وەڵامێك بۆ ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی
Sunday, 09/01/2011, 12:00
سەرەتا دەمەوێ بەكورتی وەڵامی ڕاگەیاندنە بودەڵەكەی شارەوانی سلێمانی بدەمەوە. كە جگە لەكاسە لێسی و چەورە خۆری دەبێ ئێوە كارتان چی بێ و بەرهەمەتان چی بێ و چی چالاكیەكتان هەبێ بۆ نەمانی دزی و درۆزنی و گەندەڵی و ڕیشوەت وەرگری. ئێوە باسی نیشتمان و مرۆڤ دەكەن هەرئێوەن كە لەناو شارەوانی ئەو ڕاگەیاندنەتان وەك نوسینگە بەكار دەهێنن بۆ كاری مافیای خۆتان و ناشیرین كردنی شار و شێواندنی دەزگاكەش. ئێوە كەباسی نیشتمان و بەهای مرۆڤ دەكەن فەرمون ئەوە ناعەدالەتی و نەیەكسانی و گەندەڵی و دزیە فەزیحەیەی كە بەئاشاكرا لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەكرێ و هەر كەسێكیش دژی بوەستێتەوە ئەوا وەك ئەندازیار (ئەحمەد رەشید) دەكرێتە خۆراكی ماسیە گەورەكان. ئەی كوا هەڵوێستان؟ كوا پارێزگاری كردنتان لەو ئەندازیارە؟ كوا هەڵوێستان دژی ئەو گەندەڵی و ناهەقیانەی كەدەكرێ بەرامبەر بەو ئەندازیارە. خۆ ئەم شارە و لەپێشەوە ڕاگەیاندنەكەی جەنابتان باش دەزانێ كە ئەندازیار (ئەحمەد رەشید) نەدزە و نەڕیشوەت خۆر و نە بەرتیل خۆر و نەئەخلاق ناشیرین بو؟ ئەی خۆ ئەمە پێویستی بە ئیمڵ ناردنیش نیە بۆ كاك دز زەردەشت؟ خۆ ئەمە لەناو دەزگاكەی خۆتانە؟ فەرمون بزانم چی تان پێ دەكرێ؟ ئادەی بزانم وەك شێر دەنەڕێنن بەرامبەر بە (خەسرەو كەمال) بزانم دەتوانم وەك ئەندازیار (ئەحمەد رەشید) بڵندبن. (زرەدەشتی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانی. ئێمە كەئەندازیارین باش تۆ دەناسین كەلای ئەندازیار بەختیار عەلی چی جۆرە پیاوێك بویت. تۆ جگە لەكاری مستاوچی و ڕیشوەت خۆری و مافیای كردن لەناو دایرە بۆ بەختیار و نوسینگەكەی تۆ چیت دەكرد؟ سەرۆكی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی و جێگری سەرۆكی شارەوانی لەخۆتان نەپرسی ئایا مامۆستا چی ئیشێكی هەیە لەناو شارەوانی؟؟؟ ئێوە ئاگاتان لێ یە كەچی زانیاری شارەوانی و سڕەو تڕی (خەسرەو) لەلقی چواری پارتی یاری كۆنكەری پێ دەكرێ لەسایەی (زەردەشت)ی راگەیاندن! سەیرە مامۆستاو شارەوانی كوجا مەرحەبا؟
گروپێك لەئەندازیارانی سەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست