کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌جوا که‌ره‌م پاش ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ گۆرانی بێژه‌کانی ووتوه‌ بڕۆن بۆ کوردستان ڕۆن ڕژاوه‌

Friday, 19/02/2010, 12:00


ئه‌وا ئه‌لیساش گه‌یشته‌ هه‌رێم، ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌وه‌ ده‌چێت گرنگتر بێت له‌و ڕووداوانه‌ی شاری سلێمانی!
دیاره‌ که‌ نه‌جوا که‌ره‌م ده‌ستکه‌وتی چاکی هه‌بوه‌، به‌ گۆرانی بێژه‌کانی ووتوه‌ بڕۆن له‌ کوردستان ڕۆن ڕژاوه! به‌خوا ئێمه‌ی کورد هه‌ر فێرین بۆ بێگانه‌ خێرده‌ده‌ینه‌وه‌و بۆ خۆشمان هیچمان تیابه‌سته‌ نیه‌! داواش له‌ به‌ڕێز شه‌هێن تاڵه‌بانی ده‌که‌ین که‌ دڵی له‌خۆی دانه‌مێنێت، ئێسته‌ له‌کوردستان باوی ئاهه‌نگ گێرانه‌ بۆ گۆرانی بێژه‌ ڕوت‌وقوته‌کان و باوی جلی کوردی نه‌ماوه‌، چونکه‌ مه‌سئوله‌کانمان له‌ کاربه‌ده‌سته‌ سعودیه‌کان که‌متر نین و که‌متریان نیه‌!
چه‌ند پرسیارێك بۆته‌ خولیام بابیکه‌م چاکتره‌، ئایا شاری هه‌ولێر که‌ خه‌ڵکه‌که‌ی به‌ توندوتیژترین خه‌ڵك ناسرابون ئێسته‌ چۆن بوه‌ مه‌ڵبه‌ندی ئاهه‌نگ گێران بۆ ئه‌لیساو نمونه‌کانی؟ ئایا له‌کاتێکدا سلێمانی و شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان سه‌رگه‌رمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن ئه‌م شاره‌ بۆچی خامۆشه و خه‌ریکی ئاهه‌نگ گێڕانه‌ بۆ گۆرانی بێژه‌ عه‌ره‌به‌کان‌‌؟ ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌چنه‌ ئه‌و جۆره‌ ئاهه‌نگانه‌ کێن؟ خۆ من بزانم تکتێکی ئاهه‌نگی ئه‌لیساو نه‌جوا که‌ره‌م له‌ توانای خه‌ڵکه‌ ساده‌که‌ی ئه‌م شاره‌دانین!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە