کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئافەرین بە راستیی ئا ئەمە سیناریۆیە، نەک گاڵتە

Sunday, 15/04/2012, 12:00


ئەندامە باڵاو زلەكانى یەكێتى وپارتى زۆربەیان ساویلكەو نەخوێنەوارن،ئەكەر تۆزیك زیرەك و ژیر بوونایەو دركیان پێ بكردایە وازیان لەو بەناو سیاسەتەیان ئەهێناو روویان ئەكردە هۆلیۆد وبۆلیۆد ئەبوونە گەورەترین وناودارتین سیناریست و ساڵانە بەملیۆنان دۆلاریان چنگ ئەكەوت و هەمووساڵێكیش بۆ خەڵاتى ئۆسكار و كان ئەپاڵێوران، تۆ بزانە هێشتا كەسەكەیان نەكوشتوە و سەریان پان نەكردۆتەوە جوانترین سیناریۆیان بۆ نووسیوە وحسابى نوقتەو فاریزەشیان بۆكردووە.عەیبە بلێم بەنموونەى كێ وكێ رۆژانە بەدەیان شتى وەكو زاناى قائیمقام وسەردەشتى رۆژنامەنووس وهاوشێوەكانى ئەبینین،من تا ماوەیەك لەمەوپێشیش ئومێدم هەبوو كە زل حیزبەكان بەتایبەت یەكێتى لەترسى ئۆپۆزسێون و بەهارى عەرەبى و بەهۆشدا هاتنەوەى میللەت نەختێك چاكسازى و گۆڕانكارى بكات و تۆزێك بەخۆیاندا بچێتەوە،بەڵام لەپاش لەناوبردنى قائیمقام وبێ منەتیان بە ئۆپۆزسیۆن و میللەت ورەئى عام و ئەوەى كە ناونراوە دادگاو یاسا و دیزەبە دەرخۆنەكردنى ئەو شتە بەقەدەر تەڵە شقارتەیەك هیواى لا نەهێشتوم، بەچى دڵت خۆش بێت ؟بەكام شت گوڕ بدەیتەوە بەرخۆت كە حزبێكى وەكو یەكێتى لەبرى كەسانى رۆشن فكر و زیرەك ودانا پڕبكرێت لە خەڵكى نەزان ونەخوێنەوار و شان ئارداوى و هەموو هەوڵو تەقەلایەكیان بۆ ئەوەبێت كە زۆرترین بیرە نەوت،باشترین فێلا و شازى ئافرەتی لەشفرۆش و سۆزانى ، زۆرترین و نایابترین مەشروع قۆرخ و پاوان بكەن و ،یەكى دەرزنێك كۆمپانیاى وەهمى و بەرەڵاخانەو مەلهاو قومار خانەیان بۆخۆیان و بنەماڵەیان مسۆگەر كردبێت ، بەپارەى كێ؟؟؟ ئادەى بزانن كاك فڵان وكاك فیسار هەتا ساڵى 91 خاوەنى چى بوون؟؟ پارەى چوار مەسئول و بنەماڵەكشییانت كۆكردایەتەوە نەدەگەیشت300 دینارى سویسرى!ئەدى ئێستا خاوەنى چى نین؟!، هەموو شتێكن،تەنانەت ئابڕو وناموسیشمان كە هەرچەندە هەنێكیان زەوتكردووە خەریكە هەموی بەیەكجارى دەكەنە موڵكى خۆیان...ئاخر توخوا تۆ ج ناوێكى لێ دەنێیت!! ئارام وشەهاب و مەلا عەلى و ریشە وهاوسەنگەرانى شەهید ببن و خلەو بلەو پێڕەكەى ببنە میراتگرەوەیان؟! من هەر ئەو رۆژە هەستم بەئیفلاسى و دۆڕاندنى یەكێتى كرد كەئەو كۆلكە سیاسى ونەخوێنەوار و نەزانانە لاى سەروى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتیان لێگرت و بوونە كوێخاو دەمراست و قسە رۆیشتویان، باشە ئەبێت ئینتەر ناسیونال و سوسیال دیموكراسى عالەمى چ ئیحیتیاج وپێویستیەكى بەو زاتانە هەبێت؟؟،چ ئەلفێك ئەخەنە سەر مانیفێست و پەیرەو پرۆگرامى سوسیال دیموكرات؟؟!،كە هەرچەندە وەكو رۆژى روون لام مەعلومە نەك ئێستا بۆ بیست دانەى ساڵى تریش شاز ز مزسەقەفى ئەوپێرە لەمەفهوم وماناى سوسیال دیموكرات تێناگەن چ جا تەتبیقكردن و خستنە بوارى پراكتیكەوە، بەڵام چونكە پیاو كوژن و شەق وەشێنن و ئەتك كەرن، ئەمڕۆ بۆ ئەو حیزبە زۆر زەرورن و بونەتە پێداویستى رۆژانە،،بۆچى چونكە یەكێتى تەواو تەواو لێبۆتەوە مەرگى خۆى لابۆتە شتێكى حەتمى ئەوەى كەماوەتەوە تەنها هەر كوشتنى كاتە، تاكە ئومێدێك چییە نە بەخۆى نەبەمیللەت نەیماوە و رۆژ بەرۆژ بەرەو پوكانەوە توانەوە ونەمان ئەچێت، وەكو تیپێكى دۆڕاو دێتە بەرچاو كە لەگۆڕپانەكەدایە و هەموو هیوایەكى ئەوەیە كەناوبژیوان چەند دەقیقەیەكى تر كاتى یارییان بۆ زیادبكات ،نەك بۆ هەستانەوە بەخۆدا چوونەوە و خۆ رێكخستنەوە وعیبرەت لە رابردوو وەرگرتن و پەشیمان بوونەوە ،بەڵكو تا بتوانێت و دەرفەتى زیاترى بۆ بڕەخسێت بە پشتیوانى هێزى چەكدارو ئاسایش و جل رەشە تۆقێنەرەكان زۆرترین موڵك وماڵ پاشەكەوت بكەن، هەروەختایەكیش دزىو فزى و گەندەڵى وكارى ئابڕو بەرانە یەخەى پێگرتن و بووە ئەمرى واقیع بەرەو ئەو ئاقارەى بردن كە خەریكە دەستەكەیان ئاشكرا دەبێت ، دەستە چەور و تاوانكاریەكەیان بەسەر كەسانێكى وەكو قائیمقام و هاوشێوەكانى ئەسڕن و بەلەناوچوون و نەمانى ئەویش سەر لەبەرى كێشەكە خۆى ئوتوماتیكى ئەبێت بەهەڵم ئەگەر نا بۆ تاكو ئێستا ئەوانە كە خاوەنى پاكەتو شقارتەكەى گیرفانیشیان نەبوون و ئێًستاش هەموو كوردستانیان داگیر كردووە،بۆ یاسا ،تاڵەبانى لە گوڵ كاڵترى پێى نەوتون؟؟. نە لەنزیك نەلەدوور ئەوپیاوە ناناسم تەنها هەرئەوەندە نەبێت كە دەزانم قائیمقامى سلێمانى بوو ، تۆمەتەكەشى نازانم تاوانبار بووو یان نا ،بەڵام بەپێى یاسا ئەوكێشەیە خودى پۆلیس لێى بەرپرسیارە بردنى بۆ ئاسایش و لێكۆڵینەوە لەگەڵدا كردنى لەوێ جێگاى هەزاران پرسیار ز گومانە،خۆكوشتنەكەشى ئەگەر كوژرابێت هێندەى دیكە راستى تێوەگلانى چەندین كەسى مەسئول وپلەدار ئەسەلمێنێت ،خۆ ئەگەر خۆشى كوشتیبێت ئەوا كارێكى جوامێرانەى كردوە، لەلایەك گەر خۆى بە تاوانبار زانیبێت ئەوا بۆخۆى سزاى خۆى داوە و ویژدانى خۆى ئاسودەكردوە، ئەگەریش بَیتاوان بووە و تێوەگلاوە ئەوا لاى شەرم و عەیبە بووە، پاش ئازادبوونى خەڵك بەچاوى كەم و سووك لێى بڕوانن و پەنجەى تۆمەتى بۆ درێژ بكەن.. وەكو تر من نەك ئیمانم بە قسە و بڕیارەكانى تاڵەبانى و كۆسرەتى جێگرى نیە، هەر گاڵتەو قەشمەریشم پێدێت كەداواى لێكۆڵینەوەى ورد و جدى دەكەن، من یەقینم هەیە كە ئەگەر ئەوانە كەسى یەكەم و داِرێژەى ئەو سینایۆیانە نەبن، ئەوا بەدڵنیایەوە كاراكتەرو پاڵەوانى سەرەكى ئەو دراما و تەمسیلانەن ومن هەر هێندە دەڵێم پارە لاى ئەوان بووە بە هەموو شتێك ،چونكە بۆخۆیان لەهەموو رویەكەوە نوقسانن و دەیان و سەدان عەیب وعاریان هەیە وادەزانن كەپارە وموڵك وسەروەت سامانیان زۆر بوو بە پارە تاوان و خراپەكانیان پەردەپۆش ئەبێت و بۆ ئەبەد بەخۆشى ورەفاهى وئاسودەیى ژیان ئەبەنە سەر.ئەوەى كەماوە بیڵێم سەروەت و سامان ولەشكرى چەتەو پیاو كوژ تۆقێنەر چەندە لەهاوارى قەزافى و موبارەك و بن عەلى هاتن هەرهێندەش بەفریاى هەموو زاڵم و دیكتاتۆرێك دەكەوێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە