کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاستکردنەوەیەک بۆ کەرتی بەناو ڕێکخستنی یەکێتی لە شاری ئاهوسی دانیمارک

Friday, 19/02/2010, 12:00


پاش ئەو کۆبونەوە جەماوەرییەی کە ڕۆژی ١٥/٢ برایانی کلدۆ ئاشوری لە شاری ئاهوسی دانیمارک ڕێکیان خست بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ئێمەش هەستاین بە ناردنی ئەم هەواڵە بۆ سایتی سبەی، وە وەک لە بەرنامەی ئەو ڕۆژەدا دیارکرابوو، کە هەر لایەن و قەوارەیەکی سیاسی ماوەی ٧/١٠ دەقیقە قسە لەسەر بەرنامە و کارنامەی قەوارەکەی بکات.
خۆشبەختانە، ئێمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان، بەشدارییەکی جدییمان هەبوو، بێ خۆدزینەوە(وەک هەندێک لایەنی تر) و سەربەرزانە بەرنامەی خۆمانمان پێشکەش کرد، چونکە سەربەرزین.
ئەوەی کە مایەی سەرسوڕمانە، کە کەرتی بەناو ڕێکخستنی ئاهوسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ڕونکردنەوەیەک و ڕاستکردنەوەیەکی کاڵوکرچ و پڕ ناڕاستی بۆ سایتی pukmedia ناردووە و بە حساب هەم ئێمە بەدرۆدەخەنەوە، وە هەم ئەوەی کە گوایە ئێمە بانگنەکراوین و خۆمان هەڵقورتاندوە و بێ بانگکردن چونیەتە ناو کۆبونەوەکە، جا نازانین ئەو ڕونکردنەوەیەی بەناو کەرتی ڕێکخستنی ئاهوس، کەسێک بەناوی هەموویانەوە نوسیویەتی، یان بیروڕای هەموویانە، بەڵام لەگەڵ ڕێزو حورمەتمان بۆ هەندێک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخستنە، کە کەسانی بەڕێز و خۆشەویستی ئێمەن و پەیوەندی کۆمەڵایەتیمان لەگەڵیاندا هەیە، بەڵام ئەو کەرتی بەناو ڕێکخستنە کە خەریکە وەک فاکتەرێکی گەندەڵی دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندان مشەخۆر لەسەر هەردوو کۆمەڵگای دانیمارکی و کوردی، لەبری بە درۆخستنەوەی ئێمە، بچونایە بەدیقەتەوە سەیرێکی ئەو ئیمەیڵەیان بکردایە کە برادەرانی کلدۆ ئاشوری ناردویانە، ئەو کات بۆیان دەردەکەوت کە ئێمە (وەک هەڵسوراوانی بزووتنەوەی گۆڕان) بە فەرمی داوەتکرابووین، یان هەر لەخۆمانەوە چوبووین.
جاران یەکێتی نیشتیمانی یەکێک لە سیفاتە جوانەکانی دەقیقی و دیقەتکردن بوو لە ئیشوکارەکانیدا، بەلام پێدەچێت، کەرتی بەناو ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی لە شاری ئاهوس، لە ژێرکاریگەری شکستەیەک لەدوایەکەکانیان لە سەر شانۆی سیاسی کوردستان و لەدەستدانی متمانەی کوردانی شاری ئاهوس دا، ئەو سیفەتەیان لەدەست دابێت و وەک سەرکردەکانیان بیانەوێت بە چەواشەکاری درۆی یەک سەعاتی بکەن، واتا درۆیەک کە بۆ تەنها یەک سەعات بڕبکات، ئەویش تەنها و تەنها بۆ چەواشەکردنی جەماوەر.
کەرتی بەناو ڕێکخستنی یەکێتی لە شاری ئاهوس، لەبری بەدرۆخستنەوەی ئێمە، با لەکۆڕەکەدا بمانایەتەوە و ڕویانبهاتایە کە خەریکی ڕونکردنەوەی بەرنامەی خۆیان بونایە، نەک ژێربەژێر و بە پەنهانی خۆیان بدزیایەتەوە. ئەو بەناو کەرتە لەبری بە درۆ خستنەوەی ئێمە، بچونایە ڕونکردنەوە لەسەر ئەوە بدەن، کە بۆچی یەکێتییەکان لەکۆڕەکەدا بەناوی لیستی هاوپەیمانی کوردستانییەوە قسەیان دەکرد، کەچی بە دووری چەند مەترێک لەولا ئەوانەوە برایانی پارتی تەنها بەناوی خۆیان و پارتییەوە قسەیان دەکرد!!!؟
لەکۆتاییدا تەنها ئەوە دەڵێین بژی ڕاستی و ئازادی، بڕوخێ درۆ و گەندەڵی
ئەنجومەنی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری ئاهوس/ دانیمارک

بڵاوکردنەوەی هەواڵە لە سایتی سبەی
http://www.sbeiy.com/ku/newsdetail.aspx?id=24165&cat=1

ڕونکردنەوەکەی کەرتی بەناو ڕێکخستنی یەکێتی لەشاری ئاهوس
http://pukmedia.com/kurdish/index.php?option=com_content&view=article&id=2299:2010-02-17-18-02-58&catid=59:2009-12-07-16-15-45&Itemid=379

وێنەی ئیمەیڵەکە کە بزووتنەوەی گۆڕان وەک قەوارەیەکی بەرچاو کاتی بەرنامە پێشکەشکردنی بۆ دانرابوو
هەڵسوراوێکی بزووتنەوەی گۆڕان بەرنامەی گۆڕان ڕوندەکاتەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە