هەڵپژانێكى خوێناوى بەڕێوەیە دژ بە دەستەڵاتى تاڵەبانى و بارزانى
Friday, 06/11/2009, 12:00
جەمسەرە نێگەتیفەكانى دژ بە دەستەڵاتى خۆسەپێنى مرۆڤ كوژ و گەندەڵى هەردو بنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانى تەنها بە دەسكەوتى 25كورسى و ئیفلیج و گۆج كردنى دەنگى نەیار بەو تاوانانەى ڕۆژانە باندە دزو خوێن ڕێژەكانى ى پاراستن و زانیارى دەیكەن دەرهەق بە ڕۆڵەكانى گەلەكەمان هەروا بە ئاسانى نایەڵن تێپەڕێت و لغاوى بەناو دیموكراسى و هەندێ نەرمە دیالۆگى بیماناى نێو پەرلەمان كە كردویانەتە چاوبەست و لە ڕَیگەى ڕاگەیاندنە چەواشە كارەكانیانەوە دەهۆڵى دڕاوى بۆ دەكوتن و لەو لاشەوە ئابڵوقەى بژێوى و بڕینى موچەو دەركردنى بەردەوام و گواستنەوەى مرۆڤە بەهەڵوێستەكان تابێت لە زیاد بون و بێحورمەتى كردن بە تاكى كوردى و شكاندنى عیزەتى نەفس و بێبەهاكردنى مافەكانى مرۆڤ سەرتاسەرى ئەم مەملەكەتە پڕ لە غەدرەى تەنیوەتەوە و .. بێدەنگى خەڵكى بەشمەینەتى كورد لە بەرامبەر گەورەترین تاوانى بیسەرو شوێن كردن و فڕاندنى كەسانى بە هەڵوێست و لێدان و داركاریكردن و خنكاندنى دەنگى ئازادى خەرمانێك لە ڕق و توڕەیى جەماوەرى كەڵەكە كردوە و لەولاشەوە بێدەنگى بزوتنەوەى گۆڕان و سەر كز كردنیان لە بەرامبەر 25 كوسى بیجوڵەو نابوت و بێتوانا جارێكى تر یاریكردنێكى میكافیلیانەى دەستەڵات دارانى ئەم بزوتنەوەیەیە كە جڵەو گیرى توڕەیى و ناڕەزایى خەڵكى خاو خلیچك دەكاتەوە .. كەواتە هەمو دەستەڵاتەكان بە دەستەڵاتى هەردو حیزبى بنەماڵەچى و بزوتنەوەى گۆڕانیش كە نیو ملێون دەنگى خەڵكى بۆ خۆى مسۆگەر كردوە پاش ئەوەى ئامانجى بە دەست هێنانى دەنگەكانى خۆیان پێكاوە سەدان كادرى بێدەرامەت و موچە بڕاو خەریكە دەبن بە ژێرپێى بەرژەوەندیەكانەوە.. بۆ یە هەمو لایە ك هەقە بزانن بە دەستهێنانى ئازادى و سەربە خۆیى و ئاستى بەرزى بژێوى زۆرێك لە وانە بە خەبات و ماندوبون و تێكۆشانى هەمومان بەرهەم هاتوە و گەر هیچ لایە ك بە جدى داكۆكیكارى ئاستى بژێوى و گوزەران و موعاناتى خەڵكى ماندو و بە هەڵوێست نەبن ئەوە ئەوەى خاوەنى هیچ نیە بەلایەوە گرنگ نیە هەمو بەرژەوەندیەكانى ئەوانەى تاوانن دەرهەقیان دەكەن بخەنەژێر بارى فشار و مەترسیەوە ئۆباڵەكەشى یەخەى ئەوانە دەگرێتەوە كە سەبەبكارى ئەو دۆخەن و هەمو لایەكیش باش دەزانن دەركەوتنى ئاژاوە و پشێوى هەرێم چەند كاریگەرە و چەند هۆكارى یاریدەدەریش هەیە بۆ ئەو كارە.... لە كاتێكدا درك بە جۆرێك پڕبونى كاسەى بێئارامى خەڵكى بەشمەینەت و بیبەش كراو دەكەین و لە هەمانكاتیشدا لە مەترسى پەچە كردارى ئەوانە گشت لایەك ئاگادار دەكەینەوە .. چیتر دزینى سەروەت و ڕفاندنى رۆشنبیران و بێسەرو شوێن كردنیان و موچەبڕین و گواستنەوەى كەسانى دڵسۆزو شكاندنى كەرامەت و بێڕێزى كردن پێیان دەبێتە بوركانێك و ڕقى ئەستورى جەماوەر زیاتر دەكات و بەر دەوامى لەو كارانە ترسناكترین دەرەنجامى دەبێ .. داواكاریشین لە بزوتنەوەى گۆڕان ئەو كەسانەى توشى ئەو هەمو گرفتە بون لە سەر هەڵوێستیانە بۆ لایەنگیرى ئەو بزوتنەوە ڕەوایە و هەق وایە بێخەم نەبن و پەرلەمانتارەكان ڕۆڵى سەركزكردن وازلێبهێنن و بە ڕاستى داكۆكى لە هاو ئامانجەكانیان بكەن ، چونكە هەمومان قسە ژەهراوى و خوێناویەكانى تاڵەبانى بازرگانى شەڕمان گوێ لێبِو تا هەنوكە پیرى ئاخر شەڕەو دەیەوێت دواساتەكانى نزیك بونەوەى مەرگیشى گوێى لە تەپڵى شەڕبێت و پۆل پۆل ڕۆڵەكانى كورد بە چۆڕاوگەى خوێنەوە بنێرێتەوە لاى كەس و كار و مناڵ و ئازیزەكانیان .. دەباچیتر ئامانجە گڵاوەكانى تاڵەبانى و بەرزانى زیندە بە چاڵ كەین و لەو ڕاستیەش بگەین كە ئەو دوو تاوانبارە لە بارو دۆخى ئاشتى و سەقامگیر بونى ئارامی و بە دیموكراتیزەكردنى گۆمەڵگا دەكەونە بە ر لێپرسینەوە و وەك تاوانبارى جەنگ حسابیان بۆ دەكرێت بۆیە هەر دەیانەوێت لە گۆمى لێڵدا ڕاو بكەن ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست