جه‌نگی ئێلێکتڕۆنیک له کوردستان !!!
Tuesday, 03/02/2009, 12:00
2071 بینراوە
به‌ناوی کوردستانی گه‌وره
تا ئێستا له درێژایی مێژوی دوور و درێژی مرۆڤدا ، زۆر جه‌نگ ، کوشتار ، قڕان ، پاکتاو و کێشه و هه‌را روی داوه ، که برێکیان له لاپه‌ڕه‌گه‌لی مێژو و به‌رده‌نووس و شته‌کان دا ، باسیان کراوه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێندێکیان که‌وتوونه‌ته به‌ر شه‌وه‌زه‌نگ و لێڵایی سه‌رده‌مێک ، که پێی ده‌ڵێن سه‌رده‌می "پێش مێژو " (ما قه‌بلی تاریخ) و به ده‌گمه‌ن ، ده‌توانین به روونی شرۆڤه‌یان بکه‌ین . ته‌نانه‌ت رووداوی گه‌وره‌ی وابوه ، که له کووله‌که‌ی ته‌ڕیش دا باسیمان نه‌بیستوه. با ئه‌مه‌ش بڵێم . ئه‌و شتانه یه‌کجار یه‌کجار زۆر گرنگ نین که ده‌زانین نایانزانین ، به‌ڵکه ئه‌و شتانه هه‌ره گرنگن ، که نازانین نایانزانین . هه‌ر چۆن بێ ، جه‌نگ هه‌ر جه‌نگه (شه‌ڕه):
پاش نووسینی ئه‌و چه‌ند دێڕه پێشه‌کیه گشتیه‌ی سه‌ره‌وه ، دێمه سه‌ر کورته باسی بابه‌تی سه‌ردێڕی نووسراوه‌که ، یانی " جه‌نگی ئێلێکترۆنیک له کوردستان ":
هه‌موومان ده‌زانین ، که به داخه‌وه له پێک هێنانی کومپیوتێر ، ئینتێڕنێت و زانستی ئێلێکترۆنیک و ... دا به گشتی ، گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه ڕاست بهشدرایهکی ئه‌و تۆیان نه‌بوه و هه‌ر خه‌ڵک بێستانچی بوون و ئه‌وان کاڵه‌ک خۆر . دیاره له‌م به‌ستێنه دا ، ناتوانرێ تانووت و ره‌خنه‌یه‌ک له گه‌لی کورد بگیررێ ، چون له به‌ر کۆچهڵ کۆچ ، هه‌ڵات هه‌ڵات و کوشت و بڕی داگیرکه‌ران ، چاوه‌ڕوانی داهێنانی زانستی و ئه‌و چه‌شنه شتانه‌ی لێ نه‌کراوه . با بڵێم ، هه‌ره ئه‌وه‌نده که به ده‌م کۆچبه‌ری و له سه‌ر پشتی چاروهوێ و هێستر و ئه‌وانه ناسنامه ، زمان و فه‌رهه‌نگه‌که‌ی خۆی پاراستوه ، ده‌بێ پڕ به دڵ ئافه‌رینی لێ بکه‌ی .
به‌ڵام هه‌رچون بێ ، ئێستا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان وه‌ده‌ست هێناوه که زوربه‌مان له زانستی ئێلێکتڕۆنیک ، ئینتێڕنێت ، مانگهواڵه (ماهواره) و شت که‌ڵک وه‌ربگرین . جا ، له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی هه‌نووکه‌یی دا ، چاوه‌روان ده‌کرێ له‌م زانست گه‌له که‌ڵکی " ئه‌رێیی " (موسبه‌ت) ، وه‌ر بگرین ، بۆ وێنه ده‌توانین له کوردستانێکی بێ سنووری ئێلێکتڕۆنیکی دا ، که به چه‌شنی مه‌جازی تیغه کان رووخاون و ڤیرووسی سانسۆر له گیهنهڵڵا دان ، له شه‌ڕه دهندووکێی گرژ و ره‌زا تاڵی ناپێویستی تاقه که‌سی ، بنه‌ماڵه‌یی ، خێڵایه‌تی و رامیاری ناو خۆ یی ،خۆ بپارێزین و له جێگه‌ی ئه‌وه ، بۆ په‌ره دانی زانست ، تێکنۆلۆژی ، زمان ، فه‌رهه‌نگ و فه‌لسه‌فه‌ی کورد بوون و ئه‌وینی مرۆڤایه‌تی و کوردایه‌تی وشتی وا تێ بکۆشین .
دیاره که‌سیش چاوڕوان نیه ، چاو و گوێمان ببه‌ستین و هه‌رچیه‌کمان دی و بیست ، منتق له ده‌ممان نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه ، باڵام چاوڕوانی ئه‌وه ده‌کرێ ، که له باتی جه‌نگی ناو خۆی کلاسیک ، جه‌نگی ئێلێکترۆنیکی نه‌خرێته رێگه ، که پێموایه به قازانجی هیچ کوردێک نیه . هه‌ر وه‌ک وتم جه‌نگ هه‌ر جه‌نگه (شه‌ڕه) ، جا به هه‌ر چه‌ک و که‌ره‌سه‌یه‌ک بکرێ .
ئه‌گه‌ر پێویستیش بو ، بیروڕا بگۆررێتهوه یا ره‌خنه‌ی پێویست و هه‌ڵ سه‌نگاندن بکرێ ، ئه‌م کاره له چوار چێوه‌ی فه‌رهه‌نگی ئاخه‌فتنی هه‌زاره‌ی سێ دا ئه‌نجام بده‌ین و به پاراستنی رێزی وشه ،پێنووس و کیبۆڕد ، ته‌واوی مه‌به‌سته‌کانمان به وردی و خاوێنی بدرکێنین و رای بگه‌یێنین . نه‌ک جه‌نگی ئێلێکترۆنیکی ناو خۆ بهوروژێنین .
تۆفیر هه‌یه له نێوان شوێن دانانی وتنی " ههڵترووشکێ " ؛ " دانیشه " و " فه‌رمو " دا ، به‌ڵام هه‌ر سێکیان هه‌ر مانایه‌ک ده‌گه‌یێنن .
تێبینی زۆر پێویست : له‌م نووسراوه‌یه دا ، مه‌به‌ستم له هیچ که‌س ، حیزب و لایه‌نێک نیه ، به‌لکه بیرۆکه‌یه‌کی گشتیه و وه‌ک هه‌میشه ، وه‌ک تاقه که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ بابه‌ته‌کان ده‌نووسم .
خزمه‌تگوزارێکی چکۆله‌ی کوردستانی گه‌وره . ح.س.سۆران
[email protected] تاران 14/11/ 2708