گومانی تێوه‌گلانی گروپی زانکۆ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا
Wednesday, 14/09/2011, 12:00
بوونی نا عه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی و هه‌ر جۆره خواریه‌ک له سیسته‌می هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکدا ، ناچارکردنی خه‌ڵکه بۆ هاتنه سه‌رشه‌قام و ئه‌نجامدانی خۆپشاندان ، زۆرجاریش ناچاربوون بۆ گرتنه به‌ری ئاراسته‌ی توندوتیژی له خۆپشاندانه‌کاندا چ له لایه‌ن خه‌لکه‌وه بێت یان له لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌وه بێت ، که‌واته ده‌بێت واتای خۆپشاندان و ئه‌نجامدانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ببێته شتێکی ئاسایی و وه‌ک به‌شێک له ئازادی و مافی مرۆڤ ته‌ماشابکرێت ، ئه‌وه‌ش شتێکی ئاشکرایه که له هه‌موو کاتێکدا خۆپشاندان ده‌بێت له لایه‌ن که‌سێکه‌وه ئاڕاسته بکرێت و به‌ڕێوه ببرێت ئه‌وه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی که خۆپشاندانه‌کان نه‌برێت به ئاڕاسته‌یه‌ک که کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی ئه‌و وڵاته بکات و بیخاته ژێر مه‌ترسیه‌وه ، ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ڕوویدا له کوردستانی باشوور و به تایبه‌ت له ناوچه‌کانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچه نزیکه‌کانی ده‌وروبه‌ری جۆرێک بوو له توڕه‌بوونی خه‌ڵک له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ، به جۆرێک گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی که چه‌ندین که‌س ببنه قوربانی ، ئه‌مه ته‌نها مێژوویه‌ک بوو که تۆمارکرا و تاکه لایه‌نی قوربانی ته‌نها جه‌ماوه‌ر بوو هیچی تر. ڕووداوه‌کانی 17ی شوبات و به‌رده‌وامبوونی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ چه‌ندین جۆر لێکدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌کرێت که به‌هێزترینیان هه‌وڵی ئۆپۆزسیۆن بوو بۆ ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ، بێگومان ئه‌مه‌ش به به‌کارهێنانی خه‌ڵک وه‌ک چه‌کێک بۆ سه‌رکه‌وتن. ئه‌و رووداوه‌ی که له 17ی شوبات له‌به‌رده‌م لقی 4ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوویدا بێگومان کارێک بوو که ویژانی هه‌موو کوردێکی جوڵاند و شه‌ڕی براکوژی جارێکی تر به بیر هێناینه‌وه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌کی زۆر لێبکه‌وێته‌وه بێگومان ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌م چین و توێژێکی گرته‌وه و به تایبه‌تیش چینی خوێندکار که ڕێژه‌یه‌کی زۆری کۆمه‌ڵگا پێک ئه‌هێنن. خوێندکارانی زانکۆ به تایبه‌ت زانکۆی سلێمانی وه‌ک هه‌ست کردن به به‌رپرسیارێتی و خه‌مخواردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بوونه به‌شێکی کارا له‌م ڕووداوانه‌دا و به‌شداری به‌ردوامیان هه‌بوو له خۆپشاندانه‌کاندا و دواتریش خوێندکاران له ژێر ناوی گروپی زانکۆ هاتنه مه‌یدانی گه‌مه سیاسیه‌که‌وه و شان به شانی خه‌ڵک داوای ئازادی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیان ئه‌کرد. گروپی زانکۆ که وه‌ک گروپێکی خوێندکاری سه‌ربه‌خۆ خۆی ڕاگه‌یاند پێشڕوهی خۆپشاندانه‌کانی ناو زانکۆی سلێمانی ئه‌کرد و ڕۆڵی خۆی بینی له جوڵاندنی خوێندکاران به ئاڕاسته‌ی خۆپشاندانه‌کان . له‌م ڕێپۆرتاژه‌دا سه‌ره‌تای دروستبوونی گروپی زانکۆ و خۆپشاندانه‌کانی ناو زانکۆ بۆ خوێنه‌ر ئه‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌که‌م ڕۆژی خۆپشاندانه‌کانی ناو زانکۆی سلێمانی پێش راگه‌یاندنی گروپی زانکۆ:دوای ڕووداوی 17ی شوبات، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بۆ یه‌که‌م جار بڕیاری ئه‌نجامدانی خۆپشاندانی هێمنانه‌یان ڕاگه‌یاند و یه‌که‌م به‌یاننامه‌ی خوێندکارانی سه‌ربه‌خۆی زانکۆ بۆ یه‌که‌مجار له کوردستان پۆست بڵاوکرایه‌وه ، که له لایه‌ن چه‌ند خوێندکارێکه‌وه نوسرا و ودواتریش هه‌ر هه‌مان به‌یاننامه که به شێوه‌ی ئاگاداری و خۆی له چوار خاڵدا ئه‌بینیه‌وه بووه یه‌که‌م به‌یاننامه‌ی سه‌ربه‌خۆی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی که له 18ی شوبات واته رۆژێک دوای ڕووداوی 17ی شوبات له کوردستان پۆست بڵاوکرایه‌وه دواتریش له‌سه‌رجه‌م که‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه وه‌ک داواکاری خوێندکاران بڵاوکرایه‌وه و ناسێندرا ، رۆژی 19ی شوبات که ده‌یکرده ڕۆژی شه‌ممه یه‌که‌م رۆژی خۆپشاندانی ناو زانکۆ بوو به ئاماده‌بوونی چه‌ندین که‌ناڵ و ڕۆژنامه به‌ڕێوه‌چوو هه‌رچه‌نده له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ندین کۆلیژ له ڕۆژی پشووی خۆیاندا بوون به‌ڵام چه‌ندین خوێندکار به بینی ئه‌و هه‌واڵه‌ی کوردستان پۆست ئاماده‌بوون له ناو زانکۆ‌دا ، یه‌که‌م رۆژی خۆپشاندانه‌کان واته 19ی شوبات که ده‌یکرده ڕۆژی شه‌ممه گروپی زانکۆ نه راگه‌یاندرابوو نه بوونی هه‌بوو.
لینکی یه‌که‌م به‌یاننامه‌ی خوێنکارانی زانکۆ پێش راگه‌یاندنی گروپی زانکۆ که له 18ی شوبات که له کوردستان پۆست بڵاوکرایه‌وه:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=00db0e24یه‌که‌م رۆژی خۆپشاندانه‌کانی زانکۆی سلێمانی - 19ی شوبات
ڕاگه‌یاندنی گروپی زانکۆ و ده‌ست کردن به‌کارو چالاکیه‌کانیان له ناو زانکۆ‌دا:له دوای 19ی شوبات و یه‌که‌م به‌یاننامه ، گروپی زانکۆ له لایه‌ن چه‌ند خوێندکارێکه‌وه ڕاگه‌یاندرا و به جۆرێک که خۆی له چه‌ندین ئه‌ندام ئه‌بینیه‌وه له ژێر ناوی ئه‌ندامی سه‌ره‌کی و ئه‌ندامی لاوه‌کی و چه‌ندین به‌شی تر به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وه‌ت که هیچ که‌سێک له‌و ئه‌ندامانه ئاماده نین به‌رده‌وامی خۆیان له‌و ڕووه‌وه بسه‌لمێنن و هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام که‌سی تازه ئه‌هات و ئه‌ڕۆشت واته گروپی زانکۆ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی خاوه‌نی ئه‌ندامی جێگیر و به‌ردوام نه‌بوو ، به‌م جۆره گروپی زانکۆ ده‌ستی کرد به کار‌و چالاکی خۆی سه‌ره‌تا هه‌موو رۆژێک بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر له به‌رده‌م کۆلێژی زمان کۆبوونه‌وه ئه‌کرا و دواتریش به بڕیاری عه‌لی سه‌عید سه‌رۆکی زانکۆ کرا به دوو کاتژمێر و له دوای 12:30 خوله‌ک چالاکیه‌کان ده‌ستی پێئه‌کرد و به‌رده‌وام ئه‌بوو و هه‌موو رۆژێک چه‌ندین خاڵ و به‌یاننامه و وتار و هۆنراوه له لایه‌ن خوێندکارانه‌وه ئهخوێندرایهوه و به‌جۆرێک ببوو به سه‌کۆیه‌ک بۆ قسه‌کردن و گه‌یاندنی ڕای خوێندکاران به ده‌سه‌ڵاتداران ، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاوه ڕیگری ئه‌کرا له هاتنه ناوه‌وه‌ی که‌ناڵه ڕاگه‌یانده‌کان له پرسگه‌ی زانکۆوه که به بڕیاری عه‌لی سه‌عید سه‌رۆکی زانکۆ بوو که بۆ هیچ که‌ناڵێک نیه بچێته ناو زانکۆوه به‌ڵام به فشارخستنه سه‌ر کارمه‌ندانی پرسگه زۆرجار ئه‌هاتنه ناو زانکۆوه و به‌و جۆره ده‌نگی خوێندکار ئه‌گه‌یشته ده‌سه‌ڵات له ناو سنور و حه‌ره‌می زانکۆ‌دا.
کۆبوونه‌وه‌ی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی له‌به‌رده‌م کۆلێژی زمان
خێمه‌ی خوێندکاران له ناو زانکۆی سلێمانیدا 27ی شوبات
بڕیاردان بۆ چونه سه‌رشه‌قام و ئه‌نفالکردن و سوکایه‌تی کردنی خوێندکاران له 19ی نیساندا:دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر خوێندکاران له‌ناو حه‌ره‌می زانکۆ‌دا بوون و گوێنه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات و هه‌ستکردن به نه‌بوونی فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆیه خوێندکاران بڕیاریاندا که هه‌ڵوێستی خۆیان بگۆرن و بچنه سه‌رشه‌قام به‌جۆرێک که هه‌ر ڕۆژه‌و ده‌چونه سه‌رشه‌قامێک و به‌ره‌و سه‌رای ئازادی به چه‌ندین دروشمی جیا جیا به‌ڕێ ئه‌که‌وتن و دواتریش له لایه‌ن خۆپشانده‌رانی سه‌رای ئازادیه‌وه پێشوازیان لێ ئه‌کرا و خوێندکاران وتاری ڕۆژانه‌ی خۆیان له سه‌را ئه‌خوێنده‌وه. دوای ئه‌وه‌ی له 19ی نیسان گروپی زانکۆ بریاریان دا که بیکه‌نه ڕۆژی کۆتای خۆپشاندانه‌کان و دوا رۆژی خۆپشاندانه‌که ببه‌نه به‌رده‌م دادگای سلێمانی دوای به‌ڕێ که‌وتنی خوێندکاران له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه و به پلانێکی ئاماده‌کراوی پێشوه‌خت ئاراسته‌ی ئۆتۆمۆبێله به‌کرێ گیراوه‌کانی خوێندکارانیان به‌ره‌و شوێنێکی چۆل به ناوی قوله رێسی گۆڕی و ئه‌م رۆژه‌یان ناونا ئه‌نفالی خوێندکاران ، وه‌ک ناڕه‌زاییه‌کیش بۆ ده‌ست به‌سه‌رکردنی ئه‌و خوێندکارانه له‌و شوێنه‌دا، خوێندکارانی زانکۆ شه‌قامی زانکۆیان گرت و داوای ئازادی کردنی ئه‌و خوێندکارانه‌یان ئه‌کرد که دواتر به وته‌ی خۆیان ئه‌نفال کرابوون ، له سه‌ره‌تادا بارودۆخه‌که هێمن بوو له نێوان خوێندکاران و هێزه‌کانی ئاسایش‌دا به جۆرێک له نێوان خۆیاندا قسه‌یان ئه‌کرد، دوای ئه‌وه‌ی که‌سێک هات به جلی مه‌ده‌نیه‌وه و چه‌ندین چه‌کداری له‌گه‌ڵدا بوو ، به خوێندکارانی ڕاگه‌یاند که سه‌رجه‌م خوێندکارانی قوله رێسی ئازاد کراون و ئێوه‌ش ئه‌بێت ئه‌م شه‌قامه چۆل بکه‌ن و به خوێندکارانی ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر چۆلی نه‌که‌ن دوای 15 خوله‌ک هه‌ر چیه‌ک ڕوویدا له‌سه‌ر خۆتانه ، ئه‌وه‌بوو دوای 15 خوله‌ک هێزه‌کانی دژه تیرۆر و چالاکیه مه‌ده‌نیه‌کان و هێزه‌کانی ئاسایش به ناشرینترین شێوه که‌وتنه سه‌ر گیان خوێندکاران و به شه‌ق و زله و کاره‌بای ده‌ستی و جنێو سه‌رجه‌م خوێندکارانیان برده‌وه ناو زانکۆ و دواتریش مۆمبی ده‌نگی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه خرایه ناو زانکۆوه و شه‌ڕه به‌رد له نێوان خوێندکاران و هێزه‌کاندا ڕوویدا و له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوانه‌دا چه‌ندین خوێندکار له ره‌گه‌زی نێر ومێ بریندار کران و له لایه‌ن تیمه‌کانی ته‌ندروستیه‌وه چاره‌سه‌ریان بۆ کرا.
به‌رده‌وامی خۆپشاندانه‌کانی خوێندکاران له ده‌ره‌وه‌ی زانکۆی سلێمانی
به‌زاندنی حه‌ره‌می زانکۆ و هه‌ڵدانی مۆمبی فرمێسک ڕژێن 19ی نیسان
بێ ده‌نگ بوونی گروپی زانکۆ و وه‌ستانی کار و چالاکیه‌کانیان و گومانکردن له‌وه‌ی که له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌کانه‌وه به‌رنامه‌ی بۆ دانرابێت:بێگومان ئه‌وه شتێکی ئه‌وه‌نده ئاسان نیه ئه‌گه‌ر بێت گروپی زانکۆ بخه‌ینه پاڵ لایه‌نێک یان حیزبێک هه‌رچه‌نده هه‌ر حیزبێک خۆی ئازاده که ڕێکخراوێک یان کۆمه‌ڵه‌یه‌ک بۆ خوێندکاران دابمه‌زرێنێت که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی خۆی بێت بۆ نمونه هه‌ریه‌کێک له حیزبه‌کانی پارتی و یه‌کێتی خاوه‌نی یه‌کێتی قوتابیان و کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانن، به‌ڵام شتێکی ئاسایی و قبوڵکراو نیه کاتێک حیزبێک یان لایه‌نێک ژێر به ژێر بیه‌وێت ڕێکخراوێک یان گروپ و کۆمه‌له‌یه‌ک به‌ره‌و ئایدیای سیاسی خۆی به‌رێت و بیه‌وێت کۆنترۆڵی ئه‌قڵی سیاسی گه‌نجان و خوێندکاران بکات ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گومانی لای هه‌مووان دروست کردووه تێوه‌گلانی گروپی زانکۆی سلێمانیه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ، که ئه‌مه ته‌نها بیرکردنه‌وه‌ی من نیه به‌ڵکو بۆ ئه‌م پرسه ڕای هه‌ندێک خوێندکاری زانکۆ وه‌رگرتووه که هه‌ندێکیان هه‌ر له رۆژی 19ی شوباته‌وه به‌شداری خۆپشاندانه‌کانی زانکۆ بووه تاکو ئه‌و کاته‌ی کۆتای‌یان پێ هێنرا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند پرسیارێک ئاراسته کردوون که باس له ئه‌گه‌ری ئه‌وه ئه‌کات که گروپی زانکۆ دروستکراوێکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت و به پێی به‌رنامه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه کار‌و چالاکیه‌کانی ئه‌نجام بدات واته خوێندکاران ته‌نها بۆ گه‌یشتن به ئامانجێک به‌کار بهێنرێن ، له زۆربه‌ی وه‌ڵامه‌کانیاندا هه‌ندیك خوێندکار له کۆلێژه جیاوازه‌کان بڕوایان وایه که گروپی زانکۆ کاری باشی کردووه له‌ناو زانکۆ‌دا به‌ڵام دواتر به‌ره‌و بیرکردنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌نگاویان ناوه وکه به‌ڕای هه‌ندیكیان ئه‌و که‌سانه‌ی گروپی زانکۆیان به‌ڕێوه ئه‌برد ته‌نها تاکه که‌سی سوودمه‌ند بوون له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا و ته‌نها بۆ خۆ بردنه پێشه‌وه‌ی خۆیان بوو ، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێک خوێندکاری تر ڕاسته‌وخۆ و ڕاشکاوانه ئه‌وه‌یان وت که به‌ڵێ گروپی زانکۆ دروستکراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه چونکه له‌و خۆپشاندانانه‌دا گۆڕان به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که‌ی کردبوو ، له سه‌رای ئازادی چه‌ند ئه‌ندامێکی خۆی له‌سه‌ر مایک و بۆ وتنی دروشم دانابوو وله زانکۆش گروپی زانکۆی بۆ خۆی دروست کرد ئه‌ویش به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مێژوو و سوود وه‌رگرتن له سه‌رکه‌وتنی شۆرشی فه‌ره‌نسی که خوێندکاران رۆڵی گرنگیان گێرا له‌و شۆرشه‌دا واته گۆڕان هه‌وڵی داوه که سه‌ره‌تا جم و جۆڵ له‌ناو خوێندکاراندا دروست بکات که چالاکترین چینی کۆمه‌ڵگه‌ن ، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێک خوێندکار له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین که گروپی زانکۆ سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت به قسه‌ی ئه‌وان بیرکردنه‌وه‌ی گۆڕان و گروپی زانکۆ تا ڕاده‌یه‌ک له یه‌که‌وه نزیکه که وا هه‌ست بکریت خاوه‌ن یه‌ک سه‌رچاوه‌ی بڕیار بن که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا بڕیارێکی لاوازه چونکه وه‌ک له نزیکه‌وه ئاگاداربوونمان له گروپی زانکۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی که دامه‌زرێنه‌ری گروپی زانکۆ بوون زۆربه‌یان کارمه‌ندن له کۆمپانیای وشه و له ڕادیۆی ده‌نگی گۆڕان و رۆژنامه‌ی ڕۆژنامه ده‌وامیان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێکی تریان له سه‌ره‌تادا سه‌ر به لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی تری وه‌ک یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ بوون ، ئێمه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیمان کرد به به‌رێز (ئازا) خوێندکاری زانکۆ و ئه‌ندامی گروپی زانکۆ و خاوه‌نی بیرۆکه‌ی دروستکردنی گروپی زانکۆ و بێژه‌ر له ڕادیۆی ده‌نگی گۆڕان ، پێ وتین که گروپی زانکۆ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به گۆڕانه‌وه نیه چونکه ئه‌و کاته‌ی گروپی زانکۆ دامه‌زرا گۆڕان به‌شداری خۆپشاندانه‌کانی نه‌کردبوو و واته کاتێک گروپی زانکۆ کار و چالاکی خۆی ده‌ست پیکرد گۆڕان له‌و کاته‌دا بێده‌نگ بوو ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نامان گه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که گروپی زانکۆ بێلان بێت چونکه له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا وابووه له‌و مه‌سه‌لانه‌دا هیچ لایه‌نێک خۆی به به‌رپرسیار نازانێت و که‌سان و گروپ و ڕێکخراوی تر به‌کارئه‌هێنێت به شێوه‌یه‌کی ناراسته‌خۆ . له وه‌ڵامی پرسیارێکی تر له‌سه‌ر بێده‌نگ بوونی گروپی زانکۆ له به‌رامبه‌ر تۆپبارانه‌کانی ئێران و تۆرکیا بۆ سه‌ر سنوری هه‌رێمی کوردستان (ئازا) پێی وتین که ئه‌وان له فه‌یس بووک له په‌یجی فه‌رمی خۆیان ناڕه‌زاییان بڵاوکردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی ئێمه بوو که هیچ که‌ناڵێکی راگه‌یاندن باسی له‌و ناڕه‌زاییه‌کی گروپی زانکۆ نه‌کردووه ، ئه‌وه‌ی گومانه‌کانی تێوه‌گلانی گروپی زانکۆ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زیاتر ئه‌کات ئه‌ویش بێده‌نگ بوونی هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌یه له‌و مه‌سه‌له گرنگه‌دا که خاکی کوردستان سوکایه‌تی پێ ئه‌کرێت ، هه‌ر له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که کار‌و چالاکیه‌کانی گروپی زانکۆ وه‌ستاوه پێی وتین که رۆژانی پشوو خوێندکاران له‌یه‌ک ئه‌ترازێن وئه‌وه‌ی کۆمان ئه‌کاته‌وه ته‌نها رۆژانی ده‌وامی ئاساییه ، به‌ڵام وابزانم ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک بۆ ئیدانه‌ی ئه‌و کاره له لایه‌ن گروپی زانکۆوه پیویستی به ده‌وامی ئاسایی نیه و ده‌بێته کارێکی راگه‌یاندن و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ک بۆ ئیدانه کردنی ئه‌و کاره. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینی کردنه پێش ئاماده‌کردنی ئه‌م ڕاپۆرته دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم کرد به (ئازا)ی هاوڕێمه‌وه هه‌واڵی خۆ سوتاندنی (به‌ناز)ی 23 ساڵ له ئارادا نه‌بوو که له سه‌ر دانهمهزرادنی ئاگری له خۆی به‌ردا و گیانی سپارد ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی که (ئازا) وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی منی دایه‌وه ، ئه‌وه‌بوو راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا به‌یاننامه‌یه‌کیان بلاوکرده‌وه چونکه زانیان که ئێمه درکمان به بێده‌نگی گروپی زانکۆ کردبوو ، چونکه پێشتر گروپی زانکۆ بێده‌نگی هه‌ڵبژاردبوو شان به شانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه لێره‌دا بیڵێین ئه‌ویش زۆربوونی ئه‌گه‌ره‌کانی تێوه‌گلانی گروپی زانکۆیه له‌گه‌ڵ گۆڕاندا و ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێت که گروپی زانکۆ پاشکۆیه‌کی خوێندکاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له ناو زانکۆ‌دا کار‌و چالاکیه‌کانی به نمونه‌ی (کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران و یه‌کێتی قوتابیانی) یه‌کێتی وپارتیه، هه‌وڵێکه بۆ به‌کارهێنانی خوێندکاران بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان و گه‌یشتنه به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که ئاماده‌یان کردووه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات.
تێبینی / سه‌رجه‌م وێنه‌کان له په‌یجی گروپی زانکۆ له فه‌یس بووک وه‌رگیراون
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست