ڕاپۆرتەكەى لڤین سەرۆكى خستە سەر هەزە
Tuesday, 06/10/2009, 12:00
ژمارە 104 ى گۆڤارى لڤین نهێنیە كى گەورەى دركاند كە ئەو نهێنیە بوە بوركان و تەقیەوە , ئەو ڕاپۆرتە ئەوەندە گرنگ بوو كە هەموو بۆمان دەركەوت ئەم بەناو سەرۆكانەى ئێمە چۆن داهاتى ئەم میللەتە بە فێرۆ ئەدەن , بە جۆرە ها بیانوو پارەى ئەم میللەتە تەخشان و پەخشان ئەكەن و بە ئارەزووى خۆیان چۆنیان بوێت ئاوا سەرفى دەكەن , ئاشكرا كردنى ئەو نهێنیە مەسعودى هەراسان كرد , بۆیە هەرزوو زوڕناژەنەكانى ماڵى مەسعود بەناوى سەرۆكایەتى هەرێمەوە وەڵامێكى گۆڤارى لڤینیان دایەوە كە هەر وەڵامەكەئەوە ئەسەلمێنێ كە ئەو ڕاپۆرتەى لڤین زۆر ڕاستە و گومانى تیا نیە , دەڵێن ((هاووڵاتیانی ئازیزی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه تاوه‌كو ئێستا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی له بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت یه‌ك دیناریشی له‌و بودجه‌یه بۆ كاری شه‌خسی و تایبه‌تی به‌كار نه‌هێناوه و بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به شێوازێكی شه‌فافانه‌وه دیاری كراوه و هه‌میشه ئاماده بووه بۆ چاودێری دارایى)) ئاخر شەفافیەت لە كوێدا هەیە , كاتێك شەفافیەت دەبێت كە بە یاسا ئەو بڕەدیارى كرابێت .,ئەوەتا هەموو ئەندام پەرلەمانەكانى خۆشتان ئەڵێن نازانین موچەى سەرۆكى هەرێم چەندە , ئیتر بەچیدا دیارە جەنابتان شەفافن ,كەپەرلەمان نەزانێ وبۆى دیار ى نەكردبن ئیتر ئەو شەفافیەتە لە كوێدایە , ناچێتە ئەقڵى كەسەوە مەسعود ئەوا بۆ پێنج ساڵ ئەچێ سەرۆكى هەرێمە تائێستا یەك دینارى موچەى سەرۆكایەتى هەرێمى وەرنەگرتبێ , ئەوە قەت مەسعود نەبوە بێ پارە ئیش بكات , ئەوە قسەیەكە ئەقڵ نایبڕێ , هەموو ڕۆژێكى پێشمەرگایەتى ئەمانە بە ملێون دۆلار كەوتوە لە سەرمان ئیتر چۆن مەسعود بێ پارە ئیش ئەكات , باشە پرسیارەكە ئاسانە موچەى ئەندام پەرلەمانێك هەشت ملێون دیناربێت , وەزیرێك زیاتربێت , دیارە هى سەرۆكى هەرێمیش هەر چوارسەد هەزار دۆلار دەبێت چونكە لەم ووڵاتەدا ئەو شتانەئاساییە ,دیارى كردنى موچە خۆتانن , نەسریەى حیزبەكان خۆتانن , هەر خۆتانن خێر بە ئێمەش دەكەن و شتێكمان ئەدەنێ , ئیتر حیكمەتى تیا نیە سەرۆكى هەرێم و حكومەت و وەزیر و پەرلەمان وحیزبیەكان باشترین موچەبۆ خۆیان دیارى نەكەن, ووڵاتێك كە بێ یاسا بوو هەر وا دەرئەچێت , من ئەڵێم چوارسەد هەزار دۆلار موچە بۆ ئەو سەرۆكە قارەمانە هەر هیچ نیە ئەوە چیە بودجەیەكى باشمان هەیە , نەوت دەرئەهێنن , ئیتر سەرۆك هەقە زۆر زیاتر ى هەبێت , تا سەرۆك تێر‌و پڕ بێت مەوداى بیر كردنەوەى زیاتر ئەبێت بیرى لاى پارە پەیدا كردن نابێت , ژیان قورسە ئەو بڕە پارەیە هەر هیچ نیە بۆ ئەو سەرۆكە قەشەنگەمان هەر لە ڕوون كردنەوەكەدا هاتوە كە ((دیاره گۆڤاری لڤین و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی درۆ و بوختان هه‌ڵبه‌ستنیان كردووه به پیشه‌ی خۆیان و ده‌بێ ئه‌مانه یا ئه‌و بوختانه ئیسپات بكه‌ن، یانیش ته‌حه‌مولی ئه‌و ره‌فتاره‌یان بكه‌ن، بۆیه دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رانبه‌ر به‌و هه‌واڵه نادروسته‌ی گۆڤاره‌كه رێوشوێنی یاسایی ده‌گرێته به‌ر)) , ئەم ڕێ‌و شوێنە یاساییەى ئەمان باسى ئەكەن تەنهابۆ ئەوەیە ئەمە بیر خەڵك بەرنەوە وەكو دزییەكەى عومەر فەتاح و فەزیحەتەكەى ئاشتى هەورامى , لەم ووڵاتەدا هەزاران كارى تر‌ى لەوە خراپ تر كراوە و یاساش هیچى نەكردوە , یاسا كێیە ؟ هەر خۆتان نین , ئیتر یاساى چى و شەفافیەتى چى ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست