لە عەشرەتەکانی بادینانەوە بۆ دەڤەری سۆران
Wednesday, 22/12/2010, 12:00
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێز و خۆسەویستیمان بۆ سۆرانیەکان.. ئێمە وەک عەشرەتەکانی زێباری و سورچی هەرکی و گشت عەشرەتەکانی بادینان دەمانەوێت ئاگادارتان بکەینەوە لە پەتا وتاعونی بنەماڵەی بارزانی کە ئێمە هەموو تەمەنمان نۆشیمان و بۆیە بە ناچار کراین سەنگەری دوژمن هەڵبژێرین تا لە کوشتن وتاڵان و فیز وتڕ زلی عەشرەتی بارزان ڕزگارمان بێت.. کەس وەک ئێمە ئەم شێرپەنجەیەی زوو نەناسی چونکە ئێمە لەڕووی جوگرافیەوە دراوسێ بووین. دیارە عەشرەتی بارزان وەک هەموو عەشرەتێکی کورد خەڵکی باش وخراپی تێدایە بەڵام ماڵی مەلا مستەفا وکوڕانی کردویانە بە مارکەی خۆیان .. بۆیە بەدوای لێ بوردن لە شەریفەکانی بارزان مەبەستی ئێمە لە کۆمپانیای پارتیە.
ئێستا ئەم ڕشانەوە و نەخۆشی و درمە.. ئەم ئەنفلۆزایە دەیەوێت دەڤەری ئەو دیوو دێگەڵە وبەتایبەت سلێمانی وگەرمیان وەک بادینان پەرژین کات وتاپۆی بکات لەسەر کۆمپانیاکەی پارتی. ئێمە وەک ویژدانی کوردانەمان کە قوربانی ئەم بنەماڵەیەن زۆر هەست بەو خەتەرە دەکەین ودەست ودامێنتان دەبین سۆرانیەکان ئێوە گۆڕانن یان یەکێتی یان ئیسلامی ئەوە خۆتان سەربەستن بەڵام لەبەرامبەر ڕەشەبای غەدری ئەم بنەماڵەیە هاو هەڵوێستبن و ئێمە مردوو و ئێوە زیندوو یەک نەبن خێڵی جەهل و بنەماڵەی هەزار پیاوە وەک ئێمە لاوازتان دەکات ودەتانخاتە بەر کۆیلایەتی یان دوژمانیەتی.. بۆ ئەمەش ئەم بنەماڵە چەتەیە شارەزاترین تەکنیکیکیان هەیە وبە جاشێتییان بۆ هەموو داگیرکەرانی کوردستان ودنیا سواری سەری مەسەلەی کورد بوون ووەک گونی قۆڕ لە کۆڵ کورد نابنەوە گەر ڕیسوا نەکرێن.*^
ئێمە لە کاتێکا شانازی بە تۆوە ئەکەین ئەی سلێمانی سەربەرزەکە کە ئەم بنەماڵەیەت تەڵاق دا پاش ئاشبەتاڵ و لەهەڵبژاردنیشتا نیشانی هەموو کوردتاندا کە ئێوە چەند شۆڕشگێرن و دەروێشی کوردایەتین نەک بارزانایەتی،، بەڵام ئاخ بۆ هەولێری هۆلاکۆ بەزێن و هەولێری سەردەشت عوسمان وعەبدولخالق مەعروف و جەمیل ڕەنجبەر و دەیان کادیری شیوعی و قارەمانی سۆشیالست وپیاو چاکی یەکگرتوو بۆچی وا خەوتووە و کۆمپانیای ماڵی بارزانی سواری سەر بوون .. کوا غیرەت ئاخ .. ئاخ.
ئێمە لە مێژوونوسانی کورد دەپرسین مەسعودبارزانی لە 31 ئابدا بە دەیان دەبابە و لیوای حەرەس جمهوری هێنایە ناو هەولێر بەناوی ئەوەی ئێران سیادەی عێراق پێشیل دەکات.. ئایا شەڕی ئێمە لە پاڵ ڕژێمی عێراق دژ بە چاشەکانی پارتی وپاسداران بۆ سەر ئەرزی عێراق دیفاع نەبووە لە سیادەی عێراق.؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!
ئێستا سۆرانیەکان باش بێنەوە هۆش خۆتان و کۆنگرەی 1000 پیاو و 9 ئەندامەکەتان بینی ئەمە حیزبی کوردایەتییە یان کۆمپانیای ئەم عەشرەتە.. ئەمە حیزبی مام و برازایە یان ئەتکردنی دیموکراتی.. ئێوە ئەی سۆرانیە پارتیەکان ئازادن لەوەی کام حیزب هەڵدەبژێرن ئەمە سادەترین مافی هەر کەسێکێکە بەڵام کوا عەلی عەبدوڵا و دکتۆر ڕۆژتان..سوێند بە کوردستانی هەموومان تا ماڵی مەلا مستەفا بێت هیچ سۆرانیەک ناگاتە پلە 10ی سەرکردایەتی و مەسئولەکانتان تەنها دەوری تەها محێدین وەزیرە کوردەکان دەبینن... ئێمە دەزانین هەموومان کوردین بەڵام ئەوە ئەم عەشرەتەیە خۆیان لێ بۆتە پاشای ئمپراتۆر و وەک مەلا مستەفای ڕەحمەتی دەڵێ کورد سەپانی باوکی کەس نیە .. دیارە ئەم مەبەستی ئەوە بووە کورد تەنها سەپانی ئەمانە.
سۆرانیەکان ئەوەی لەسەرمانە گەیاندمان و تانەبنە بادینانی لە خاچ دراوو ئەسیر وەک ئێمە ئاوارەی مەڵبەندو گوندی خۆمان وبە ناچاری لە موسڵ ودەوروبەری دەژین.
یەک پێشنیاریشمان هەیە بۆ هەموو ویژدان زیندوویەک وبە هەڵوێستێکی ئەم کوردە لە ئیمڕۆوە ناوی حیزبەکەیان بکەن بە کۆمپانیای بارزان ودیموکراتی کوردستان و سەرۆکەکەشی بە درۆزنە گەورەکە 50 ساڵە کورد ئەکوژن لەسەر ئەوەی کە دەبێت خۆیان سەرۆک بن و ئێستاش دەڵیت من واز دەهێنم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست