ده‌كه‌ين.

كه‌مپه‌ينى چاو هه‌ر چاوه‌
27 11 2013

په‌يوه‌ندى :

فه‌رمان خێڵانى 0032488055929
[email protected]

ره‌نجده‌ر گراوى 009647504833073
[email protected]

د. گۆران عه‌بدولڵا - 0447584867623
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)