كۆتایی سیاسیی تاڵه‌بانی و چاره‌نووسی پڕ مه‌ترسی كوردستان (به‌شی دووه‌م)
Thursday, 07/05/2009, 12:00
كوردی ئاواره‌ی كه‌ركوك‌و دیاله‌و، ده‌سه‌ڵاتی كورد له بهغدادیاره چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لیستی برایه‌تی له‌كه‌ركوكیش هه‌مان شتی به‌سه‌ربێت. چیان بۆ كوردی كه‌ركوك كردووه جگه له زه‌ویوزار‌و پۆست‌و خانوو داگیركردن‌و دزی‌و ته‌نانه‌ت قۆرخكردنی بازرگانیكردن به سۆزانییه‌كانیشه‌وه وه‌ك شه‌هیدی قه‌ڵه‌م‌و ئازادی ده‌ربڕین سۆران مامه حه‌مه له راپۆرته به‌هێزه‌كه‌یدا سۆزانییه‌كان كه‌ركوك داگیرده‌كه‌ن روونی كردۆته‌وه. نه‌ك هه‌ر عه‌ره‌ب‌و توركمان، ئێستا كورده‌كانی كه‌ركوك زۆر زیاتر به حه‌سره‌ته‌وه‌ن له ده‌سه‌ڵاتی سته‌مگه‌ریی‌و بنه‌ماڵه‌چێتیی‌و بێسه‌روبه‌ریی ئه‌و دوو حیزبه رزگاریان بێت.. نه له‌كه‌ركوك‌و نه له‌دیاله پارتی‌و یه‌كێتی ته‌نانه‌ت به خه‌یاڵیشیاندا نه‌هاتووه سوود له زۆربه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردن وه‌ربگرن‌و هیچ هه‌ولێكیان نه‌داوه كه‌مترین ده‌سكه‌وتی یاسایی‌و به‌كرده‌وه بۆ كورد به تایبه‌تی بۆ ئاواره گه‌راوه‌كان به‌ده‌ست بێنن. ئاواره‌كان له‌كه‌ركوك‌و خانه‌قین‌و جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و قه‌ره‌ته‌په هه‌روا له خانوو و قوتابخانه‌و بینایه‌ی حكومی به‌نایاسایی داگیركراودان‌و هه‌ژارو بێكارن، خانوویان بۆ نه‌كراوه یان قه‌ره‌بروو نه‌كراونه‌ته‌وه تا خۆیان خانوو دروستبكه‌نه‌وه. له‌لایه‌كی تر گه‌رچی له‌به‌غداش سه‌رۆك كۆمار كورده‌و چێگری سه‌رۆك وه‌زیران كورده‌و كورد وه‌زیری زۆری هه‌یه‌و بلۆكێكی په‌رله‌مانی كوردی گه‌وره له‌په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌یه، جگه له‌پێداگرتن له‌سه‌ر %17 بودجه‌ی كورد، كه زۆربه‌ی راسته‌وخۆ به حه‌رامی بۆ گیرفانی بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌كانیان ده‌چێت، ته‌نانه‌ت بیریان له‌وه‌ش نه‌كردۆته‌وه‌و گوێیان نه‌داوه‌تێ مافی هاووڵاتییش له‌ڕووی یاساییه‌وه بۆ ئه‌و كورده گه‌ڕاوانه دابینبكه‌ن. ئه‌وه‌تا به راپۆرتی حیزبه‌كان خۆیان 170،000 كورد له دیاله‌و نه‌ینه‌وا له‌مافی ده‌نگدان بێبه‌شكراون.چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش به‌ڕێكه‌وت به‌رنا‌مه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان‌م بینی، په‌تالخۆرێكی حیزب كه‌میی ده‌سكه‌وت‌و پێشكه‌وتنی له هه‌رێمی كوردستان به‌وه پاكانه ده‌كرد كه (سه‌ركردایه‌تی كورد) له به‌غدا زۆر سه‌رقاڵی پرسه گرنگه‌كانی كورد بووه! ئاخر گه‌ر به‌و هه‌موو قورساییه‌وه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا ته‌نانه‌ت مافی هاوڵاتی‌و ده‌نگدان بۆ كورد به‌ده‌ستنه‌هێنن ده‌بێت سه‌رقاڵی چی بووبن؟ چ ده‌سكه‌وتێكی یاسایی‌و ئینسانییان بۆ فه‌یلییه‌كان‌و كوردی به‌غدا به‌ده‌ست هێنا؟ چۆن مامه‌ڵه‌یان كردن؟ وه‌ڵامه‌كه له‌وه‌دایه كه هاوپه‌یمانی كوردستانی نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت یه‌ك تاقه كورسیش له به‌غدا به‌ده‌ست بێنێت. به‌ڕاستی ده‌بێت لای كوردی به‌غدا زۆر خۆشه‌ویست‌و به‌ڕێز بن؟ خۆ پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك كه‌ركوك‌و مادده 140و پێشمه‌رگه‌و فیدرالی‌و ده‌وری سووپای تازه‌ی عێراق، ئه‌وه له هه‌موویدا ده‌وریان له ژێر سفره‌وه بووه. چونكه درۆیه هیچ جۆره ستراتیج‌و هه‌وڵی یه‌كگرتوو به‌رنامه‌كراویان بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه هه‌رگیز نه‌بووه‌و نییه.
یه‌كخستنه‌وه‌ی شیعه‌و سوننه‌و تێكدانی حیزبه‌كه‌ی خۆیكه دێته سه‌ر باسی ماف‌و به‌رژه‌وه‌ندی كورد تاڵه‌بانی به‌وه خۆی له عه‌ره‌ب ده‌باته پێشه‌وه كه هه‌ر هیچی بۆ كورد نه‌كردووه‌و وه‌ك بینیمان ده‌شزانێت پێشنیازه‌كه‌ی بۆ كه‌ركوك به‌زیانی كورد‌و به قازانجی عه‌ره‌ب‌و توركمان ته‌واو بوو، به‌ڵام بۆ پاراستنی عێراق‌و سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی عێراق ئه‌وه هیچ سنوورێك بۆ هه‌وڵ‌و هاوپه‌یمانییه‌كانی نییه. با دیسان هه‌ر له زمانی خۆیه‌وه له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی (العراقیه)دا ئه‌و ده‌وره سه‌رنج بده‌ین:
(مازلنا نصر علی ان الحكومة برئاسة الاخ المالكی یجب ان تتطور وتصبح فعالة وتصبح قادرة علی ادا‌ء الواجب الوطنی لها، لذلك ومن اجل ان یكون تفهم كامل نحن قدمنا مقترحات بحیث هذه المقترحات تؤدی الی وحدة الصف الوطنی والی عودة الخارجین من الحكومة كالتوافق والقائمة العراقیة وحزب الفضیلة الی الحكومة ایضا، اذا سیاستنا هی سیاسة ود وتعاون مع الحكومة، ویمكن الرسالة فهمت خطأ لكن هی رسالة للحرص علی الجمع بین الشیعة والسنة فی العراق لان الجمع بین الشیعة والسنة فی العراق ضروری لوحدة العراق وشعبه ومن اجل نجاح الحكومة العراقیة وای خلاف شیعی سنی یؤدی الی تدمیر العراق، لذلك نحن نتشرف بان تكون عامل خیر فی هذا المجال).ئێمه هێشتا سوورین له سه‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی برامان مالیكی ده‌بێت پێشبكه‌وێت‌و كاریگه‌ر بێت‌و بتوانێت ئه‌ركی نیشتیمانی خۆی ببینێت، له به‌رئه‌وه بۆ لێكتێگه‌یشتنی ته‌واو، پێشنیازمان پێشكه‌شكردوون كه ئه‌و پێشنیازانه ده‌بنه‌هۆی یه‌كێتی ریزی نیشتیمانیی و ئه‌وانه‌ی حكومه‌تیان به‌جێهێشتووه وه‌ك ته‌وافوق و لیستی العراقیه و حزبی الفضیله بگه‌ڕێنه‌وه بۆ حكومه‌ت. كه‌وایه سیاسه‌تی ئێمه سیاسه‌تی دۆستایه‌تی‌و هاوكارییه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، ده‌شێت به هه‌ڵه له په‌یامه‌كه‌مان گه‌یشتبن، به‌ڵام په‌یامی به‌ته‌نگه‌وه هاتنه بۆ یه‌كپێگرتنی شیعه و سوننه له عێراقدا، چونكه یه‌كگرتنی شیعه و سوننه له عێراقدا پێویسته بۆ یه‌كێتی عێراق و گه‌له‌كه‌ی له پێناوی سه‌رخشتنی حكومه‌تی عێراقی. هه‌ر ناكۆكییه‌كی شیعه و سوننه ده‌بێته هۆی وێرانكردنی عێراق، بۆیه ئێمه به شه‌ره‌فی ده‌زانین كه له‌م لایه‌نه‌دا هۆكاری خێر بین.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ تاڵه‌بانی ئه‌وه بۆ گه‌له‌كه‌ی‌و حیزبه‌كه‌ی خۆی ناكات؟ ئایا یه‌كێتیی حیزبه‌كه‌ی‌و هێنانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌جێیان هێشتوه خزمه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵوێستی كورد ناكات؟ ئه‌ی بۆ دوای ئه‌وه‌ی ریكه‌وتنه 11 خاڵییه‌كه‌ی له‌گه‌ل كاك كۆسره‌ت و چوار سه‌ركرده ریفۆرمیسته‌كه له به‌غدا به به‌شداری دكتۆر به‌رهه‌میش ئیمزاكرد، هه‌ر دوای دوو رۆژ په‌شیمان بۆوه‌و ناكۆكی ناو حیزبه‌كه‌ی خۆی قووڵتركرده‌وه؟ ئه‌وه‌تا خۆی هه‌ر له‌و جاوپێكه‌وتنه‌دا دانبه‌وه‌دا ده‌نێت كه یه‌كێتی نیشتیمانی وه‌ك به‌ره‌ی ره‌وتی جیاواز دروست بوو، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو له پارتی جیا ده‌كرده‌وه‌و وه‌ڵامی پێداویستی قۆناغیكی نوێی خه‌باتی گه‌كی كوردی ده‌دایه‌وه:
ان النضال فی الاتحاد الوطنی الكردستانی كان عملا شبه جبهوی، فبدلا من الحزب الواحد قلنا هنالك تیارات مختلفه فی المجتمع الكردی یجب ان تتحد فی تنظیم واحد ریثما یتم تشكیل جبهة وطنیة حقیقیة ئه‌ی بۆچی ئێستا كه پانتاییه‌كی فراوان بۆ به‌رقه‌راركردنی دیمۆكراسی فره ره‌وتی‌و فره حیزبی هه‌یه، هه‌وڵی سه‌پاندنی حیزبی ئۆتۆكراتی‌و بنه‌ماڵه‌یی ده‌دا؟ ئه‌ی بۆ، له ته‌ك یه‌كپێگرتنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان، وه‌ك به‌رامبه‌رێكی هاوسه‌نگ ئه‌و به‌ره كوردستانییه راسته‌قینه دروست ناكات؟ بۆچی بۆ خه‌ڵكی روون ناكاته‌وه جگه له هاوپه‌یمانی گه‌نده‌ڵیی‌و بنه‌ماڵه‌یی دژه كورد، وه‌ك تا ئێستا ده‌یبینین، رێكه‌وتنی ستراتیجی پارتی‌و یه‌كێتی بۆ چییه؟ بۆچی ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه بۆ خه‌ڵك بڵاو ناكه‌نه‌وه: هه‌ڵبه‌ت چونكه هه‌ستیاره‌و نه‌خشه‌ی خه‌باتی درێژخایه‌نیان دژی هه‌موو داگیركه‌ران بۆ رزگاری هه‌موو كوردستان داناوه؟!
بۆچی دوژمنایه‌تی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد ده‌كات كه 10 ساڵه له زیندانایه؟ مام جه‌لال كه بیه‌وێت ده‌توانێت هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان یه‌كبخاو ئه‌و كۆنفرانسه توركییه‌ی به نیازه له هه‌ولێر ببه‌سترێت به‌ڕاستی بیكاته كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ئه‌مه‌ش ده‌ور‌و رێز‌و قورسایی له جیهاندا زۆر زیاتر ده‌كات، بۆ نایكات؟ بۆ ئه‌وه بۆ كورد ناكات كه بۆ سوننه‌و شیعه‌و توركمان‌و ئێران‌و توركیای ده‌كات؟ یان گه‌ر كار بۆ ئه‌وان ده‌كات بۆ ده‌بێت له سه‌ر حیسابی خوێن‌و ماف‌و كه‌رامه‌ت‌و پاشه‌ڕۆژی ئه‌م میلله‌ته زوڵملێكراوو ئه‌نفالكراوه‌دا بێت؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو بێدادی‌و كوژران‌و سووتانی ژنان‌و بێكاری‌و ده‌ربه‌ده‌ری گه‌نجان‌و تراژیدیای ئاواره‌و هه‌ژاران نابینێت؟
شۆڕشی نوێی یه‌كێتی‌و كوردستان یان هی به‌عس‌و عێراق تاڵه‌بانی له‌و چاو پێكه‌وتنه‌ی (العراقیه)دا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه له سه‌رده‌می لاوێتی‌و خوێندكارییه‌وه له‌زانكۆ دڵخوازی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب بووه‌و باوه‌ڕی وا بووه كه پرسی كورد ته‌نیا له باوه‌شی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی‌و عێراقی دیمۆكراتی ئازاد دا جاره‌سه‌ر ده‌بێت؟
ثم وانا فی الحقیقة منذ ان كنت فی الجامعة كنت اؤمن بان الاخوة العربیة الكردیة تتطلب كفاحا عربیا كردیا مشتركا والقضیة الكردیة لا تحل الا فی كنف الامة العربیة والعراق الدیمقراطی المتحرردوایی ده‌ڵێ:
عندما اعلنا الثورة بعد ذلك بسنة اعلناها ثورة عراقیة مندلعة فی جبال كردستان العراق، لم تكن ثورة كردیة واشترك معنا فی الاعلان بعض قادة الحركة الاشتراكیة العربیة وحزب البعث العربی الاشتراكی قیادة قطر العراق لذلك ترانی اڵان ادافع عن حزب البعث العربی الاشتراكی قیادة قطر العراق واقول انه لا یجوز ان یحسب علی قائمة البعث لان حزب البعث العربی الاشتراكی قیادة قطر العراق ناضل ضد الدكتاتوریة وقدم شهدا‌ء وعمل معنا علی اشعال الثورة فی كردستان ثم مقارعة النظام الدكتاتوری. واته دوای ئه‌وه‌ی به ساڵێك دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی شۆڕشێكی عێراقیمان له شاخه‌كانی كوردستانی عێراق راگه‌یاند شۆڕشێكی كوردی نه‌بوو، له راگه‌یاندنه‌كه‌یدا هه‌ندێك سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی عه‌ره‌بی‌و حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتیراكی، سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی عێراق، هاوبه‌شبوون بوون له‌گه‌ڵمان، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌مبینی ئێستا دیفاع له حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتیراكی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی عێراق ده‌كه‌م‌و ده‌ڵێم ناكرێت وه‌ك لیستی به‌عس بژمێردرێت، چونكه ئه‌وانیش خه‌باتیان دژی دیكتاتۆریه‌ت كردووه‌و له‌گه‌ڵ ئێمه شه‌هیدیان داوه بۆ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمی دیكتاتۆریی.
ئه‌وه ده‌بی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه‌و پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانی یه‌كێتی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه داخۆ شۆرشه نوێیه‌كه‌یان كوردستانی بوو، عێراقی بوو، عه‌ره‌بی به‌عسی بوو، ئێرانی ئه‌نفالی بوو، یان تێكه‌ڵ‌و پێكه‌ڵێكی هه‌موویان بوو؟
خه‌باتی برا به‌عسییه‌كان و خێر و بێر بۆ كوردی سوریا پرسیاره‌ره‌كه‌ی تر ئه‌وه‌یه گه‌ر به‌عس‌و عه‌ره‌به قه‌ومیییه‌كان ئه‌وه‌نده ده‌وریان هه‌بوو له شۆرشی تاڵه‌بانیداو ئه‌وه‌نده هاوكارییان هه‌بوو كه ئێستاش به شه‌هیدو شۆرشگێرییان ده‌زانێت، ده‌سكه‌وت‌و پاڵپشتی ئه‌وان بۆ كورد چ بوو؟ ئایا ئه‌نفال به‌رهه‌می خه‌بات‌و هاوكاری ئه‌وان بوو؟ پرسیاره‌كه‌ی تر ئه‌وه‌یه ئه‌ی كورد له سوریا حاڵی چۆنه؟ هه‌ڵبه‌ت مام جه‌لال ده‌زانێت كه زیاتر له 200000 كوردی سوریا ته‌نانه‌ت جینسیه‌و هه‌ویه‌شیان نییه‌و كوردستان له‌وێدا زۆر له پێش عێراقدا ته‌عریب‌و ته‌بعیس كراوه‌ی رۆژ نییه روناكبیران‌و هونه‌رمه‌ندان‌و خه‌باتگێڕانی كورد نه‌گیڕێن‌و نه‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌و جه‌زره‌به نه‌درێن؟ ئایا قه‌ت له پێوه‌ندییه گه‌رموگوڕ‌و دوورودرێژه‌كانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د‌و به‌عسییه‌كانی تر وشه‌ی كوردی سوریای به زاردا هاتووه، رۆژێك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌و سیاسه‌تمه‌داراندا، ته‌نانه‌ت دوای رووخانی عێراق‌و په‌راوێزبوونی سوریا‌و دروست بوونی ده‌رفه‌تی زێرین بۆ كورد له‌هه‌موو پارچه‌كاندا، باسی مافی كوردی سوریای كردووه، یان هه‌ستی كردووه كورد له سوریا هه‌یه‌و ده‌بێت برا به‌عسییه‌كان به‌ر له‌وه‌ی شۆڕش بۆ كوردساتنی عێراق بكه‌ن دان به‌وه‌دا بنێن كه گه‌لی كورد له سوریا هه‌یه؟ یان هه‌موو ئه‌مانه ئه‌مه خه‌تی سوور‌و بڤه‌بووه كه خۆی بۆ خۆی داناوه؟
هاوپه‌یمانیی بێ په‌یمان و كه‌ركوكی به‌سته‌زمان مام جه‌لال له چاوپێكه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (العراقیه)دا ئه‌و راستییه باشزانراوه ئاشكرا ده‌كات كه هه‌موو هاوپه‌یمانییه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هێزه عه‌ره‌بییه عێراقییه‌كاندا ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌ب‌و دروستكردنه‌وه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی بووه‌و هیچی بۆ كورد تێدا نه‌بووه دیاره جگه له پایه و پله و پاره به بلیۆن بۆ سه‌ركرده و بنه‌ماڵه و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیان. مام جه‌لال ده‌ڵێت:
موقف الحزبین الكردیین من قضیة كركوك یختلف عن جمیع الاحزاب العراقیة، لیس هنالك حزب من الاحزاب التی نتعاون معها لا الحزب الاسلامی ولا المجلس الاعلی ولا حزب الدعوة یؤید نفس الموقف الذی نحن نطالب به فی كركوك ونحن متحالفون معهم.واته: هه‌ڵوێستی دوو حیزبه كوردییه‌كه له پرسی كه‌ركوك له هی هه‌موو حیزبه عێراقییه‌كان جیاوازه، هیچ حیزبێك نییه كه ئێمه هاوكاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، نه حیزبی ئیسلامی نه مه‌جلیسی ئه‌علا نه حیزبی ده‌عوه، كه پشتگیری هه‌مان هه‌لووێست ده‌رباره‌ی كه‌ركوك بكا كه ئێمه داوای ده‌كه‌ین كه‌چی هاوپه‌یمانیشین له‌گه‌ڵیاندا.
ئایا شتی وا له مێژووی هاوپه‌یمانی هیچ گه‌لێكدا هه‌یه؟ مام جه‌لال له شوێنێكی تردا ده‌ری ده‌خا كه هیچ هاوپه‌یمانییه‌كیان له‌گه‌ڵ حیزبی ئیسلامی‌دا هه‌ر نییه‌و ته‌نیا نووسراوێكی لێكتێگه‌ێشتنه؟ دیاره ئه‌مه‌ش هیچ نرخێكی سیاسی نییه‌و كات به‌سه‌ربردنه له‌سه‌ر حیسابی ده‌رفه‌ته‌كان‌و داواكانی كورد. ده‌شزانین هه‌ڵوێستی پارتی‌و یه‌كێتی ده‌رباره‌ی كه‌ركوك‌و كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم چییه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه به‌م هه‌موو هێزو حه‌ماسه‌ته‌وه بۆ دروستكردنه‌وه‌ی عێراق سه‌ره‌و خوار رایانكرد، كوردستانیان بۆ ئه‌و كوردستانه بچووك كرده‌وه كه سه‌دام به ئاره‌زووی خۆی چۆلی كردبوو به پراتیكی سه‌ربه‌خۆ بوو ئه‌مه وه‌ك دوایی ده‌یبینین تاڵه‌بانی خۆی دانی پێدا ده‌نێت. كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیان هه‌موو كرده ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر له نێوان عه‌ره‌ب‌و كورد‌و توركمان‌و ئه‌وسا توركیاشیان هێنایه مه‌یدانه‌وه‌و به‌مه گه‌وره‌ترین بناغه‌ی یاسایی‌و سیاسیی خه‌ته‌رناكیان بۆ دۆڕاندنی ئه‌و ناوچانه دا نا. كه‌چی ته‌نانه‌ت له‌مه‌شدا له مادده‌ی هه‌زیلی 140یشدا كه وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسم كرد ئه‌ویشیان كرده قوربانی جه‌نگی فه‌رهود، عه‌ره‌به هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی پارتی‌و یه‌كێتی نین؟ ئه‌ی ئه‌و هه‌موو عێراقچێتی‌و برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب‌و پاراستنی سه‌روه‌ری‌و یه‌كێتی عێراق له پای چی؟ دروستكردنه‌وه‌ی عێراق بۆ؟
13% له 17% زیاتره بۆیه به‌شی ئێمه له جاران كه‌متره!یه‌كێ له‌و ده‌سكه‌وته گه‌ورانه‌ی كه پرۆپاگه‌نده‌كارو رۆشنبیرانی مشه‌خۆری حیزب باسی ده‌كه‌ن كه سه‌ركردایه‌تی مه‌زنی كورد له به‌غدا پێیه‌وه سه‌رقال بووه‌و به‌ده‌ستی هێناوه %17ی به‌شی هه‌رێمی كوردستانه له بوجه‌ی عێراق. مام جه‌لال، خوا لێی رازی بێت، ئه‌مه‌شمان به وشه‌ی زمانی خۆی بۆ روون ده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م: ئه‌و ده‌سكه‌وته سه‌ركردایه‌تی كورد به‌ده‌ستی نه‌هێناوه. ئه‌یاد عه‌لاوی‌و د.عادل مه‌هدی بۆیان بڕیار داوین. چۆن؟ با گوێ له مامه بگرین:
بالنسبة للقضایا الاخری كقضیة حصة كردستان من الموازنة، نحن لم نقرر حصة كردستان، الدكتور ایاد علاوی قرر تحدید حصة اقلیم كردستان بالتعاون مع الدكتور عادل عبدالمهدی. الدكتور ایاد علاوی الذی كان رئیس الوزرا‌ء حینها والدكتور عادل عبدالمهدی عندما كان وزیر المالیة، هذان الشخصان الكریمان قدرا الوضع اخذین بنظر الاعتبار حصة ایام صدام وفق قرار مجلس الامن وكذلك تدمیر كردستانواته: به نیسبه‌ت پرسه‌كانی دی: وه‌ل به‌سی كوردستان له میزانیه. وێمه بڕیاری به‌سی كوردستان‌مان نه‌دا، د. ئه‌یاد عه‌لاوی به هاوكاری د. عادل مه‌هدی ئه‌مه‌یان بڕیاردا... د.ئه‌یاد عه‌لاوی ئه‌وسا سه‌رۆك وه‌زیران، د.عادل مه‌هدی وه‌زیری دارایی بوو، ئه‌و دوو كه‌سه جوانمه‌رده ته‌قدیری وه‌زعه‌كه‌یان كرد‌و ئه‌و به‌شه‌ی كاتی سه‌دامیان به‌جێی بایه‌خ وه‌رگرت‌و حیسابیان بۆ وێرانبوونی كورستانیش كرد.
دووه‌م: مام جه‌لال باش روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌م به‌شه كه به شه‌ڕه‌شه‌ق و وه‌ك منه‌ت حكومه‌تی مه‌ركه‌زی عه‌ره‌ب ده‌یدا به كورد و دیاره ده‌توانێت وه‌ك فشارێكی سیاسی به‌كاری بێنێت و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری كورد فت بكا، زۆر كه‌متره له‌و %13ی كورد پێشتر به سه‌ربه‌خۆیی‌و به‌بڕیاری نیونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دوور له ده‌سه‌ڵاتی عێراق هه‌یبوو بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسی كورد بوو. مام جه‌لال ئه‌مه ئاوا روون ده‌كاته‌وه
كیف قرروا؟ هذه النقطة تحتاج للتوضیح، نحن فی عهد صدام حسین و بقرار من مجلس الامن خصص لنا (13%) من كل واردات النفط العراقی، وعندما فسرت هذه النسبة فی العهد الجدید اقترح ان یكون (17%) من ما یتبقی من مصروفات المركز والخارجیة والدفاع والداخلیة والمشاریع الاستراتیجیة وهذا اقل بكثیر من (13%) من العهد الصدامی، واذا نقارن (13%) من كل واردات النفط العراقی التی كانت نأخذها فی عهد صدام نجد ان هذه النسبة اكثر من (17%) التی نأخذها اڵان، لاننا لا نأخذ اڵان (17%) من كل الواردات هناك حصة لوزارة الدفاع، وحصة لوزارة الداخلیة وحصة للمالیة وللمركز ولرئاسة الوزرا‌ء وحصة لرئاسة الجمهوریة، كل هذه الحصص تخرج مما تبقی من مختلف المحافظات ویعطی (17%) لاقلیم كردستان وهو اقل بكثیر من (13%) من الحصة التی كانت تعطی للاقلیم فی عهد صدام حسین.چۆن عه‌لاوی و عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و %17 یان بریار دا؟ ئه‌م خاڵه پێویستی به روونكردنه‌وه هه‌یه. ئێمه له سه‌رده‌می سه‌ددام حوسه‌ین به بریارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش %13 ی هه‌موو داهاته‌كانی عێراقیمان بۆ بریاردرا. كاتێ ئه‌م به‌شه له سه‌رده‌می تازه‌دا لێكدرایه‌وه پێشنیازی ئه‌وه كرا %17 ی ئه‌و داهاته بێ كه دوای مه‌سروفاتی نێوه‌ندو ده‌ره‌وه‌و دیفاع و ناوخۆ‌و پرۆژه ستراتیجییه‌كان ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش زۆر كه‌متره له‌و %13 ی له سه‌رده‌می سه‌ددامدا هه‌مان بوو. ئه‌گه‌ر ئێمه %13 ی هه‌موو داهاتی عێراق به‌راورد كه‌ن كه له كاتی سه‌ددامدا هه‌مانبوو، ده‌بینین ئه‌و رێژه‌یه زۆر زیاتره له‌و %17 یه‌ی ئێستا وه‌ری ده‌گرین. چونكه ئێمه ئێستا %17 ی هه‌موو واریداته‌كان وه‌رگرین، به‌شی وه‌زاره‌تی به‌رگری و، به‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و، به‌شی دارایی‌و مه‌ركه‌زو به‌شی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران‌و به‌شت سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هه‌مووی لێیده‌رده‌چێت، ئه‌وسا %17ی ده‌درێت به كوردستان‌و ئه‌مه‌ش زۆر كه‌متره له‌و %13ی كه له‌هه‌موو داهات عێراق له كاتی سه‌دام حوسێن‌دا ده‌درا به هه‌رێم.
%13ی براده‌ران بۆ قه‌ره‌برووكردنه‌وه‌ی كوردستانپرسێكی یه‌كجار گرنگی تر كه مام جه‌لال لێره‌دا لامسه‌رلایی‌و راگوزه‌ری وه‌ك دیفاعێك له كه‌مداوایی كورد باسی ده‌كا پرسی قه‌ره‌برووكردنه‌وه‌ی گه‌لی كوردستانه بۆ ئه‌و وێرانی‌و جێنۆسایده‌ی له ئه‌نفال‌و پێش‌و پاش ئه‌نفال تووشی بوو. ده‌ڵێت:
اذا كیف تم اعمار كردستان طوال هذه الفترة؟، حتی بعد سقوط صدام كان ما تبقی من حصتنا فی بنك باریس (3) الاف ملیون دولار، وكنا نأخذ (13%) من حصة النفط بقرار من مجلس الامن، واڵان هذه النقطة غیر واضحة عند الاخوان عندما یناقشون، ثم من الذی قرر تحدید (17%)؟، الدكتور ایاد علاوی الذی كان رئیس الوزرا‌ء حینها والدكتور عادل عبدالمهدی عندما كان وزیر المالیة، هذان الشخصان الكریمان قدرا الوضع اًخذین بنظر الاعتبار حصة ایام صدام وفق قرار مجلس الامن وكذلك تدمیر كردستان، لانه حسب الدستور واردات النفط توزع وفق النفوس واحتیاجات المناطق، كل كردستان كانت مدمرة، العراق لم یكن كله مدمرا، فی كردستان كل القری الكردیة كانت مدمرة بلا استثنا‌ء وه‌ی (5) الاف قریة، كل قصبات حلبجة، بینجوین، شارباذیر، قلعة دزة، قرداغ، سنكاو، اغجلر، جومان، كلالة، بامرنی، مناطق بادینان واخری، كلها كانت مدمرة وعددها اكثر من عشرین مدینة صغیرة اضافة الی خمسة الاف قریة، هل هذه المناطق لا تحتاج الی التعویض والتعمیر؟ الشوفینیون الموجودون فی البرلمان یحاولون ان یشوهوا ویقولون انه (امتداد كردی) و(ابتزاز كردی)، فی الحقیقة اذا نأخذ بالمقاییس هنالك حرمان، مع ذلك هذا القرار صادر فی عهد الدكتور ایاد علاوی وهو لیس كردیا وبموافقه وبقرار من الاخ الدكتور عادل عبدالمهدی.] واته: چۆن كوردستان به دریژایی ئه‌م ماوه‌یه ئاوه‌دان كرایه‌وه؟ هه‌تا دوای رووخانی سه‌دام سێ هه‌زار ملیۆن دۆلار له به‌شی ئێمه له بانكی پاریس دا مابوو، ئێمه %13 ی به‌شی نه‌وتمان به بریاری ئه‌نجومانی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتۆكان وه‌رده‌گرت. ئێستا ئه‌م خاڵه لای براده‌ران روون نییه كاتێك ئاخاوتن له سه‌ر ئه‌مه ده‌كه‌ن، دوایی كی بریاری دا %17 بێ؟ د ئه‌یادعه‌لاوی به هاوكاری د. عادل مه‌هدی ئه‌مه‌یان بڕیاردا... د.ئه‌یاد عه‌لاوی ئه‌وسا سه‌رۆك وه‌زیران ، د.عادل مه‌هدی وه‌زیری دارایی بوو، ئه‌و دوو كه‌سه جوانمه‌رده ته‌قدیری وه‌زعه‌كه‌یان كرد‌و ئه‌و به‌شه‌ی كاتی سه‌دامیان به جێی بایه‌خ وه‌رگرت‌و حیسابیان بۆ وێرانبوونی كورستانیش كرد. له به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی ده‌ستوور داهاته‌كانی نه‌وت به پێی ژماره‌ی دانیشتووان‌و پێداویستی ناوچه‌كان دابه‌شده‌كرێت. هه‌موو كوردستان وێران بوو، عێراق هه‌موی وێران نه‌بوو، له كوردستان هه‌موو دێهاتی كوردی به‌بێ بواردن وێرانكرابوون كه 5000 گوند بوون، هه‌موو شارۆچكه‌كانی هه‌له‌بجه، پێنجوین، شارباژێر، قه‌لادزه، قه‌ره‌داغ، سه‌نگاو، ئاغجه‌له‌ر، چۆمان، گه‌ڵاله، بامه‌رنی، ناوچه‌كانی بادینان‌و ناوچه‌كانی تر هه‌مووی وێرانكرابوو، ژماره‌یان 20 شاری بچووك بوو له‌گه‌ڵ 5000 گوند، ئایا ئه‌م ناوچانه پێداویستیان به قه‌ره‌بروكردنه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه نییه؟ ئه‌و شۆڤینییانه‌ی له په‌رله‌مانن هه‌وڵده‌دان بیشێوێنن‌و ده‌ڵێن ئه‌وه ده‌ستدرێژبوونی كورده‌و بلاكمه‌یلی كورده. راستی، گه‌ر پێوانه‌كان به‌رچاوبگرین بێبه‌شیی له كوردستان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا ئه‌م بریاره له سه‌رده‌می د. ئه‌یادعه‌لاوی به هاوكاری د. عادل مه‌هدی ده‌رچوو.
به‌داخه‌وه گه‌ر ئه‌مه عه‌قڵی سیاسیی كوردیی بێت‌و ئه‌م بۆچوونه نوێنه‌ری ئازار‌و ئاواتی میلله‌ت بێت‌و جێی هیوای گه‌یشتن به ماف‌و داد‌و كه‌رامه‌ت‌و ئازادی بۆ رۆڵه‌كانمان بێت، ده‌بێت له ئاستی دنیادا چاومان شۆڕكه‌ین‌و قه‌باڵه‌ی كۆیلایه‌تی‌و نا شایسته‌یی ژیان‌و ئازادی و كه‌رامه‌تمان ئیمزا بكه‌ین.
** 20 شارۆچكه‌و 5000 گوند ته‌نیا داروبه‌رد نه‌بوو بڕوخێندرێن، تێكڕای ئابووری كوردستان، میراتی نه‌ته‌وه‌ییمان، پێوه‌ندی كۆمه‌لایه‌تیمان، ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌لتووریمان، فۆلكلۆر‌و زمان و شێوه‌ی ژیانمان.. هتد واته جێنۆساید بوو به هه‌موو جوره‌كانیه‌وه: جێنۆسایدی فیزیكی، ئابووری، كه‌لتووری‌و زمانیی‌و وێرانكردنی سه‌رله‌به‌ری كورده‌واری‌و شارستانیتی كوردستانیی بوو.
----------------------------------------------------------------------
** سه‌یر ئه‌وه‌یه مام جه‌لال باسی دێیه‌كان‌و شارۆچكه‌كان ده‌كات، باسی مرۆڤه‌كان ناكات؟ هه‌روه‌ها باسی ئه‌نفال‌و جێنۆساد ناكات. ئه‌ی مرۆڤی ئه‌نفالكراوی ئه‌و گوند‌و شارۆچكانه چیان به‌سه‌رهات: زه‌وی قووتی دان؟ 5000 شه‌هیدی كیمییای هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌زاران بریندار. 182000 كچ و كوڕ و دایك و باوكی ئه‌نفالكراو و زینده به‌چالكراو، دوو ملیۆن كوردی له جێی خۆی هه‌ڵقه‌نراوو گوازراوه، كۆچی ده‌یان هه‌زار بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌ستاندنی ژیانی ئاسایی ئابووری‌و كشتوكاڵی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتووری....
بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌شی یه‌که‌م کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
HTML clipboardhttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=18749a04
L cl
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست