ده‌ڵێن پاره نیه بۆ مووچه ، ئه‌ی ئێوه بۆ هه‌تانه !!!
Sunday, 08/03/2015, 12:00
ئه‌وا چه‌ند مانگێکه مووچه نیه و نه‌دراوه به مووچه‌خۆرانی کوردستانی باشوور له سایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و مافیایی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه ، به بیانووی گیرگرفتی نێوان هه‌ولێر و به‌غداده‌وه....
ئێمه‌ش وه‌ک خه‌ڵکی باشووری کوردستان ده‌پرسین :
ئه‌ی دز و چه‌ته‌کانی ناو حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و هه‌موو وه‌زیره‌کان ، بۆ ئێوه هه‌موو مانگێک مووچه‌تان هه‌بێت و بۆتان بهێنرێته ماڵه‌وه ، به‌ڵام خه‌ڵک بۆ نزیکه‌ی شه‌ش مانگه مووچه‌ی نه‌بێت..
ئه‌ی بۆ ئه‌و هه‌موو پاره دزراوه‌ی له بانکه‌کانی ده‌ره‌وه و ژێر زه‌مینه‌کان و سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵاچواندا شاردووتانه‌ته‌وه نایگه‌ڕێنه‌وه تامووچه‌ی خه‌ڵکی پێ بده‌ن
ئه‌ی گه‌ر یه‌ک تۆزقاڵ شه‌رف و که‌رامه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤایه‌تی تان هه‌بوایه بۆ خۆتان داواتان ده‌کرد که مووچه‌ی یه‌ک دوو مانگتان ده‌به‌خشیه خه‌ڵکی کوردستان تا لانی که‌م مووچه‌ی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی زۆر موحتاجتان دابین بکردایه بۆیان...
به‌ڵام ئێوه کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌ن و هیچی تر...و هیچ هه‌ستێکی مرۆڤایه‌تیتان تێدانیه...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست