ئەمڕۆ یەکی نیسانە ئەگەر درۆیان کرد، لێیان مەگرن
Tuesday, 01/04/2014, 12:00
كاندید و هەڵبژاردنەكانى كوردستان پڕن لە شتى سەیر و سەمەرەو فشقیات، منیش وەكو خۆم حەزمكرد تۆزێك سوعبەت وگاڵتە بە قەوارە وكاندیدەكان بكەم:
*بانگەشەكان رێك لە یەكى نیسان، واتە رۆژى درۆ دەستی پێكرد، ئیتر خۆتان لەبانگەشە و وەعد و درۆ و قسە باق و بریقەكانیان ئاگاداربن. ئینجا تەماشای ئەم ناوە سەیر و سەمەرانە بکەن، بزانن هەندێکیان هەر بە ناو و پیشەکانیاندا چۆن کەسایەتییەکن و چییان لێدەوەشێتەوە:
*دڵشادى بەیتەرە:
نازانم لە پەرلەمان وئەنجومەن چ ئیشێكمان بە بەیتەرە دەبێت؟ رەنگبێت بۆ عیلاج و تەداوى هاورێكانى خۆى بێت
*جەبارى تەحریر:
پێم وابیت ئەو زاتە تائێستاش هەر خەیاڵى لاى تەحریرى فەلەستین و عروبەو شتە ئەگینا ناو نەماوە ئەوەنەبێت
* ئەمیر ئەرسەلان:
ئەمەیان رێك تەواوە،هەمووتان رۆستەم و زۆرارب و ئەمیر ئەرسەلانتان خویندۆتەوە كە چ چیرۆكێكى خەیاڵى وئەفسانەیى یە ، دیارە ئەمیش حكومەت و پەرلەمان بەئەفسانە خورافات ئەزانێت بۆ هاتۆتە ریزەوە
* بسمە و ابتسام:
بەكوردى یەعنى بزە و زەردەخەنە: زۆرجوانە زۆر، ئەوان پێمان ئەڵێت ئێوە دەنگمان پێ بدەن دواى كەئێمەش دەرچووین و بوینە شت، بەعەقڵتان پێ ئەكەنین
*بەكرەجۆ و ژاژڵە و جاف:
زیندوكردنەوەى عەقڵیەتى خێڵەكى و عەشایەرى، لەكاتى ترا هەموویان خۆیان بەخەڵكى شار ئەزانن ، ئەڵێن بۆسەیرانیش نەبێت نەچوینتە دەشت ودەر.
*دكتۆرێكى رەئیس لیست ئەڵێت هەوڵ دەدەم بۆ بەیدیهێنانى مافەكانتان، جا قوربان ئیمە خۆمان حسابمان بۆئەكریت یان مافمان هەیە تا تۆ بۆمان بپارێزیت؟
*بەهرۆز عەلى
بەنیازى پەرلەمانى بەغایە لەسەر لیستى مۆمەكە، كەچى هەموو ریكلامەكانى لەبەكرەجۆ خەساركردوە وادەزانیت تەنها لەبەكرەجۆ هەلبژاردن هەیە.
*ڤیانى عەرەبى:
من چ دڵێكم بەتۆ خۆش بێت خانم؟! كە لەناو ئەو هەموو نازناو ناوە كوردیدا هاتویت لەقەبى عەرەبت خستۆتە پاڵ خۆت، موتەئەكیدم شینەكە بۆهەریسەكەیە
* كاوە شارباژێرى:
موڕەشیحى لیستى گۆڕانە و دەرچووى ئیعدادیەى تەمریزە،كەچى لەپێش ناوەكەى وشەى(د) یەعنى خۆیكردوە بەدختۆر باشى.سەرەتاكەى بەتەزویر وساختە دەستپێبكات،خوا رەحم بە نیهایەتىكەى بكات
*سامان شاڵى:
لەوەتەى هەیە ناو وئاوى پاراستن ئەخوات و بەشیرى خیانەت تەربەت دراوە،كەچى گۆڕان لەوە باشتریان دەست نەكەوتوەن بەسوڕ لە پارتیان وەرگرتوە و كردویان بە پاڵێوراوى خۆیان
* نیاز قەرەداخى:
خۆم باشى ئەناسم زاوایەكیان كاتى راپەرینەكە لەسەر بەعسێتى كوژرا، ئەوە بەنیازە بچیتە شوێنى ئەو هەق و ئیمتیازەكانى وەرگرێتەوە
*كاندێدك ئەناسم خوا پێم نەگرێ ئەڵێن ئەرباب سەوابیقە و سومعە وشتى واشى باش نى یە.
*برادەرێكى كەشناسى مورەشیح ئەلێت دەنگ بۆ بەن بەفر و باران و فێنكى چوار ساڵتان عایدى من
*كابراى ساز ژەن ئەبێتە ئەندامى ئەنجومەن ،ئەوجا بزانن ئەنجومەنەكمان ئەنجومەنى جرت و چەقەنەیە
*ناوى كاندیدێكیان پێوتم ، ئەڵین عائیلەكەى خۆشى چارەیان ناوێت قسەى لەگەڵ ناكەن، كەچى بەنیازە ببێتە لیژنەى كۆمەڵایەتى ئەنجومەن
*- كاندیدك لەقەبەكەى بۆمبایە زەمان چییە كە ناتەقێتەوە
* پشتیوانى خانە نشین:
كاندیدى لیستى سەوزە ،دەبرا كەتۆ خانەنشین بویت یەعنى تڵپى تەڕت تیا نەماوە ئیتر بۆچى وازناهینى ئەو دوو پولە یەكێكى تر بیخوات
*یەكیتى بەهەمو هێزو قوەتى خۆى لەهەڵبژاردنى پیشودا 18 كورسى هێنا ئێستا خۆى گیفكردۆتەوە بەتەمایە بەس لەئەنجومەن 62 كورسى بیێنێت
* سەلمە خانیش وەك عادلى موزیع وزاناى كورسات و فەرهاد سەنگاوى ئەوەى سەلماند كە پێویستە دواى سونفى شەشى تەلەفزیۆن بچیتە مەكتەبى پەرەلەمان و دەست بەرزكەیتەوە بۆ پارە
* سەفى:
لەقەبى كاندێدكە توخوا كێ ئەزانى مەعناكەى چى یە؟ پێم بڵى تا ماوم مەمنونى ئەبم
* سابونچیش:
لەقەبى كاندیدەیەكى یەكێتى یە، پێم وابێت بۆئەوەیە كەئەڵێن دەستان لەوەزعە بشۆن، خوابكا نە كریت بەلیژنەى دەست شتن بەماف وداواكارى خەڵكى بەش مەینەت
*شێخ كامیلى شەهیدان:
ئەی بە قوربانى گۆڕى شەهیدان بیت، ئەوان تیا ئەچن، تۆش لەسەر حسابى ئەوان پۆز لێ ئەدەیت و سەرو سمێڵت بۆیاغ ئەكەیت
* لەیلاى ژنان:
كاندیدەخانى یەكێتى یە بۆ پەرلەمانى عێراق، ئەرێ بەراست تۆ بڵیى لەیلاى پیاوان یش هەبێت ئێمە نەمانبیستبێ و لێ بێ خەبەر بین؟
*لوقمان شێرە:
خوابكات شێرى كوردستان رێوى بەغا نەبیت وەكو ئەوانى تر زوو ماڵى نەكرێت.. چیمان دەوێت لەوە زیاتر
* بەشى زۆرى كاندیدەكان حاكم و پارێزەرن: ئیشى ئەوان مەعلومە و پەرلەمان ئەنجومەنیش ئاشكرایە مەنبەعى دزى و گەندەڵین، ئەرێ چۆن یاسا و ناقانونى ئەبنە دراوسێ و بەچ هاوكێشەیەك ئەبنە خزم؟
*جەنگیز جیهاد مسەور:
كاندیدى لیستىسەوزە لەكەركوك: ناوەكەى زۆر كوردیە و خۆشى ئەڵێن توركمانە، كوێرایم دایە بۆ یەكێتى پیاوی تیا نەما و قڕایان تێی کەوت،
* شوان داودى:
پیاوى هەموو كەس بەس هى خێزانى خۆى نیە، بەخێرێ جەنابى رۆژنامەنووس و ئەهلى قەڵەمە، كەچى بۆتە شایەر و دەهۆڵ كوتىلیستى سەوز
*خانمە كاندیدێكى ناشیرینم بینى بۆ ئەوەى جوان و سەرنج راكێش بێت، یەك تەنەكە میكیاجى كربوو، باشە خانم تۆ درۆ لەگەڵ خۆتا بكەیت، خۆت بەو شێوەیە ئارایشت كەیت، یەعنى ساختە و تەزویر بكەیت، ئەى لەگەڵ ئێمەیا چۆن راستە ئەفەرمویت؟؟
*حەمید بەدرخان:
كویلە وپیاوى كۆسرەت، نەزان و نەخوێنەوار و پارە دز وساختە چى، قوڕبەسەر ئەو كەسەى دەنگى پێ دەدات،توخوا ناو و ناوبانگى بەدرخانیشمان لاى پیس مەكە، بۆ نانوسیتى عەمید هەولێرى؟
* بەناز دۆستى ژینگە:
ئەمیش عایدى لیستى سەوزە،بەڕێزەكەم لیستەكەى تو نەك ژینگە، بەڵكو هزر و ناخ وبیریشمان پیس دەكات، ئەوكاتە ژینگەمان خاوێن وپاك دەبێت،كە ئێوە بكشێنەوە واز لەسیاسەت بێنن
* شێخ یو ئێن (UN)
كاندیدێكى ترى یەكێتییە، پێى دەڵێم شێخە گیان كە تۆ عایدى یوئێن بیت لەوێ دەستت دەڕوات، عەیب نییە وا خۆت بچوك دەكەیتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست