بۆنی شانزه‌ی سێ له ڕوحم دێت
Sunday, 15/03/2009, 12:00
1898 بینراوە
من هه‌ڵه‌بجه‌م نه‌بینیوه و که‌سێکیشم، به‌ر کیمیایی نه‌که‌وتوه، به‌ڵام له شانزه‌ی سێوه من هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کی بریندارم و چاوه‌ڕیی لوتفی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ندڵی کوردیم و به‌ڵکوو سییه گیراوه‌کانم به بۆنی سێوه‌که‌ی نزار خه‌زره‌جی و عه‌لی کیمیایی چاره‌سه‌رێکیان بۆ بکرێ
من که‌سێکم ئه‌نفال نه‌کراوه، به‌ڵام هه‌ژده‌ساڵه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕوحم ئه‌نفال ده‌کات و جه‌سته‌م ده‌داته سه‌گه ڕه‌شه‌که‌ی حه‌جاجی نوگره سه‌لمان..
ساڵی پار دوای هه‌ردوو کاره‌ساتی گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، ووتارێکی ڕه‌خنه ئامێزم نووسی، که خواره‌وه بۆ بیر خستنه‌وه لینکه‌که‌ی جارێکی تر داده‌به‌زێنم.
ئه‌مساڵ خۆشبه‌ختانه دادگایی تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ستی پێ کرد ، که‌چی له‌یه‌که‌م ڕۆژی دادگاوه هه‌موو کورد و به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان و که‌سوکاری قوربانیان، جگه له‌سه‌رانی بێ سه‌ری کورد هه‌موومانی توشی شۆک کرد ئه‌ویش ئازاد کردنی تارق ڕه‌مه‌زانی فڕۆکه‌وانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه بوو.
له‌جیاتی باش کردنی گوزه‌رانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و پاشماوه‌ی ئه‌نفال، له‌جیاتی به‌دوا گه‌ڕانی تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژی گه‌له‌که‌مان، سه‌رانی کورد بێ شه‌رمانه که‌وتوونه داڵده‌دان و ئازاد کردنی تاوانبارانی گه‌له‌که‌مان ، ئه‌م کاره پڕ شه‌رمه‌زاری و قێزه‌ونه‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌هیچ شوێنێکی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه وێنه‌ی نه‌بووه..
لێبوردنی هه‌موو جاشه ئه‌نفالچیه‌کان له‌سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕیندا به بڕیارێکی به‌ره‌ی ناکوردستانی ئاواره‌ی ئه‌و دیو سنور‌و بێ ئاگا له‌هه‌موو شتێ به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی هێز نفوزی حزبی و خۆئاماده کردن بۆ ده‌وره‌یه‌کی له‌شه‌ڕی ناوخۆ‌و ته‌واو کردنی شه‌ڕه‌کانی شاخیان..
شه‌ڕی ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر دزینی گومرگی برایم خه‌لیل و داهاتی کوردستان بوو..
پاش شه‌ڕێکی خوێناوی که‌زیاتر له ده‌هه‌زار قوربانی لێکه‌وته‌وه‌و تائێستاش کۆمه‌ڵێک که‌س هه‌ن چاوه‌ڕیی کهسووکاره بێ سه‌رو شوێنه‌کانن..
ئه‌مجاره به‌شێوه‌یه‌کی بهرنامهر بۆ داڕێژراو له‌ژێر ڕیکه‌وتنێکی ستراتیجی هه‌ردوو حزبی زلهێز که زوربه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کیه‌تیش نازانن ناوه‌رۆکی ڕیکه‌وتنه‌که چیه، جگه له‌هه‌ردوو سه‌ری بنه‌ماڵه‌ی مافیای تاڵه‌بانی و بارزانی..
ئێستاش و ده‌ساڵی تریش هیچ به هیچ ناکری تائه‌م ده‌سه‌ڵاته لسه‌ر کاربێ
کاتی گۆڕان هاتووه، کاتی ڕاماڵینی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی مافیای بنه‌ماڵه هاتووه
بۆ ئه‌وه‌ی ڕوحی شه‌هیده‌کانمان شاد بێت، بۆ شه‌هیدی جاش و شه‌هیدی سه‌نگه‌رو شه‌هیدی سه‌رکرده‌و شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌و شه‌هیدی سه‌رجاده‌ی قیڕو شه‌هیدی ...هتد نه‌مێنێ
بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هید ئه‌وکه‌سه بێت که له‌پێناو گه‌ل و نیشتیمانا گیانی به‌خشی
پێش ههرههنگاوێ ئاوڕی مادیی و مه‌عنه‌وی له که‌سووکاره‌که‌ی بدرێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی تاوانبارانی کۆمه‌ڵ کوژی گه‌له‌که‌مان به‌بێ جیاوازی بۆ به‌رده‌م دادگا..
ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێ ده‌سه‌ڵاتوو زه‌لیله‌ی به‌رده‌م داگیر که‌رانی کوردستان
شێری ماڵ و ڕێوی ده‌ره‌وه بۆ دوا جار فڕێبدرێته زبدانی مێژوه‌وه..
لینکی ساڵی پار.
http://www.kurdistanpost.info/news/1102.html