کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەلگرتنى چەك قەدەغەیە بە قسەى كێ؟

Wednesday, 23/12/2009, 12:00


ئەمرۆ لە سایتى ئاوێنە هەوالێكم خوێندەوە كە بە بریارى ئاسایشى سلێمانى هەلگرتنى چەك قەدەغەیە لەناو سلێمانى كە توشى شۆك بووم چونكە ئەم بریارە هیچ بنەماییەكى یاسایی نیە .دیارە بە پێى یاسا زۆر كەس مافى هەلگرتنى چەكى هەیە كە لە ناو دەقە یاساییەكان دەستنیشان كراوە بە تایبەتى لەیاساى ژمارە (13) چەك سالى 1992 وە بە رێنمایی (تعلیمات) دەقى یاسایی راناگیرێت هەروەها پێویستە ئاسایشى سلێمانى ئەوە بزانێت ناتوانێت حوكمى عورفى دەربكات وەباسى سزا دەكات بەكام یاسا ئەو كەسە سزادەدرێت چونكە پێویستە ئەو سزایە بچێتە ناو دەقێكى یاساییەوە بەپێى قاعدە(لا جریمە ولا عقوبە الا بالنێ) كە دەكرێت وەزیرى ناوخۆ یان سەرۆكى حكومەت فەرمانێكى لەو جۆرە دەربكات وە هۆكارى دەرچوونى ئەو فەرمان دیارى بكات .بە كورتى و بەكوردى مەبەست لەم بریارە تەنها لایەنگرانى لیستى گۆرانە وترساندن و چاوسوركردنەوەیە ئەویش بۆ كاتى هەلبژاردن چونكە هەمومان ئەوە دەزانین كە لە هەلبژاردنى 25/7 لەسلێمانى بەتایبەتى و لە كوردستانیش بە گشتى هیچ رووبەروبونەوەیكى چەكدارى نەبووە وە هیچ پاساوێك نیە بۆ دەرچونى ئەم بریارە بۆیە ئەگەر كەسێك دەستگیر بكرێت بەپێى یاسا ناكرێت لە دادگا سزا بدرێت چونكە پێویستە دادوەر كار بەیاسا بكات نەك بەبریارێكى یەرێوەبەرایەتیەك كە خاوەن ئەو دەسەلاتە نیە دەرى كردبێت . وە ئەگەر رێگە بەكاركردن بەم بریارە بدرێت ئەوە ئاسایشى سلێمانى زۆر بێمنەتانە هەلدەكوتنە سەر خەلك و بەناوى یاساوە خەلكى دەستگیر دەكەن .بۆیە پێویستە سەرۆكایەتى هەرێم وپەرلەمانى كوردستان و سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران وئەنجومەنى دادوەران هەلوێستیان هەبێت و رێگە بە دەرچونى ئەم بریارە نایاساییانە نەدەن . جا من وەك خۆم لە گەل دیاردەى چەك هەلگرتن نیم بەلكو لەگەل سەروەرى یاسام بەلام دەسەلاتدارانى یەكیەتى لە ئاسایشى سلێمانى ئەیانەوێت بەدەرچونى لەم جۆرە بریارانە بتوانن خەلك بترسێنن . بۆیە بەدلنیاییەوە ئەم بریارە هیچ بنەماییەكى یاسایی نیە . بۆیە من وەك یاساناسێك ئاگادارى ئەم لایەنانە دەكەم وەرێگە نەدرێت كە هیچ لایەنێك بریارى لەو شێوەیە دەرنەكات :

سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان ِ

پەرلەمانى كوردستان

سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران

ئەنجومەنى دادوەران

سەرجەم رێكخراوە مەدەنیكان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە