ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانیش بمرێت، خیانه‌ت و خووه ناشرینه‌کانی بۆ نێچیر به‌جێ ده‌هێڵێت
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
1613 بینراوە
پێش هاتنی سه‌رۆکی تورکیا، به‌ر له مانگێک زیاتر هه‌واڵی ئه‌وه گه‌شته‌ی سه‌رۆکی تورکیا ڕاگه‌یه‌نرا، که دێته عێراق، هه‌موو جارێکیش ئه‌وه‌شیان دووپات ده‌کرده‌وه، که عه‌بدوڵڵا گوول کناچێته هه‌ولێر. کاتێکیش هاته عێراق، سه‌رۆکی حکومه‌ته ڕوو زه‌رده‌که‌ی هه‌ولێر به هه‌ڵه‌داوان خۆی گه‌یاندێ، ئه‌ویش هه‌ر هه‌مان قسه‌ی تاڵه‌بانی که له ئه‌سته‌مبوڵ سه‌باره‌ت به (په که که) دووباره کرده‌وه و داوای چه‌کدانانی گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک کرد و داواشی له‌گه‌وره سه‌رۆکه‌که‌ی تورکیا کرد، لێبوردنێک ده‌ربکا بۆ چه‌کداره‌کانی قه‌ندیل.
سه‌رۆکی تورکیاش هێنده زوو وه‌ڵامی دایه‌وه و پۆرتی نێچێری شکاند، ووتی ئه‌وه کێشه‌یه‌کی ناوخۆی تورکیایه و تۆ بۆت نیه داوا له ئێمه بکه‌ی که لێبوردنیان بۆ ده‌ر بکه‌ین، به‌کوردی و به کورتی نێچیری ناسیاسیی شه‌کرت خوارد، به‌ڵام خۆ ئه‌م به‌ناو سه‌رۆکانه شه‌رم دایان ناگرێت، تۆزێ ته‌ریق نابنه‌وه له‌م حاڵه‌یان، که به‌رده‌وام به چاوێکی سووکه‌وه له لایه‌ن داگیرکه‌ره‌کانه‌وه سه‌یرده‌کرێن. به تایبه‌تیی ئه‌م هه‌موو سازش و پاکانه بۆ له به‌رده‌م سه‌رسه‌خترین دوژمنی گه‌لی کورد.
له‌تورکیا وشه‌ی کوردستان بڤه‌یه، ئاڵاکه‌ی تاوانه، ناو هێنانی هه‌رێمیش قه‌ده‌غه‌یه، تورکه‌کان ئازادن چۆن سوکایه‌تی به خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن، یه‌ک تۆزقاڵ ناهه‌قیان نییه کاتێ له به‌رم دوو سووک و دوو دز و دوو ناپاک و دوو ناسیاسیی چروکی وه‌ک نێچیر و جه‌لال دا خۆیان ده‌ست پێشخه‌ری ئه‌م سوکایه‌تیه ده‌که‌ن. ئه‌وانیش درێخی ناکه‌ن، هێنده‌ی دیکه سووکتریان بکه‌ن.
له‌سه‌روبه‌ندی ئازاد بوونی ئێران له‌ساڵی 1979 له ئاهه‌نگێکی پڕ ئاپۆره‌ی خه‌ڵک مامۆستا هێمنی شاعیر ووتی: کاتی خۆی ڕاوچییه‌کان تانجی پیریان به‌کار ده‌هێنا و بۆ ئه‌وه تانجیه گه‌نجه‌کان فێری ڕاو بکه‌ن، به‌پێکه‌نینه‌وه هێمنی شاعیر ووتی من ئێستا ئه‌و تانجیه پیره‌م ده‌مه‌وێ شاعیره لاوه‌کان ڕابهێنم.
ئه‌مڕۆ نۆکته‌که‌ی مامۆستا هێمن بو تاڵه‌بانی و نێچیر پڕ به پێستی خۆیه‌تی.
له ئه‌سته‌مبوڵ تاڵه‌بانی نه‌ک هه‌ر به قه‌ندیل و په‌که‌که وه‌ڕی، به‌ڵکوو سوکایه‌تی کرد به هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد، پشته پانه پڕ شه‌رمه‌زاریه‌که‌ی کرده ئه‌و ده‌ریا خوێنه‌ی، که چه‌ند ساڵه ڕژاوه بۆ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
له سه‌ر قسه‌که‌ی مامۆستا مامۆستا هێمن ووته‌نی، ئیستا تاله‌بانی، فه‌ریکه سه‌رۆکه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌ولێر ڕاده‌هێنێ، که له به‌غداوه به قه‌ندیل بوه‌ڕێت، نه‌ک ته‌نها ئه‌مه به‌ڵکو به‌داخه‌وه تاڵه‌بانی پاش مردنی خۆی، که زۆربه‌مان وای داده‌نێین، ئیتر کورد له ده‌ست ئه‌م کابرا سووکه خه‌ره‌فاوه ناپاکه ڕزگارمان ده‌بێت، لێ وا نییه، کت و مت نێچیر له خیانه‌ت و ناپاکیی و دزیی و سیخوڕیی و زۆر شتی تردا کۆپی تاڵه‌بانییه، دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه، که پاش مردنی تاڵه‌بانی هه‌زار خۆزگه‌ی پێده‌خوازین، ئه‌گه‌ر ئه‌م نێچیره بمێنێ، هه‌موو کورد ده‌کات به نێچیری دوژمن و داگیرکه‌ره‌کان و حه‌وت به‌رد ده‌دات به پشتی تاله‌بانییدا، مه‌خابن ره‌نگه به داخی ناپاکییه‌کانی نێچیریش سه‌ر بنێینه‌وه.