ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسی پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ لیستی گۆڕان راگه‌یاند
Tuesday, 05/05/2009, 12:00
1571 بینراوە
ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسی (ره‌گ) به‌و هیوایه‌یه كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ببنه سه‌ره‌تای داهێنانی نه‌ریتی دیموکراسی له ده‌ستاوده‌ست پێکردنی ده‌سه‌ڵاتدا و هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت كه گومان له‌وه‌دا نیه هاولیستی‌ی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ پارتیدا، هه‌م یه‌كێتی بچوکتر ده‌کاته‌وه و دورتریشی ده‌خاته‌وه له‌و پرنسیپه سه‌ره‌تاییانه‌ی که بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌کرا و هه‌میشه کۆسپی گه‌وره دێنێته سه‌ر ڕێی گۆڕان و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چون و دیموکراسی و ئازادی و ڕه‌وایی و پاکژیی ده‌نگدان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دانه‌یه‌كیان بۆ سبه‌ی ناردوه تێیدا هاتوه:
"ئێستا که له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستانداین و حیزب‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تییه جیاجیاکان له سه‌ره‌تای ململانێی دیموکراسیانه‌دان، به‌و هیوایه‌ین هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان، ببنه سه‌ره‌تای داهێنانی نه‌ریتی دیموکراسی له ده‌ستاوده‌ست پێکردنی ده‌سه‌ڵاتدا. ئه‌گه‌ر به حه‌ز و ویستی دڵسۆزانی یه‌کێتی و میلله‌ته‌که‌مان بوایه، ده‌بوایه یه‌کێتی به پرۆسه‌ی گۆڕانی دیموکراسییانه‌ی ناوخۆییدا ڕه‌ت ببا‌و، له‌وێشه‌وه وه‌ک حیزبێکی مۆدێرن و به‌رنامه‌ڕون، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستاندا کردبا. به بۆچونی ئێمه ئه‌وه زۆر زیاتر له خزمه‌تی پڕۆسه‌ی دیموکراسی و ته‌نانه‌ت خودی یه‌کێتیشدا ده‌بو، به‌ڵام ترسی زۆری ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵات له ناو یه‌کێتیدا، له گۆڕان و له دیموکراسی و له ده‌نگدانی ئازاد، کردونیه‌ته‌وه به شه‌ریکه لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه " هاولیستی‌ی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ پارتیدا، هه‌م یه‌كێتی بچوکتر ده‌کاته‌وه و هه‌میش کۆسپی گه‌وره دێنێته سه‌ر ڕێی گۆڕان و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چون‌و دیموکراسی و ئازادی و ڕه‌وایی و پاکژیی ده‌نگدان. هه‌روا گومانیش له‌وه‌دا نیه که پێکهاتنی ئه‌م دو لایه‌نه و یه‌کگرتنه‌وه‌یان له یه‌ک لیستی هاوبه‌شدا، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا نییه، به‌ڵکو له پێناوی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و سامانه‌کانی کوردستانه له ناو خۆیاندا، لیستی هاوبه‌ش ده‌یه‌وێ سیستمی حوکمڕانی له کوردستاندا گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت و حیزب له حکومه‌ت جیا نه‌کرێته‌وه و ده‌رگای به‌رده‌م حیزب هه‌میشه به ئاواڵه‌یی بمێنێته‌وه بۆ ده‌ستوه‌ردان له کاروباری دامووده‌زگانی قه‌زایی، یاسا دانان، به‌ڕێوه‌بردن‌و دارایی، خوێندن‌و په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و ... هتد".
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه كه لیستی هاوبه‌ش ده‌یه‌وێ درێژه به‌و وه‌زعه ناهه‌مواره‌ی ئێستای بدا که گه‌نده‌ڵی تا ئه‌وپه‌ڕی په‌ره‌ی سه‌ندوه و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌فا‌فیه‌ت حسابێکیان بۆ نه‌کراوه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تایی و پێویسته‌کان له حاڵه‌تی به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌دان و په‌یوه‌ندییه خێڵه‌کییه‌کان و ئینتما بۆ حیزب‌و سه‌رۆك و بنه‌ماڵه و هۆز، جێی په‌یوه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تی و جێی ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یان گرتۆته‌وه. لیستی هاوبه‌ش که چه‌ندین ساڵه حوکمڕانی کوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌رپرسه له‌م بارودۆخه‌ی که ئێستا هه‌یه، به‌رپرسه له داته‌پینی باری ئابوری‌و وابه‌سته‌بونی کوردستان به ئابوری ده‌وروبه‌ره‌وه، به‌رپرسه له گۆڕینی کۆمه‌ڵی کوردستانی له کۆمه‌ڵێکی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه بۆ کۆمه‌ڵێکی به‌رخۆر، به‌رپرسه له سه‌رگه‌ردانی و له چاره‌نوسی نادیاری گه‌نجان و له‌و باره کاره‌ساتاوییه‌ی که به‌سه‌ر ژنانی کوردستاندا هاتوه به هۆی زیندوکردنه‌وه‌ی به‌ها دواکه‌وتوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌رپرسه له له‌باربردنی ئه‌و بارودۆخه جیهانییه له‌باره‌ی که بۆ خه‌ڵکی کوردستانی عێراق هاتبوه کایه‌وه و له ناشیرین‌کردنی دۆزی کورد له جیهاندا، به‌رپرسه له بچوککردنه‌وه‌ی ئیراده و قه‌واره‌ی کوردی له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراقدا، له نه‌گێرانه‌وه‌ی که‌رکوك و ناوچه دابڕاوه‌کانی تری کوردستان و ئه‌و بارودۆخه نامرۆییانه‌ش که به سه‌ر قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیاباران و ئاواره‌کانی ناوچه دابڕاوه‌کاندا هاتوه، به‌رپرسه له ناکارامه‌یی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده و له دابه‌زینی ئاستی زانستیی زانکۆ و په‌یمانگاکانی کوردستان.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه: لیستێك که ناسنامه‌ی ئه‌زمون‌و قۆناغی حوکمڕانییه‌که‌ی (گه‌نده‌ڵی) بێ، مانه‌وه‌ی له حوکمدا ده‌بێته مایه‌ی درێژه‌پێدانی ئه‌م بارودۆخه دژواره‌ی که ئێستا هه‌یه و دور نییه ببێته مایه‌ی ڕودانی کاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی تر. ئه‌زموونی هه‌ژده ساڵه‌ی حوکمڕانی ئه‌م دو حزبه، جا به‌یه‌که‌وه بوبن یان به‌جیا، وێنه‌یه‌کی ناشیرین و نا دیموکراسی حوکمڕانیی کوردی‌یان به‌رهه‌م هیناوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: ئێمه، وه‌کو ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی، پێداویستی گوڕانگاری بنه‌ڕه‌تی له ناو یه‌کێتی دا‌و له‌وێشڕا بۆ ده‌ره‌وه هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانمان بو. کاتێکیش که هه‌مو هه‌وڵه‌کانی گۆڕان له ناوه‌وه‌ڕا به ئاکام نه‌گه‌یشتن، بۆیه گۆڕان له ده‌ره‌وه‌ڕا بو به ئه‌ڵته‌رنا‌تیڤێکی جدی. هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی هێڵه گشتییه‌کانی به‌رنامه‌که‌ی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و پێویستیی به‌دیهێنانی گۆڕان له کۆمه‌ڵی کوردستاندا، ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ ئه‌و لیسته ڕاده‌گه‌یه‌نێ.
ره‌وتی گۆِڕینی دیموكراسی رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌م ڕوانگه‌یه‌وه داوا له خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کێتی و که‌سوکاری شه‌هیدان به تایبه‌تی ده‌که‌ین که ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ن، ئه‌و لیستی ئومێده‌ی که ده‌یه‌وێ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له سیستمی حوکمڕانیدا ئه‌نجام بدا‌و، له ڕێی به‌رنامه چڕ‌و هه‌مه لایه‌نه‌که‌یه‌وه، کۆمه‌ڵی کوردستان به‌ره‌و ئه‌و قۆناغه بگوازێته‌وه که خه‌ڵکی کوردستان شایه‌سته‌یه‌تی. ده‌نگدان به لیستی گۆڕان ده‌نگدانه به ئومێد و به ئاینده، ده‌نگدانه به هێنانه‌دی خواست‌و خه‌ونه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان؛ وێڕای ئه‌وه‌ش زه‌مینه‌ی گۆڕانی ناوخۆیی یه‌کێتیش به‌هێزتر ده‌کا.
به‌ره‌و دابینکردنی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و دامه‌زراندنی سیستمێکی دیموکراسی‌و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ریی یاسا له کۆمه‌ڵێکی شارستانیی پێشکه‌وتوودا.
ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی (ڕه‌گ)
01/05/2009