ئایا بەرزانی لە ئەمەریكا چیدەكا
Friday, 06/04/2012, 12:00
مەسعود بەزانی زۆر مەراقی ئەوروپا وئەمەریكایە, بۆیە ساڵانە رَوویان تێدەكات, مەلا لە قورعان هەڵەبكات ئەو هەڵەناكات. ئایا مەسعود لە ئەوروپا چیدەوێت لە ئەمەریكا چیدەكا؟ چی مەبەستە, لەچی دەگەرَێت؟ لە مافە بەشخوراوەكانی كورد, مەسەلەی ناوچەدابرَاوەكان, یان دەوڵەتی كوردی؟
پێش چەند ساڵێك سەدام روو لەشارۆچكەیەكی كوردستان دەكات وەك دەیناسین رَوولە چەند ماڵێك ودوایی لەمزگەوتێكی شارەكە دەكات. مەلایمزگەوت داوا لەێەدام دەكات بۆ چەند دەققەیەك كامیرا ودەنگی لێدووربخرێت. ئینجا لەسەرخۆ هەندێ داوای تایبەتی خۆی دەخاتە پێش سەرۆك. دوایی كە ێەدام رَۆشت خەڵك روو لە مەلا دەكەن وبەپەرۆشەوەی ئەوەن بزانن مەلا چی گوتووە وچ پرسێكی كردووە. ئەوەیش دەڵێت پرسی ئەنفال كراوەكانم كرد وچییان بەسەر هات.
ئێستاش رَاگەیاندنە درۆزنەكەی پارتی ئەوە لەناو خەڵكا بڵاو دەكەنەوە كە بەرزانی لە دۆزی كورد دەگەرَێت دەیەوێت قەناعەت بەئەمەریكا بكات بۆ رَاگەیاندنی دەوڵەتی كوردی بەڵام ئەمەریكا قەبووڵ ناكات. ئاوا دەیانەوێت لاوازی وبێهێزی بەرزانی بشانەوە.
شۆرشەكانی بەهاری عەرەبی ترسێكی گەورەی لای بنەماڵە وسەركردایەتی پارتی دروست كردووە. ئەمەریكا بەنیازە بۆ ئەوەی كەمێ رووەناشرینەكەی لای خەڵك بگۆرَێت بۆیە هەوڵدەدات دكتاتۆرە كۆنەكان بەهی نوێ بگۆرَێت. جەنابی سەرۆك لەهەوڵی ئەوەدایە بەڵكو دروشمی رَۆژهەڵاتی نوێ كوردستان گۆرَین وگۆرَینكاری بنەماڵە نەگرێتەوە. جەنابی سەرۆك دەیەوێت بەنەوت وبەشكردنی نەوت پشتگیری زیاتر پەیدا بكات, لەلایەكی تریش ترسی توورَەبوونی عەەب پاڵی پێوەدەنێت كەداوای ئاشتبوونەوە وئاساییكردنەوەی بارەكە لەئەمریكا بكات. بەرزانی بۆ پێڵاو وجلكرَین ساڵانەدەچێتە ئیتاڵیا كە بەشێكی زۆری پارەكەشی لە بانقەكانیەتی, دەچێتە هەندێ دەوڵەتی ئەوروپی بۆ سەردانی برا وبرازاكانی كە لەو ناوە سەفیر ومەفیرن, بۆ كۆنترَۆڵی لەشساخی رَوو لە خەستەخانەی ئەوروپا دەكات وەكو بڵێی لەكوردستان دكتۆر یان دكتۆریباش نییە, بۆ ئەوەی چەند رۆژێك سەری خۆی رَەحەتبكات ولەسەرئێشە وچەڵەمەكانی كوردستان دووربكەوێتەوە.
كەواتە بەرزانی وەكو مەلا تەنها لە هەوڵی هەندێ بەرژەوەندی تایبەتە نەك خەم وئازاری میللەتە. درۆی رَاگەیاندنەكانیش تەنها هەندێ ساكار وئەوانەی تەنها بۆ پارە كاردەكەن قەناعەت پێدەهێنێت. نە ئیعلانكردنی بەرنامەی سەفەرەكەی ئەم رَایانە دووپات دەكاتەوە ونەئیعلانكردنی دەوڵەتی كوردی بۆ ماوەیەكی زۆردوور دوادەخات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست