کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە یان بەڕێوبەرایەتى تۆمەت بەخشینەوە

Tuesday, 17/07/2012, 12:00


كەمال قەڵادزەیى

جارێكى تر پەیج و سایتەكانى ئینتەرنێت هەواڵێكى سەیرو سیناریۆیەكى ترى فاشیلى بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەیان پوچەڵكردەوە كەبۆ كارمەندێكى نەخۆشخانەى قەڵادزێیان دروست كردبوو ، بەڕێوبەرایەتیەك بەئاشكراو بەنوێژى نیوەڕۆ لەجیاتى بەدواداچوون بۆ ڕەوشى تەندروستى و هێنانى دكتۆرو پێداویستى پزیشكى كەوتۆتە گیانى كارمەندەكانى خۆیى و هەر ڕۆژەى بەناوێك هەر ڕۆژەى بەسیناریۆكى دروستكراو خەریكى هەڵبەستنى درۆ و تۆمەت بەخشینەوەن بۆ ئەو كارمەندانەى سەر دەسەڵات نین یان دەنگى ئازاو سەربەخۆن و پەردە لەسەر كارە نایاسایى و دزى و گەندەڵیەكانیان هەڵدەماڵن ، هێشتا مەڕەكەبى شاردنەوەى دزى و گەندەڵیەكانى كێبڵى كارەباكەو سپلیتەكانى نەخۆشخانەى قەڵادزێ ووشك نەبۆتەوە كەوتنە دروستكردنى لیژنەو جارێكى تر پەلامارى كارمەندە تەندروستیە ماندووە خەمخۆرەكەى نەخۆشخانەى قەڵادزێ ڕەحمان هەڵشۆیان دایەوە .
دوایى ئەوەى لەپەیجەكانى فەیسبووك بابەتى توتن چاندنەكەى نەخۆشخانەى قەڵادزێ ئاشكرا دەبێت یەكسەر بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى قەڵادزێ پەیوەندى بەبەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەوە دەكات و دەڵێ وێنەى توتنەكە ڕەحمان هەڵشۆیى گرتوویەتى و لەپەیجەكانى فەیسبووك بڵاوى كردۆتەوە ، بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەش دەڵێ لەگەڵ بەشى یاسایى قسە دەكەم ئێوەش لاى خۆتانەوە تەڵەیەكى بۆ دانێن و لیژنە پێك دەهێنین یان فەسڵى دەكەین یان نەقڵى دەكەین بۆ چوارقوڕنە ، ئەوانیش تەكلیف لەبەڕێوبەرى كارگێرى مەڵبەندى تەندروستى قەڵادزێ هەڵگورد بارزانى دەكەن و دەڵێن هەموومان دەزانین تۆ پارتى و چەند جارێكە لەكۆمیتەو مەڵبەند گلەیى ئەوەمان لێ دەكرێت دەڵێن هەڵگورد نەك هەر پارتیە ئەوەتا لەناو خزمەكانى خۆیان پێیى دەڵێن هەڵگورد بارزانى بۆ لەبەڕێوبەرى كارگێرى لاى نابەن و یەكێتیەك لەشوێنى دانانێن ؟ ئێمەش هەر داكۆكیمان لێ كردوویى گووتوومانە كوڕى چاكە ، بۆئەوەى چیتر برادەرانى كۆمیتە ئەو بەهانەیەت پێ نەگرن وەرە ئیشێكمان بۆ بكەو نوسراوێك بكە بۆ بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیەو بڵێ كارمەندى تەندروستى رەحمان هەڵشۆیى كەهەڵسوڕاوى بزوتنەوەى گۆڕانیشە سوكایەتى بەنەخۆشخانەكەمان دەكات لەفەیسبوك و ڕۆژنامەى هاوڵاتى ، بەڕێوبەرى كارگێڕى مەڵبەندى تەندروستى قەڵادزێش لەجیاتى ڕۆژنامەى هاوڵاتى دەنووسێ ڕۆژنامەى ئێستا و بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى ڕانیە و بەڕێوبەرى گشتى و لێپسراوى یاسایى هەموویان ئیمزا دەكەن و بەپەلە لیژنە پێك دەهێنن و بانگى دەكەن و دەڵێن بۆ لەڕۆژنامەى ئێستا باسى مەڵبەندى تەندروستى قەڵادزێت كردووە ؟ ئەویش دەڵێ ڕۆژنامەكە بێنن ؟ كوا لەكوێ یە ؟ لاپەڕە چەندە ؟ تەلەفۆن بۆ هەڵگورد بارزانى دەكەن ئەویش دەڵێ من ئاگام لێ نیە ڕۆژنامەكە لاى دكتۆر هێمنە ئەو گووتى نووسراوى لەسەر بكە ؟ سەر ئەنجام سیناریۆ دۆڕاو فاشیلەكەیان ئاشكرا دەبێت و دەڵێن نەك كوردستان هەموو عێراق بگەڕێ ڕۆژنامەیەك نیە بەناوى ئێستا ؟ . ئێستا ئەوەندەى تر بۆ هەموو لایەك دەركەوت ئەمەیە حاڵى بەڕێوبەرایەتی تەندروستى ڕانیە ئەمەیە حاڵى نەخۆشخانەكان و كەرتى تەندروستى پشدەرو بیتوێن ئەمەیە یاساو قانوون ئەمەیە ڕۆشنبیرى گشتى و تەندروستى جەنابى مودیرعام و بەڕێوبەرى نەخۆشخانەو بەڕێوبەرى كارگێڕى واتا ((بە دوو دكتۆر و قانونیەك و معاون توبیەك و لیژنەیەكى چەند كەسى)) نەیانزانیوە ڕۆژنامەیەك نیە لەكوردستان بەناوى ئێستا ؟ واتا ئەمانە ڕۆشنبیرى گشتیان سفر سفرە ، ئەمانە ئاگادارى یەك شت نین تەنها خەریكى جاسوسى بۆ حزب و دزى و شاردنەوەى گەندەڵین ؟ ئەمە جارێكى تر باشترین بەڵگەیە لەسەر هەموو ئەو نووسین و زانیاریانەى لەسەر ئەم بەڕێوبەرایەتیەو ئەو ستافە لەپەیجەكانى فەیسبووك و سایتەكانى ئەنتەرنێت و ڕۆژنامەى هاوڵاتى بڵاو دەكرێتەوە كە زۆر زۆر ڕاستە .





ته‌ندروستی‌ رانیه‌ لیژنه‌یه‌ك دروستده‌كات له‌سه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك كه‌ بوونی‌ نیه‌ .

دانا ره‌زگه‌یی‌
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ رانیه‌ لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر كارمه‌ندێكی‌ ته‌ندروستی‌ پێكده‌هێنێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ لێدوانێكی‌ بۆ رۆژنامه‌یه‌ك داوه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌كوردستان بوونی‌ هه‌بێت.
عه‌بدول ره‌حمان هه‌ڵشۆیی‌، كارمه‌ندی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ قه‌ڵادزێ‌ به‌ سایتی‌ هاوڵاتی‌ راگه‌یاند جه‌ندجارێكه‌ لیژنه‌ی‌ له‌سه‌رپێكهێنراوه‌ كه‌ له‌هه‌مووشیاندا بێتاوان ده‌رچووه‌. وتی‌ ئه‌مجاره‌ش لیژنه‌یه‌كیان له‌سه‌ر دروست كردوم كه‌ گوایه‌ من لێدوانی‌ درۆمداوه‌ بۆرۆژنامه‌یه‌ك به‌ناوی‌ (ئێستا) له‌ كاتێكدا ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ كوردستان بوونی‌ نیه‌ ئه‌مه‌ش چه‌ند هه‌وڵێكه‌ بۆمن ئه‌ درێت بۆله‌كه‌داركردنم.
رونیكرده‌وه‌ سكاڵاكه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌كانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ قه‌ڵادزێوه‌ له‌سه‌ری‌ تۆماركراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە