" بۆژۆ "
Monday, 16/12/2013, 12:00
2270 بینراوە
لە هەر لێرەوارێکی وڵاتەکەمدا
لە قەدپاڵی چیا سەرکەشەکانی کوردوستاندا
بە پانتایی دەشت وچیمەنی ئەوخاکە ڕەنگینەدا
لە بەرزترین لووتکەی پڕ لە رەمزوڕازی
وڵاتی رۆژدا
لە ناو گوندو شاری وڵاتی شەهیدان
بۆژۆ رواوە بۆژۆ
رەچەی ئەو زۆڵانە لەقەتپاڵی کێوی بیانی و
لە چۆلستانی پڕ لە شەوارەی هەندەران
ناخواستە پەلکی داکوتاوە
وێنەی بەکرە شۆفارە و یەهوداو مەلای خەتێ
ئەنگوستی پەنجەی دێوئاسا
بەرەو وڵاتی کورد جەغزی کێشاوە .
١/٨/ ٢٠٠٤
جەعفەر/ کەریمی
یواسکولا/ فەنلەند
سرنج: بۆژۆ ،، گیایەکی ئەوەندە ناخۆش وبۆگەنە کە ماڵاتیش نایخۆن .