کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەندێک زانیاریی شاراوەی دیکە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی رۆژی سێشەممە لە هەولێر

Saturday, 12/05/2012, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست ٢/ هەولێر
1_ دەربارەى ئەو خۆپیشاندانەى ڕۆژى سێشەم ڕوویدا لەپێش پەرلەمان.من چەند هاوڕێیەكم لەناو خۆپیشاندانەكان بوون. لەسەرەتادا بارودۆخەكە زۆر ئاسایی بوو بەڵام دواتر.چەند كەسێك هاتنە نێو خۆپیشاندانەكە، نزیكەى 20 بۆ 30 كەس دەبوون كە هەموو لەیەك كاتدا هاتن هەمووشیان چەقۆو كەتەریان پێ بوو.یەكسەر بۆ پۆلیسەكان چوون و چەند پۆلیسێكیان بریندار كر. دواتر هەر ئەم كەسانە لەلایەن چەند كەسێكەوە بە مۆبایل وێنەیان گیرا بوو بەڵام ئەمانە مۆبایلەكانیان لێ وەر گرتبوون و شكاندبوویان.
2_ لەكاتى خۆپیشاندانەكە كامێرەى تەلەفزیۆنى پەرلەمان بەبڕیارى ئاسایش هەموو ڕووداوەكەى بۆ وێنە گرتبوون.
3_ لەئێستادا زیاتر لە 500 كەس گیراون.بۆ ئەمەش سوود لە كامێرەى تەلەفزیۆنى پەرلەمان وەر گیراوە.كە تاكو ئەم شەوی رابردوو ١١ /٥/ ٢٠١٢ خەڵکیان دەگرت.بۆ زانیارى زیاتر لەگەڕەكى هاوكارى دوێنێ بەیانى 5 گەنجیان دەستگیركرد.
4_ لەكاتى خۆپیشاندانەكە خەڵك لەگەڕانەوە بوو لەسەر شەقامى شەست مەترى.كۆستەرێكى پڕ لەگەنج لەپێش نادییەكى مەى فرۆشى ڕایگرت و گەنجەكان دابەزین و پەردەى پەنجەرەى نادییەكەیان ئاگر تێبەردا و نادییەكە بەشێكى گڕى گرت.كە ئەم كەسانەى ئاگریان تێبەردا هیچیان لەنێو خۆپیشاندانەكاندا نەبوون.
5_ ئەوەى لەهەمووى گرنگتر ئەوەیە،دواى پاشنیوەڕۆ نەخۆشخانەى فریاكەوتنى ناوەندى هەر چوار دەورى گیراو عەمید عبدالخالق بەخۆى و بەشێكى زۆر پۆلیس هاتنە نێو نەخۆشخانەكە و لەسەر هەر دەرگایەك چوار پۆلیسى دانا. ئەمەى بۆیە كرد چونكە لەكاتى خۆپیشاندانەكە ژمارەیەك كەس بریندار بوون لە خۆپیشاندەران، ئەم بریندارانەش هاتنە نەخۆشخانەى فریاكەوتن بۆ چارەسەر، عەمید عبدالخالقیش هەموویانى بە برینداری دەست بەسەر كرد و لە خەستەخانە بردنییە دەرەووە بۆ شوێنی نادیار.
ئەوەى لەهەمووى سەیرتر ئەوە بوو دووكەس لەنەخۆشخانە بوون بەهۆى پێكدادانى سەیارە بریندار ببوون.ملازمێك دەیووت ئێوە ئیلا لەخۆپیشاندان بوونە، تاكو بەچ حاڵێك یەكێك لە كارمەندەكانى نەخۆشخانە ووتى: كاكە ئەمانە بەر لە خۆپیشاندانەكە لێرە بوونە.

************************

************************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە