کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌حلام هیچی وای نه‌گووت، ته‌نها وته‌كانی تاله‌بانی و بارزانی دووپات كرده‌وه‌

Monday, 22/04/2013, 12:00


له‌به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئیدۆل له‌پئشبڕكێی گورانی گوتن دا له‌سه‌ر هه‌لسه‌نگاندنی (په‌رواز) كه‌كچه‌كوردێكه‌ به‌شداری به‌رنامه‌كه‌ی كردوه‌ ، هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب (ئه‌حلام) گوتی په‌رواز خه‌لكی كوردستان نییه‌ به‌لكو هی عیراقه‌ ، ئه‌مه‌ بووه‌ ئه‌و كفره‌ سیاسیه‌ی كه‌ به‌سه‌دان په‌یج و مالپه‌ر هه‌لمه‌تێكی ناشیرینیان كرده‌ سه‌ری ، كه‌ ده‌كرا شێوه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن لێی به‌زمانێكی زۆر مه‌ده‌نیانه‌ بوایه‌ نه‌وه‌ك په‌نا بردن بۆ وته‌ و وێنه‌ی ئاست نزم. 
ئه‌م ره‌فتاره‌ له‌ناخدا ره‌فتاری به‌ناو کۆمه‌ڵیک که‌سی بێئاگا و به‌ناو نه‌ته‌وه‌خوازن، که‌ له‌مانای نه‌ته‌وه‌بوون نه‌گه‌یشتوون، پێیان وایه‌ ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ کورده‌کان ده‌یکه‌ن و ده‌یڵێن، له‌ تێکشکاندنی که‌سایه‌تی کورد و خیانه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی، ئاساییه‌، به‌ڵام که‌سێکی بێگانه‌ بیکات، ئه‌وه‌ قابلی قبوڵ نییه‌، ئه‌م که‌سه‌ دۆڕاو ونه‌زانانه‌، كله‌به‌رامبه‌ر سه‌دان تاوان و ناپاكی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌، نمونه‌ی كه‌سانی له‌رزۆك و هه‌لپه‌رستن ، به‌لام بۆ خۆ به‌قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی نیشاندان له‌ئاخافتن و هه‌ڕه‌شه‌ له‌كه‌سایه‌تیه‌ك كه‌هیچ باجێیكی سیاسیی له‌سه‌ر نییه‌ سه‌دان رۆسته‌می زاڵمان لێ په‌یدا ده‌بێ!؟ 
ده‌سه‌ڵاتی کوردیش بۆ درێژه‌دان به‌تالانی و ناپاكی ، به‌ مه‌به‌ست ماوه‌ ماوه‌، دێت و به‌ بابه‌تێك هه‌ستی خه‌ڵک ده‌بزوێنێت ، كه‌ زۆرجار وته‌ی مه‌لایه‌ك یان كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی یان دژه‌ ئیسلامێک ده‌كه‌نه‌ بابه‌تی گه‌رماو گه‌رمی ناو راگه‌یاندنه‌کان، میدیا ئه‌هلییه‌کان له‌مه‌دا پشکی شێریان به‌رده‌که‌وێت، تا له‌ په‌نای ئه‌مه‌دا ده‌سه‌ڵات درێژه‌ به‌تاوان و تالانیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بده‌ن، من ئه‌زانم به‌شێک له‌گه‌نج و خه‌لك زۆر ئاسان و سادانه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌، به‌لام پێویسته‌ ئه‌م دۆسیه‌ بكرێته‌ خاڵێک كه‌چیتر كه‌سانی هه‌ڵپه‌رست و ترسنۆك به‌ رووداوی له‌م شێوه‌یه‌، چه‌واشه‌ نه‌کرێن، تا که‌سانی تریش خۆیان وه‌ك قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی نمایش بكه‌ن.
با خوێنه‌ر به‌هه‌ڵه‌ له‌ مه‌به‌ستم تێنه‌گات، ئه‌مه‌ به‌رگرییه‌ نییه‌ له‌و عه‌ره‌ب و بێگانانه‌ی که‌ سووکایه‌تی به‌ کورد ده‌که‌ن، یان کوردستان به‌ خاکی داگیرکراوی خۆیان ده‌زانن، به‌ڵکو مه‌به‌ستم له‌وه‌یه‌، که‌ ئێمه‌ ده‌بێت له‌ خۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌ین له‌ پێشدا خائین و درۆزن و ناپاک و جاسوسه‌کانی خۆمان دادگایی بکه‌ین، ئه‌و ئاوه‌ی که‌ بۆ ناپاکیی و بۆ عیراقچیتی ده‌یکه‌ن ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ برینه‌وه‌، ئه‌وسا ده‌بینین که‌سانی وه‌ک ئه‌حلامه‌کان ناتوانن به‌و زمانه‌ له‌گه‌ڵماندا بدوێن.
بۆیه‌ ده‌لێم ئه وه‌ی ئه‌حلامی هونه‌رمه‌ند وتی ، زاده‌ی ئه‌و ژینگه‌ سیاسیه‌ شۆڤینیه‌ عه‌ره‌بیه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ریدا زاڵه‌، ئه‌ركی ئیمه‌یه‌ راستیه‌كانیان تێبگیه‌نین ، له‌گه‌ڵیدا وته‌كه‌ی زاده‌ی ده‌یان ئاخافتنی بارزانی و تاله‌بانی و فه‌رخه‌ سیاسیه‌كانیانه‌ له‌میدیاكان، بۆیه‌ با له‌و به‌رێزانه‌ بپرسین: ئایا ئه‌م ره‌فتار و وتانه‌ی بارزانی و تاله‌بانی مه‌ترسی و سوكایه‌تی تره‌ یان وته‌كه‌ی ئه‌و ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌ عه‌ره‌به‌؟ 
1) تاله‌بانی ده‌یان جار له‌ میدیاكان و له‌ به‌رامبه‌ر سه‌دان ملیۆن عه‌ره‌ب وتورك و فارس، سوكایه‌تی به‌خه‌لكی كوردستان كردوه‌ كه‌ ده‌یوت ده‌وله‌تی كورد خه‌ونی شاعیرانه‌ 
ته‌نانه‌ت تا هه‌فته‌یه‌ك به‌رله (‌مردنی یان كۆما بوونی) هه‌مان وته‌ی له‌سه‌ر كێشه‌ی ده‌وله‌تی كوردی دوپاتكرده‌وه‌.
2) بارزانی له‌بواری پراكتیكی گه‌یاندییه‌ لوتكه‌ هێنانی سوپای به‌عس له‌ ٣١ی ئاب دا.
3) به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی به‌ په‌رله‌مانتارانی ئۆپزسیۆنیشه‌وه‌ 10 ساڵه‌ ، تا ئیستا هیچ به‌روبومێكی نه‌ته‌وه‌یان له‌به‌غدا نه‌بووه‌ و نابێ ، ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی عێراقی ره‌فتار ده‌كه‌ن هه‌رگیز وه‌ك په‌رله‌مانتارێكی كوردستانی نه‌بینراون ، كه‌ مرۆڤ به‌راوردیان به٣٠ په‌رله‌مانتاره‌ی به‌ده‌په‌ و هه‌ردو هاوكێشه‌یه‌ بكات ده‌زانێ هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانی كورد (به‌ ده‌سه‌لات و ئۆپزسیۆن)ه‌وه‌ چه‌نده‌ هه‌لپه‌رستن.
4) به‌پراكتیك وه‌ك سالی ١٩٢٦ كوردستان به‌عێراق لكێنرایه‌وه‌، به‌لام ئه‌و جاره‌ له‌بڕی ئینگلیز و عه‌ره‌به‌كانی عیراق ، سه‌ركردایه‌تی باشور وه‌ك بریمه‌ن باس ده‌كات بۆ كورسی و دۆلار رازیبون، هیچ لایه‌نێكی سیاسی دژ نه‌بووه‌).
5) سه‌دان سه‌رۆك جاش له‌ناودام و ده‌زگا هه‌ستیاره‌كانی حكومه‌تی هه‌ڕێم به‌رپرسیاری باڵان له‌كاتێكدا ناویان له‌دادگای بالای تاوانه‌كان هاتۆته‌وه‌ به‌راده‌یه‌ك زۆریان له‌ناو بنه‌ماله‌ی قوربانیان دانراوه‌.
6) ده‌یان گه‌وره‌ جه‌لادی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك خه‌زه‌رجی و وه‌فیق سامه‌رائی و سولتان هاشم و تارق ره‌مه‌زان ئازاد و داكۆكیان لێكرا.
7) رۆژانه‌ داهاتی خاكی كوردستان دوو بنه‌ماڵه‌ و مریده‌كانیان به‌ تالان ده‌یبه‌ن، كه‌چی كه‌مترین ده‌نگ و ره‌نگی به‌ناو ئه‌م نه‌ته‌وه‌ییانه‌ قسه‌ ناكه‌ن!؟ ئه‌مه‌ جێگای شه‌رمه‌.
من رووی ده‌مم ده‌که‌مه‌ ئه‌وانه‌ و ئه‌م پرسیارانه‌ ده‌که‌م: 
بۆچ زۆرێك له‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان له‌و ژنه‌ هونه‌رمه‌نده‌ عه‌ره‌به‌ گرت ، له‌چه‌ند ساڵی رابردودا هه‌مان هه‌لوێستیان له‌هه‌ردوو بنه‌ماله‌ و پارت و جۆته‌ سه‌رۆك (بارزانی و تاله‌بانی) نه‌ده‌گرت، كه‌ تاوانی ئه‌وان زۆر مه‌ترسیدارتر و گه‌وره‌تره، به‌پراكتیكی هه‌لوێسته‌كانی ئه‌وان كوردیان روبه‌روی ده‌یان كاره‌سات كردۆته‌وه‌ !؟
من نالێیم كارێكی خراپ كرا كه‌ ئیدانه‌ی ئه‌حلام كرا، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گرنگه‌ تاكی كورد فێر بێت ،ڕێز له‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بگرێ ، به‌لام تكایه‌ هه‌ڵوێست گولبژێر ناكرێ ، به‌تایبه‌تی كه‌ هه‌ست ده‌كرێ ئه‌وانه‌ی هاوشێوه‌ی وه‌ك ئه‌حلام هیچ باج و مۆڕه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌ دوادا نایه‌ت، که‌ زۆر له‌ هه‌لپه‌رسته‌كان ئیدانه‌ی ده‌كه‌ن ، به‌لام له‌م نیشتمانه‌ی ئیمه‌ رۆژانه‌ نه‌ته‌وه‌ سوك ده‌کرێت و كه‌رامه‌تی پێشێل ده‌كری زۆرن نه‌وه‌ك هه‌ر بێده‌نگ به‌لكو داكۆكیش له ره‌فتاری ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیش ده‌كه‌ن ، ته‌نیا له‌به‌رامبه‌ر ‌موچه‌ و پله‌یه‌كی جاشانه‌. 
باشه‌ ئه‌وه‌ ئه‌حلام وه‌ك كه‌سێكی مۆدێرن داوای لێبوردنی له‌ گه‌لی كورد كرد ، به‌لام 22 ساڵه‌ به‌ به‌رچاوتانه‌وه‌ دوو بنه‌ماله‌ و كۆیله‌كانیان ، چی ماوه‌ به‌رامبه‌ر خه‌لكی کوردستانی نه‌یكه‌ن، كه‌چی یه‌ك به‌رپرس نه‌ک ده‌ستكێشانه‌وه‌، ته‌نانه‌ت داوای لێبوردنێكیان نه‌كردووه‌ !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە