کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌مه‌ ڕێپێوانه‌ یان ڕاپه‌ڕین

Monday, 28/02/2011, 12:00





ئه‌مڕۆ یانزه‌هه‌مین ڕۆژی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تیانه‌یه‌ که‌ شارو شارۆچکه‌کانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تاکو ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کوردی گوێ بۆ داواکاریه‌کانیان ناگرێت و پشت گوێ ی خستوون ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ کاتی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانداچه‌ندین قوربانی لێکه‌وتۆته‌وه‌و به‌ده‌یانیش بریندار بوون.به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ جێگه‌ی داخه‌ تاکوئێستا جه‌ماوه‌ری کوردستان و ئۆپۆزیسیۆنیش ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ جه‌ماوه‌ریانه‌یان دیاری نه‌کردووه‌. من ده‌پرسم ئایا جه‌ماوه‌ری کوردستان خۆپیشاندان ده‌که‌ن یاخود ڕاپه‌ڕین. چونکه‌ خۆپیشاندان زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕیندا چ له‌ڕووی میکانیزمه‌وه‌ وه‌هه‌روه‌ها چ له‌ڕووی ئامانج و ستراتیژه‌وه‌. خۆپیشاندان بریتی یه‌ له‌ ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ری دژ به‌ حکومه‌ت ده‌زگا ئیداریه‌کان و به‌رپرسان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌ زه‌وتکراوه‌کانیان له‌وانه‌ زیاد کردنی موچه‌وچاك کردن و زیاد کردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا له‌م جۆره‌ ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا که‌ پێ ی ده‌ڵێن خۆپیشاندان ئامانج تێیدا چاکسازیه‌ نه‌وه‌ك ڕوخانی ده‌سه‌ڵات. خۆپیشاندان له‌ڕروی میکانیزمه‌وه‌ پێشکه‌ش کردنی کۆمه‌ڵێك داواکاری جه‌ماوه‌ریه‌ که‌گروپێك له‌ سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌که‌ ده‌یده‌نه‌ ده‌ست کاربه‌ده‌ستان چاوه‌ڕێ ی وه‌ڵام ده‌بن.
به‌ڵام ڕاپه‌ڕین هه‌م له‌ڕووی میکانیزم و هه‌م له‌ ڕووی ئامانج و داواکاریه‌کانه‌وه‌ جیاوازه‌ ،له‌ قۆناغی ڕاپه‌ڕیندا کێشه‌کان و چاکسازی کردن له‌ دام و ده‌زگاکانی حیزب و حکومه‌تدا ده‌گه‌نه‌ بن به‌ست و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ناتوانن چاکسازی بکه‌ن چونکه‌ گه‌نده‌ڵی له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیان و له‌دام و ده‌زگاکانی ووڵاتدا له‌ دیارده‌ش ده‌رده‌چن و ده‌بنه‌ که‌لتوور هه‌روه‌کو چۆن ئه‌مڕۆ له‌ کوردستاندا گه‌نده‌ڵی گه‌یشۆته‌ لوتکه‌و بۆته‌ قه‌یرانێکی بێ چاره‌سه‌ر.
ئه‌وه‌ی که‌ له‌کوردستاندا ڕووی داوه‌ هاوشێوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌ه‌کانی میسرو تونسه‌ و هیچ جیاوازی نیه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ له و سه‌رهه‌ڵدانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ی که‌ ئێستا له‌ کوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ تێکه‌ڵمان کردووه‌ چ له‌ڕووی میکانیزمه‌وه‌ وه‌هه‌روه‌ها چ له‌ڕووی ئامانج و داواکاریه‌کانه‌وه‌.هه‌موو تاکێکی کورد ده‌زانێت ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و کوردستانه‌ی گه‌یاندۆته‌ ئه‌و قه‌یرانه‌و حکومه‌ت و جه‌ماوه‌ری گه‌نده‌ڵ کردووه‌ هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارن ئه‌وه‌ی حکومه‌ت و به‌رله‌مانی بێ ئیراده‌و ئیفلیج کردووه‌ یه‌کێتی و پارتین حکومه‌ت و به‌رله‌مان زاده‌ی ئه‌و دوو حیزبه‌ن. کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی
نه‌ حکومه‌ته‌و نه‌ به‌رله‌مان ئه‌و دوو ده‌زگا ته‌شریعی و ته‌نفیزیه‌ دوو کاره‌کته‌ری کوێری جێ به‌جێکاری فه‌رمانه‌کانی
هه‌ردوو مه‌کته‌ب سیاسی و مه‌کته‌ب سه‌رۆکه‌کانی ئه‌و دوو حیزبه‌ن.که‌چی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و به‌رله‌مانه‌ به‌ڵام کێشه‌ ی سه‌ره‌کی قه‌یرانه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان له‌لای ئه‌و دوو حیزبه‌یه‌ نه‌وه‌ك حکومه‌ت و به‌رله‌مان ئه‌مه‌ شه‌شه‌م کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌ که‌چی کابینه‌ له‌دوای کابینه‌ خراپتر ده‌بێت یاخود به‌رله‌مان ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ له‌ ساڵی 1992 وه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت که‌چی هه‌ر به‌رله‌مانێکی ئیفلیج و بێ ئیراده‌یه‌.
به‌ڕای من ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێراوی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو میکانیزمی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ بگۆڕن و هه‌م گۆڕان به‌سه‌ر داواکاریه‌کانیان بهێنن و دروشمه‌کانیش بگۆڕن بۆ ڕاماڵینی ئه‌م سیسته‌مه‌و ئه‌م دوو حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌.به‌ڵام به‌بێ په‌نا بردنه‌ به‌ر چه‌ك و بۆ توندو تیژی. چونکه‌ ئه‌گه‌ر بێ تو بمانه‌وێت چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بکه‌ین ده‌بێت سه‌قفی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر به‌رز بکه‌ینه‌وه‌ له‌چاکسازیه‌وه‌ به‌ره‌و ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حیزبه‌ گه‌نده‌ڵه‌.دواتر ده‌بێت میکانیزمی خۆپیشاندانه‌که‌ش بگۆڕن له‌ ته‌نها وه‌ستان و له‌یه‌ك شوێنی دیاری کراودا بۆ ڕاپه‌ڕینی بزواو په‌لاماردانی باره‌گا حیزبیه‌کان چونکه‌ ده‌سه‌ڵات به‌و شێوه‌ ڕاپه‌ڕینه‌ی ئێستا هیچ خۆی ناخورێنێ وئاماده‌یه‌ یه‌ك ساڵی ڕه‌به‌ق له‌به‌رده‌رکی سه‌رادا له‌ته‌نیشت خۆپیشانده‌راندابوه‌ستێت و ڕۆژانه‌ش که‌سه‌ چالاك و بوێره‌کانی ناو خۆپیشاندانه‌که‌ ده‌فڕێنێت و ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌دات وجه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیویش به‌ڕۆیشتنی کات تووشی بێزاری ده‌بن و دواتر ڕاپه‌ڕینه‌که‌ بێ ئاکام و بێ ده‌رئه‌نجام ده‌بێت. نابێت هه‌رگیز خه‌ڵکی کوردستانی ئێمه‌ به‌جه‌ماوه‌ری میسر بشوبهێنین له‌ڕووی هوشیاری ڕۆشنبیریه‌وه‌
سۆپای میسر له‌هه‌فته‌ی یه‌که‌مدا هاته‌ سه‌ر شه‌قام و یه‌ك گوله‌شی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران نه‌کرد مامۆستایانی زانکۆو
دوکتۆره‌کان و دادوه‌رو پارێزه‌ره‌کانی میسر له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوه‌وه‌ بوون پارته‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کانیش خێرا هاتنه‌ ناو جه‌ماوه‌ره‌وه‌وسه‌رپه‌رشتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان کرد. به ڵام به‌داخه‌وه‌ مامۆستایانی زانکۆی ئێمه‌ ناهێڵن قوتابیه‌کانیان بێنه‌ ناوخۆپیشاندانه‌وچالاکی بکه‌ن پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌کانیش له‌جیاتی پاڵپشتی جه‌ماوه‌ر بکه‌ن گولله‌ ئاراسته‌ی سه‌رسنگیان ده‌که‌ن و خوێنیان ده‌ڕێژن.دادوه‌ره‌کانیشمان بێ شه‌رمانه‌ وورته‌یان له‌خۆیان بڕیوه‌و ئاماده‌ن بۆ جێ به‌جێکردنی فه‌رمانه‌کانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار. بۆیه‌ به‌ بۆچوونی من ده‌بێت ئێمه‌ ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ به‌ڕاپه‌ڕین پێناسه‌ بکه‌ین و دروشمه‌کانیشمان له‌ چاکسازیه‌وه‌ بگۆڕین بۆ ڕاماڵینی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌گینا به‌ پێشبینی من دوای ماوه‌یه‌کی تر جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو تووشی بێزاری ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و پێ نه‌نرێته‌ قۆناغێکی تره‌وه‌وسه‌قفی داواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ریش له‌ چاکسازیه‌وه‌ به‌رز نه‌کرێته‌وه‌ بۆ ڕاماڵین وکۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حیزبه‌.‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە