سـەرمای شـەو
Saturday, 01/03/2014, 12:00
دەبـێ ئەمشـەو
گڤەی ڕەشەبای سەر بەفـر
جەستەو ڕۆحـی
چەند مناڵی بێ بەرگ و نان
بتـەزێنـێ ؟
دەبـێ ئەمشـەو
لەم نیشتمانەی ئێمەدا
چەند هەژاری ئاشنا بە خـەم
لەژێـر دەوار
بەبێ پێخـەف
هەتا سەحەر
بناڵێـنێ ؟
دەبـێ ئەمشـەو
مـن و شیعر پێكڕا بگرین
بـۆ مناڵی چاو پڕئەسرین
بۆ هەژاری دڵ پڕگـرین
دەبـێ ئەمشـەو
مـن پەنجەرەی ژوورەكەی خۆم
بـۆ ڕەشـەبا
واڵا بكــەم
بەڵكو سەرما بێتە ژوورێ
هـەر بـەچەشـنی
مناڵانی پەنـجە تـەزیـو
سەرما بە نێو ڕۆحـم دابـێ
مـن وا دەكـــەم
دڵ بە گریان ئاشـنا دەكــەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست