کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوای ساڵێك، تاوانبارێکی گەورەی 17ی شوبات، بناسن!

Friday, 10/02/2012, 12:00


كوردستانپۆست، په‌يامنێری سلێمانی
دوێنێ رێکەوتی 9 / 2 / 2012 سه‌رچاوه‌يه‌كی زۆر نزيك له‌ مامۆستا محمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی پاراستنی لقی 4،‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ كۆڵانه‌كه‌ی خوار سلێمانی پاڵاس له‌ ڕۆژی 17ی شوباتی ساڵی رابردوودا، کە به‌ ده‌مانچه‌ی كۆڵده‌ ئه‌مريكيه‌كه‌ ته‌قه‌ی له‌ خۆپيشانده‌ران كردبوو، ناوی ليوا به‌هادين حه‌مه‌ سه‌عيد جێگری به‌ڕيوه‌به‌ری ئاسايشی گشتی هه‌رێم و جێگری عیسمەت ئەرگوش بووه،‌ ئەم بەهادینە له‌ هه‌ولێر داده‌نيشێت، به‌ خۆی و هەردوو براكەيه‌وه‌ نه‌سره‌دين و نه‌جمه‌دين له‌گه‌ل ژماريه‌ك له‌ پاسه‌وانه‌كانییان، ته‌قه‌يان له‌ خۆپيشاندانه‌كان كردووە.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ئه‌وەشی به‌ به‌ڵگه‌ هێناوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ گرته‌ی ڤيديۆی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌ياندن، به‌ ئاشكرا وينه‌ی به‌هادين حه‌مه‌ سه‌عيد جێگری عيسمه‌ت ئه‌رگووشی دياره‌، كه‌ چۆن و به‌ چ شێوه‌يه‌ك ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانی ده‌كات؟
دوای دوو ڕۆژ له‌و تاوان و خوێنڕشتنە، پياوه‌كانی پاراستن و زيره‌ڤان و سۆرانییە سوکەکانی لقی 4 ليژنه‌يه‌كیان پێكهێنا هه‌ر خودی ئه‌و ليوا به‌هادين حه‌مه‌سه‌عيده‌ له‌لايه‌ن پاراستنی پارتیيه‌وه‌ ده‌ستنيشانكرا، تا وه‌ك نوينه‌ری پارتی لێكۆلينه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانی 17ی شوبات بکات.
به‌ سوپاسه‌وه‌ بۆ یەکێک له‌ ناو پاراستنی لقی 4، کە ئەم وێنه‌یەی به‌هادين حه‌مه‌سعيدی بۆ ناردین،‌ ئەگه‌ر به‌راورد بكرێن له‌گه‌ڵ گرته‌ ڤيديۆيه‌كانی ئه‌و رۆژانه‌دا، ئه‌وا راستی هه‌واڵه‌كه‌مان دەردەکەوێت.
هه‌ر بۆ زانياریی خوێنه‌ران.. سه‌رچاوه‌كه‌ی پاراستن ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد،‌ كه‌ له‌ كاتی رژيمی به‌عسدا براكانی به‌هادين حه‌مه‌سه‌عيد (نه‌سره‌دين و نه‌جمه‌دين) سه‌ربه‌ ئه‌منی عامه‌ی به‌عس و نزيك به‌ حاجی عه‌بد بوون، ئه‌مرۆش به‌ هه‌مانشێوه‌ بوونه‌ته‌ پاراستنی پارتی.

 تێبینی کوردستانپۆست: یەکەمینجار پەیامنیرەکەمان ناوی ئومێدی هێنابوو، کە بە دەستی ئەو شەهید کراوە، بەڵام پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەرکەوت کە ئومێد نەبووە، شەهیدێکی تر بووە، کە پێکاوێتیی، لەبەر ئەوەی لە ١٠٠% دلنیانەبووین بۆیە ناوەکەمان سڕییەوە، هەر کاتێک زانیاریی دیکەمان دەستکەوت، ئەوا هەوالەکەی لەسەر بڵاودەکەینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە