هاوکاری و هاپشتی باشووری کوردستان ئەرکێکی ئینسانی و نیشتیمانیە
Wednesday, 06/08/2014, 12:00
1238 بینراوە
لە چەند رۆژی رابردوودا چەکدارەکانی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و سووریە (داعش) هێرشیان کردۆتە سەر چەند شار و دێی باشووری کوردستان و بەتایبەت شەنگال و دەوروبەری و بوونەتە هۆی شەهید کردنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سیڤیل و ئاوارەبوونی سەدان هەزار لە خەڵکی دەڤەری شەنگال. بە پێی هەواڵەکان لانی کەم پێنجسەد (500) ژنی کورد لە ناوچەی شەنگالەوە لە لایەن چەکدارە تیرۆریستەکانەوە رفێندراون.
ههروهها تروریستانی داعش شۆێنه ئایینیهكانی موسڵمانان و باقی بیرو باوهڕكانی دیكه، کە بەشێکی گرنگ لە ئاسەوار و سەرمایە مەعنەوی و کولتووریەکانی خەڵکی ناوچەن، له ناو دهبهن و دهیتهقێننهوه و بهو جینایهته دژی مرۆڤی و ودڕندانهیان سیمای رهش و قین له دڵیان بهرانبهر به ههموو بایهخه ئینسانیەکان دەسەلمێنن.
بە هۆی نەبوونی نان و بێ ئاوی و هەروەها هەڕەشەی تیرۆریستان لە سەر خەڵکی هەرێمە داگیرکراوەکان، ژیانیان لە مەترسی لە ناوچووندایە. دەستدرێژیەکانی چەکدارەکانی داعش بۆ سەر کوردستان لە کاتێکدابوو کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی باشووری کوردستان هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی تووشی جەنگێکی نەخوازرو و و وێرای ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بپارێزن. بەڵام تیرۆریستان بە پێچەوانەوە هێرشی دڕندانەیان کردە سەر دانیشتوانی هەرێمی کوردستان و بەپێی زانیاریەکان دەست درێژیان کردۆتە سەر ژینان و تەنانەت بەزەییان بە مناڵانیش نەهاتووە.
کۆمەڵگای ئاشتی و گەشەپێدانی کوردستان وێرای مەحکووم کردنی توندی هێرش و جینایەتی دڕندانەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان، داوا لە رێکخراو و ناوەندە مرۆڤ دۆستەکان، کۆمەڵگای ناودەوڵەتی و بەتایبەت وڵاتانی رۆژاوا دەکات هاوکاری خەڵکی باشووری کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ بەرەورووبوونەوە لە گەڵ تیرۆریستان و یارمەتیدانی پەنابەرانی شەڕ. تیرۆریزمی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) مەترسیە دژی هەموو مرۆڤایەتی و بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی رۆژاوا.
هاوپشتی و هارکاری خەڵکی باشووری کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو هەلومەرجە ناسکەدا ئەرکێکی شارستانی، ئەخڵاقی و مرۆڤیە کە کۆمەڵگای ئاشتی و گەشەپیدان خۆی پابەندی دەزانێت.
کۆمەلگای ئاشتی و گەشەپیدانی کوردستان
6/8/2014 ستۆکهۆلم