کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەى كێ وەزیرى تەندروستى و بەڕێوبەرى تەندروستى ڕانیە لەپۆستەكانیان لابدا ؟

Friday, 10/02/2012, 12:00




لەگەڵ كۆتایى هاتنى پۆستەكانیان سەرۆكى حكومەت و وەزیرەكانى جگەلەوەى كەوتوونەتە بەخشینەوەى پۆست و ئیمتیازات و سەرفكردنى پارەى ئەو میللەتە بۆ تەقریرنووسەكانى خۆیان لەولاشەوە هەر بەپارەى ئەو مییلەتە كەوتوونەتە هەڵمەت و بانگەشەى كاروچالاكیەكانیان گوایە لەو ماوە كورتەى تەمەنیان لەكابینەى شەش خزمەتى بێ وێنەیان بەو میللەتە كردووە بەشێوەیەك ژمارەى خەیاڵى و پڕۆژەى وەهمى لێ دەدەن و خزمەتگوزارى كابینە شكست خواردووەكانى تریش دەخەنە سەر خەرمانى گەندەڵیەكانی خۆیان و شكستەكانی پێ دەشارنەوە یەكێك لەو وەزارەتە شكست خواردووانەى بەرهەم ساڵح وەزارەتى تەندروستیە كەتائێستا نەیتوانیوە دەرمانى پێویست بۆ فریاگوزارى نەخۆشخانەكان دابین بكات (چ جاى چاككردنى سیستەمەكەو دابین كردنى بیناو ئامێرو پێداویستى پزیشكى مودێرن و دەرمان و كەلوپەلى سەردەمیانە) ماوەیەكە وەزارەتى تەندروستى و ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكەى كەوتوونەتە بڵاوكردنەوەى نامیلكەیەك لەناو بەڕێوبەرایەتیەكان و نەخۆشخانەو بنكە تەندروستیەكان و بەهەزاران دانەیان بڵاوكردۆتەوە دەیانەوێت بەزۆر دكتۆرو كارمەندى تەندروستى چەواشە بكەن بەشێوەیەك چەندین پڕۆژەى ساڵانى 2008 و 2009 بەپڕۆژەى ساڵى 2010 و دەسكەوتى بەرهەم ساڵح و كاروچالاكى تاهیرهەورامى دەدەنە قەڵەم من و چەند كارمەندێكى تەندروستى تەنها بەسەیركردنێكى سەر پێیى چەندین پڕۆژەى كۆنى ساڵانى ڕابردوو و چەندین دەورەو خولى كۆنمان بینى .
ئەوەى زیاتر منى هاندا ئەمە بنووسم لەكوردستانپۆست ئەوەم بەرچاو كەوت لەسەر نووسینێك بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە دوو كارمەندى تەندروستى لەپۆستەكانیان لادەداو دەرماڵەكانیان دەبڕێ من لێرەوە وەك كارمەندێكى تەندروستى بەكار مەندانى سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیەو بەتایبەتیش ئەو دوو كارمەندە بەڕێزە دەڵێم خۆتان باش دەزانن سەنتەرەكەتان ساڵى 2008 دامەزراوە واتا لەسەردەمى كابینەى پێنجەم و دكتۆر ئومێدى بەڕێوبەرى پێشووى تەندروستى ڕانیە دروستكراوەو لە 1 / 1 / 2009 ەوە نەخۆش دەبینین كەچى ڕاگەیاندنەچەواشەكارەكەى وەزارەتى تەندروستى لەنامیلكەكەدا دەڵێن ئەمە دەسكەوتى كابینەى شەشەو تاهیر هەورامى ئەم سەنتەرەى كردۆتەوە .
بۆیە من لێرەوە ڕوودەكەمە بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە و دەڵێم ئەى لەسەر ئەم درۆ شاخدارەى ئێوە كێ جەنابت و وەزیرەكەت لابدا ؟ من داواكارم لەو دوو كارمەندە تەندروستیە بەڕێزەى سەنتەرى گورچیلە داوایى یاسایى خۆیان بنووسن لەسەر بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە پێیى بڵێن ئەى تۆ لەسەر چ ئەساسێك دەڵێیى ئەمە لەسەردەمى من و تاهیرهەورامیدا كراوە ؟ یان لەسەر چ ئەساسێك و بەپێیى چ بڕیارێك كارمەندى تەندروستى نان بڕاو دەكەى و دەرماڵەمان دەبڕى ؟ وەلێرەوە ڕوو دەكەمە سەندیكا حزبیەكەى پارتى و یەكێتى سەندیكاى بەناو كارمەندانى تەندروستى كوا هەڵوێستان ؟ بۆ بێدەنگن ؟ بەبەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەش دەڵێم منیش وەك كارمەندێكى تەندروستى لەسنوورى بەڕێوبەرایەتیەكەت خۆم بەخاوەنى ئەو نووسینانە دەزانم و شانازیش بەكوردستانپۆستەوە دەكەم ؟ بەس ئێوەش ڕاستگۆبن داواى لێ بوردن بكەن كەدێن بەڕۆژى ڕووناك درۆى زل دەكەن و پڕۆژە شكستخواردووەكانى خۆتان بەپڕۆژەى كۆن دەشارنەوە .
_ ئەمەى خوارەوە نامیلكەكەیە چەندین پڕۆژەى ساڵانى 2008 و 2009 ى تێدایە و بە پڕۆژەى 2010 ەو 2011 دراونەتە قەڵەم . وادەزانن دكتۆر و كارمەندى تەندروستى كادیرى لق و مەڵبەند و سەركردایەتى پارتى و یەكێتین نەفام و گەوج بن و بەهەموو شتێك بڕوا بكەن . سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە لەساڵى 2008 ەوە لەسەردەمى بەڕێز دكتۆر ئومێد كاكەسوارەوە كراوەتەوە لە كۆتایى 2008 و سەرەتاى 2009 ەوە نەخۆش دەبینن . ئەوانیش دێن و دەڵێن ئێمە لە 2010 كردوومانەتەوە لە 2011 شەوە نەخۆش دەبینن .. ئێوە بڵێن چەندە درۆزن و چەواشەكارن ؟ .



لەلاپەڕە بیستى نامیلكەكەیاندا سەنتەرى گورچیلەى ڕانیە بەدەسكەوت و چالاكى خۆیان و ساڵى 2010 ى دەدەنە قەڵەم ، كەچى لەسەردەمى دكتۆر ئومێد و ساڵى 2008 كراوە .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە