کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


به‌سه‌ركه‌وتن له‌كۆبانى پارتى ريسواتر ده‌بێت

Saturday, 20/09/2014, 12:00

2037 بینراوە


كۆبانى خوێنى لێدەچۆڕێت، لەبارێكى زۆر ناهەموارو سەختدايە، لەژێر رەحمەتى تۆپ و ساروخ و هۆڤيەتى داعشدايە، سىێ لاى تەنراوە، رژێمی توركياش رێگە نادات كە خەڵكە لێقەوماو و ئاوارەكەى دەربازى سنورەكانى ببن. ئەوەى دەگوزەرێت ئەنفال و جينۆسايدي كوردە  لەلايەن داعش و بەهاوكارى و پشتيوانى داگيركەران وزۆڵە كوردان.
   هەمووان هۆش و بيرمان لاى كۆبانى يە و، بەدڵ و رۆح و گيان لەگەڵيداين، ئەوەى كورد بێت تۆزێك ويژدان و ناموسى كوردايەتى هەبێت، ئەوەى مرۆڤ بێت و هەستى مرۆڤانە لەناخيدا وجودى هەبێت، بەو تاوانە دڵ تەنگە، ئەوەتا ببينە سەرجەم پارت و رێكخراو حزبەكان بە چەپ و ئيسلامى و راديكاڵەوە هاوپشت و هاو خەم و هاوسۆزى  شەرڤانانى يەپەگە و گەريلا قارەمانەكانن، كەچى بەداخەوە تاكە لايەنێك كە هيچ هەڵوێستى نىيە، لەئاست  ئەو تاوان و كۆمەڵكوژى و نەهامەتيەى بەسەر خەڵكى ئەو شوێنەدا هاتوە بسكەى سمێڵى دێت و، بەتاوان و كاوڵكاريەكانى داعش دڵخۆشەو، لێرەو لەوىێ تۆمەت و تەشهير و ناوزرداندن بەبالاێى گەريلا قارەمانەكانى رۆژاوا دەبڕێت، رێك و رەوان بەعەقڵيەتى توركيا لەوشەڕ و ماڵوێرانىيە دەڕوانێت تەنها و تەنها هەر چەتەكانى پارتى و خيانەتكارانى بنەماڵەن. كە زياتر لە دوژمنان دەهۆڵ بۆ قەتل وعام و جينۆسايدى كورد ئەكوتن. بەو كارە ئاسودەن و خۆشيگرتونى.      ئەمەش شتێكى ئاساييە و لە پارتێكى خيانەتكارو وابەستەى دوژمنان و كۆيلەى داگيركەران هەر ئەوەندە چاوەڕوان ئەكرێت، بەلام ئەوەى كە مايەى نيگەرانى و ئەسەفە ئەوەيە كە تائێستاش بەشێكى زۆرى زۆڵە كورد و بەچكە خەتێكان  پارتى و مەسعود بە نيشتيمان پەروەر و خەمخۆرى كورد و بەديهێنەرى كوردستانێكى سەربەخۆ ئەزانن، من تێناگەم كەسێك كە بۆخۆى كۆيلە و ژێردەستە و پياوى دوژمنان بێت، مێژووى ژيانى لێوان لێو بێت لەخيانەت و ناپاكى، تاكە يەك كردەوە و ئيشى باش چىيە بۆ نەتەوەكەى نەكردبێت، چ خێر و حەسەناتێكى بۆ كورد دەبێت؟! من گلەيى لەپارتى و بنەماڵە ناكەم، چونكە خيانەت و وابەستەبوون بەدوژمنان و خزمەتكردنيان بۆ ئەوان كارێكى سروشتيە و تێكەڵى بە خوێنيان بووە، بەبێ ئەو ئاكار و تاوانە ناتوانن بۆساتێك بژين. ئەوەى كە نيگەرانم دەكات و توشى شۆكمان دەكات، بوونى كۆمەڵێك كەسى نەفس نزم و ناپاك و چڵكنە لەناورێزەكانى ئەو پارتە بەكرێگيراوەدا كە مامۆستاى زانكۆ و ياسايى و هەڵگرى بڕوانامەى بەرزن، بۆيە دەڵێم هەركەسێك لە ريزەكانى پارتيدا بێت وبەو خيانەت و تاوانانەى پارتى قايل بێت، لە ئاست ئەو بێ هەڵوێستى و كلك گرێدانەى مەسعود لەگەڵ توركيادا بێدەنگ و بێ هەڵوێست بێت، ئەو سەدان جار  لەپارتى و بنەماڵە خائينترە.
  بەدريٍژايى مێژوو كورد توشى زۆر نەهامەتى و كۆمەڵكوژىی و ئەنفال و جنۆسايد بۆتەوە، بەردەوام لە نێو شەڕ و كوشتن و ئاوارەيى و ماڵ وێرانيدا بووە، بەڵام ئەوەى كە بۆتە ناسنامە و سەرفرازى بۆى، بۆ هەتايە فەخر و شانازى پێوە كردوە، تەسليم نەبوون و مل نەدان بووە بەخواستى دوژمنان، لەولاشەوە نەوەكانى مەلای خەتێ و ئيدريسى بتليسى و موشيرى حەمەى سلێمان، بۆهەتايە بەر نەفرەتى گەل و مێژوو كەوتون.
گەرچى شەڕەكە قورس و دژوارە، گەرچى دوژمن زاڵمە و لە زۆر لاوە  پاڵپشتى  لێدەكرێت، بەڵام لاوە ئازاو بوێرەكان بە گيان و ورەى بەرزەوە بەرگرى لە خاك و زێدى كۆبانى و رۆژئاوا دەكەن بە خوێنى خۆيان تۆمارى سەركەوتن ونەبەردى  دەنووسنەوە، بۆهەتايە دەبنە وێردى سەر زمانمان، جێگەيان دڵ و ديدەمانە، ئەوەشى كە هەموو دەم  مايەپوچ و نەفرين لێكراوو رووزەردى بۆ دەمێنێتەوە تەنها و تەنها هەر داگيركەران و دوژمنان و نۆكەرانن.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)