بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کەسی وشیار رۆژی دەنگدان ناچیتە دەرێ، چونکە  بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


وەزیری شەهیدان بە 5 ملیۆن دۆلاریش فێنکی نەبۆتەوە...

Thursday, 08/08/2013, 12:00






مامۆستا ئارامی وەزیری شەهیدان لەسەر پرسی ئەو 18 پاکیزەیەی فرۆشراون بە میسر دەلێت:
ئەو بەڵگەیە کۆپیە پاشان ئێستا گەرمایەو ڕەمەزانەو بەرو جەژن دەچین باباسی ئەو پرسە نەکەین!!
منیش دەڵیم سەد خۆزگە تەنیا یەکێک لەم کچ و ژنانە خوشک یان دایکی بەپرسێکی نا بەرپرسی باڵا بوایە داخۆ چۆن قیامەتتان بەرپا دەکرد..پاشان ئەوە ڕەمەزان تێپەڕی و جەژنیش 3 ڕۆژە...
هەموومان بە چاوی خۆمان بینیمان خودی مەسعود بارزانی بۆ گەڕان بەدوای ڕوفاتی پیرۆزی بارزانیەکان چ هەوڵێکی داو لەکاتێ مەراسیمی هاتنەوەیان ووتی" ئێستا دەتوانم بە ئارامی بخەوم...
لەگەل یەک دونیا ڕێزم بۆ ئەو قوربانیانە بارزانیانە کەکاتی خۆی بوونە قوربانی سیاسەتی چەوتی خودی مەسعود لە پێش رەوی کردن بۆ سوپای پاسداران و لە سنوری حاجی هۆمەران و کردنەوە یەکەم بەرەی شەڕ ی عێراق / ئێران لە کوردستان.
شکور شەڕ تەواو بووە چی تر حیزبەکان ناتوانن ڕۆڵەکانمان بکەنە سوتەمەنی شەڕە ناڕەواکانیان،لە پێناو بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی و بنەماڵەو داگیر کەرانی کوردستان، کەواتە وەزارەتی شەهیدان بۆ؟؟
هەر وەک دوێنی لە بەرنامەکەی تەباو ناتەبای کەناڵی ( NRT ) ڕاشکاوانە ووتم کە پێوستمان بە وەزارەتێک نیە ئەو بوجە زەبەلاحەی بۆ دابین بکرێت.. ئەو وەزارەتوو دەسەڵاتەش هەردوک کارەساتی هەڵبجەو ئەنفال وەک دوو دوکانی سیاسی ساڵی ٢ جار دەیانکاتەوەو لە کەنەڵی راگەیاندنەکانیانەوە هەم برینەکانمان دەکولێننەوە هەم فرمیسکی تیمساحی خۆیانمان بۆ هەڵدەڕێژن.
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەتوان لە ڕێگای وەزارەتی دارایی و بانکەکانەوە موچەکانیان وەر بگرن.
بۆ پرسی بە ژینۆساید ناساندی هەردو کارەساتی هەڵەبجەو ئەنفال، کە تا ئیستا ئەم وەزارەتەو دەسەڵاتە نەک هەر هیچی نەکردووە بەڵکوو ڕێگر بوو لەبەردەم هەڵسوڕاوانی بواری ژینۆساید، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەسایەتیەکان.
کەواتە وەزارەتی ئاوا بێ کەڵکمان بۆ چیە؟؟
ئەوە ٣ وەزیری بەناو شەهیدانمان بەڕێ کرد!!
لەسەردەمی خاتوو چنار سعد دا؛ لیستی شەهیدان پڕ بوو لەناوی جاش چەندین جاریش لیستی جاش و ئەنفالچیەکانمان بە بەڵگە بۆ ناردو بڵاو کردەوە...کەجێ هیچ ئەنجامێکی نەبوو...
لەسەردەمی دکتۆر مەجیدا هەرچەندە هەڕەشەی ئەوەی دەکرد،ئەگەر جاش و موستەشارەکان نەدرێنە دادگا ئەو وەک وەزیر و یەکەم کەس لە مێژوی ئەم دەسەڵاتە دەست لە کارەکەی دەکێشێتەوە، بەڵام لە پڕ وەزیر دیار نەماو تا لەبەغدا لەناو وەزارەتێکی تری حکومەتی عێراقی سەری دەرهێنا.. ئێستا مەردم دەوێ بە میکرۆسکۆبیش دکتور مەجید بدۆزێتەوە وەڵامی تەلەفۆنی ئەفلاتونیش ناداتەوە،،کەواتە کورتو کرمانجی ئەویش سوک و ئاسان لە خشتەی بردین،، داخەکەم لەوکاتەی ئەو ئەو لێدوانانەی دەدا،کەوتمە هەڵەیەکی مێژویی و بەباتەێک بە شان و باڵی وەزیرم هەڵدا...کە دەبێت ئیستا پێش هەر کەسێک داوای لێبوردن لە کەسوکاری قوربانیان بکەم...
دوا وەزیریش کە هیوادارم چی تر پیوستمان بەم وەزیرانەو وەزارەتەش نەبێت..
قسە کردن لەسە ئەم وەزیرانە گشت ئەوانی تر،، کارێکی بێ سودە.. چونکە سەرتاپای سیستەمەکە بە بەسەقەتی هاتووە..هەر کەسایەتیەک بێت لەجێی ئەوانە، ناتوان لەمە باشتر..بکەن
بەڵام دەکرێت دووقسەش لەسە ر مامۆستا ئارامی وەزیری ئیستاش بکەین..
دوور نەڕۆین، لە یادی ٢٥ ساڵەی کیمیا بارانی هەڵەبجە کە دەیویست خەڵک لێبوردە بێت لە ژێر دروشمی گۆڕینەوەی(فرمێسک بە خەندە )بەو ٥ ملۆین دۆلاری بۆی خەرج کراوە کە کەس نازانێت بۆ ؟ چۆن سەرف کراوەو دەکرێت..لە کاتێکدا تا ئیستا بریندارەکانی هەڵەبجە پێویستیان بە چارەسەر هەیە لە دەروەی وڵات..بەجێ ئەوەی ئەم بودجە گەورەیە بخرێتە خزمەت چارەسەر کردنی بریندارەکان و کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجەو ئاودان کردنەوە ی هەڵەبجە..کەچی لە بۆنەیەکی ئاوادا کە پێوست نیە..سەرف دەکرێت
هەرچەندە کاتی خۆی بوو بە باسو خواسی گەرمی میدیاکان و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ئۆپۆزسیۆن، بەڵام بەبێ هیچ ئەنجامیک و بێ دەنگە لێ کردنی و بە تێپەڕ بوونی کات، ئەو پرسەش وەک هەر پرسێکی تر بیر چۆوە..
لەتازەترین پرسو گەورتین برینمان،،چارەنوسی نادیاری ئەو ١٨ پاکیزەیە...
وەزیر دوای سەردانی قونسوڵخانەی میسر لە هەولێر ئەویش گومانی هەیە لە بەڵگە نامەیەو دەفەرموێ ئێستا ڕەمەزانەو گەرمایەو بەروە جەژن دەچین.. منیش دەڵیم وەزیرێک بە ٥ ملیۆن دۆلار فێنکی نە بێتەوە کەواتە دەبێت چاوەڕێی بودجەی ساڵی داهاتوو بکەین!!
کەچەندین ملیار دۆلار زیادی کردوە، هەرچەندە حکومەتی هەرێم لەو بەشە زیادەیەی کەبۆی تەرخان کراوە ڕازی نیە، بەڵام حەتمەن بەشێکی بەر وەزارەتەکەی مامۆستا ئارام دەکەوێت بەڵکو خوا بکات فێنکی بێتەوە.
لە کۆتایدا هەر ئەوەم ماوە بڵێم ئەگەر مامۆستا ئارام لەهەر شوێنیکی تری ئەم دونیایە وەزیر بوایەو لەسەر پرسێکی ئاوا هەستیار ئەو جۆرا لێدوانەی بدایە..ئەوا کەمترین شت ناچار بەدەست لەکار کێشانەوە دەکرا.. بەڵام سەد مخابن.. لەو دەڤەری ئێمە دەست لەکار کێشانەوە بۆت کوفر و کوفرێکی گەورە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە