کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


خیانەتێكی دیكەی بنەماڵەی بارزان

Tuesday, 03/03/2015, 12:00


كوڕەكەی قوسەی سەدام حوسێن لە دەرگەڵە میوانی عێزەت بەگە

هەرچەندە باس لە خۆفڕۆشی و خیانەتكارییەكانی پارتی و بنەماڵەكەی بارزانی بكەین تەواو نابێت و منیش نە شارەزای میژووم و، نە لەگەڵ ئەو بنەماڵەیەشدا ژیاوم و، سوپاس بۆ خۆای گەورەو میهرەبانیش كە ڕۆژێك لە ڕۆژان پارتی نەبوومە، بەڵام بێگومان لەم وڵاتەدا دەژێم و ئەوەندە دۆست و برادەرو ناسیاریشم هەیە كە بەهۆیانەوە ئاگەداری گچكەو گەورەی ڕووداوەكانی ئەم وڵاتەم، لە ڕێی برادەرە شەنگاڵییەكانمەوە دەزانم لە شەنگاڵ چی ڕووی دا و هەموو خەڵكیش دەیزانێت لەبەر ئەوە پێویست بە باسكردنی ناكات، بەڵام هەندێك شت هەیە زۆر بڤەیەو كەس ناتوانێ باسی بكات و منیش دەیزانم، جا باشترین شوێن كە جیگەی متمانە بێت ئەو سەكۆیە ئازادوو بوێرەی (كوردستان پۆست)ـە كە قسەی لێوە بكەم و خەڵكی كوردستانی لێ ئاگەدار بكەمەوە. براینە، برادەرینە دەزانن كوڕەكەی قوسەی سەدام حوسێن لەكوێە؟ باوەڕم پێناكەن ئەگەر بڵێم لە گوندێكی ئەو كوردستانەیە كە تاوەكوو ئاشبەتاڵەكەی ملا مستەفاش سەربازێكی ئێراقی نەیتوانی نزیكیشی ببێتەوە، ئەو كوڕە قۆزە لە گوندێكە ناوی دەرگەڵەیە ئەگەر باوەڕیش ناكەن خۆتان بڕۆنە دەرگەڵە یاخوود لە دەرگەڵەییەكان بپرسن بزانن درۆ دەكەم یان ڕاست، جا با من بۆتان باس بكەم چۆنم زانی، لە سلێمانی بووم دوو برادەری قەدیمی زەمانی پێشمەرگایەتی ساڵانی هەشتاكانم دیتنەوە، زۆرم خۆش دەویستن لەگەڵ ئەوەی ئەوكاتە من شیوعی بووم و ئەوانیش یەكێتی، بەڵام چونكە بوونی كچ لە نێو ڕیزەكانی پێشمەرگایەتیدا باو نەبوو، كە دەچووینە گوندەكان زۆریان ڕێز لێدەناین و پێیان سەیر بوو ئەگەر كچێك چەكی بەدەستەوە بێت و لەگەڵ پیاواندا بچێتە شەڕ، بەهەر حاڵ با درێژەی نەدەمێ، ئەو دووبرادەرەم دیت و سەروو سۆراغی دەرگەڵەم لێپرسین و گووتم ئەو گوندە قارەمانە شۆڕشگێرە لە چیدایە؟ بە پێكەنینەوە یەكێكیان گووتی كام شۆڕ ش و كام قارەمان؟؟ بابەگیان لە سایەی سەری جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە ئێستاكە كوڕەكەی قوسەی سەددام حوسێن لەو گوندە دەژێت!!!!!، بێگومان وەك ئێوەی خوێنەر باوەڕم نەكرد، بەڵام زۆرم متمانە بەو دوو برادەرەی هەبوو، لەگەڵ ئەوەش چومە دەرگەڵەی و ماڵی ئەبو نەمری خوشكەزای سەدام لەوێ بوون و لە ڤێلاكەی كویخای گوندەكە كە ناوی عێزەتی سولەیمان بەگە كە دەكاتە باوكی قایمقامەكەی سۆران نیشتەجێن. سەیرم لێ هات، باوەڕم نەكرد و لە برادەرێكی خۆمم پرسی ئاخۆ یەكەمجار خەڵكی گوندەكە چۆن ئەم شتە قەبوڵ دەكەن و ئەو كوێخایەش كێیە ئەوها بە نێرەكەری خانوەكەی خۆی داونەتێ؟ عێزەتی سولەیمان بەگ دەبێتە برابچووكی مامۆستا زراری سلیمان بەگ كە تاكە كەسی هەڤاڵانی بارزانی بوو لە یەكێتی سۆڤیاتی جاران و زۆر ئازایانە بیرەوەرییەكانی خۆی لەگەڵ بارزانی نووسیەوەو حەقیقەتی ئەو بەناو (باوكی ڕۆحی نەتەوەیی كورد)ـەی بۆ خەڵكی كوردستان ئاشكرا كرد، وەنەبێ ئەو عێزەت ناوە خەبات و تێكۆشانی نەكردبێت، عێزەت لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلولدا ئامیر هێز بووەو زۆریش لە بارزانی باوكەوە نزیك بوو، بەڵام دوای ئاشبەتاڵەكە كە لە ئێران گەڕایەوە دەستی لەگەڵ ئیستیخبارات و حكوومەتەكەی سەدام حوسێن تێكەڵ كردوو حكوومەتیش هەر ئەویان نارد بۆ ئەمەریكا تاوەكوو بارزانی ئیقناع بكات بگەڕێتەوە عێراق، بەڵام بارزانی لە مردنەوە زۆر نزیك بوو، بۆ ئەویش ئەمەریكا خۆشتر و باشتر بوو چونكە لەژێر چاودێری ووردی پزیشكیدا بوو، لەبەر ئەوە نەگەڕایەوە، بەڵام عێزەت لە (المدیریە العامە للمخابرات العراقیە) بە ڕاوێژكار بۆ كاروباری بنەماڵەی بارزانی دامەزراو بوو بە ئەڵقەی بەستنەوەی نێوان بنەماڵەی بارزانی و حكوومەتی ئێراق، لە كۆتایی حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو كە ئەوكات ئەگەر تەنانەت فیشەكێكی موختاركوژیشی لەدەست كەسێكی كورد بگرتبایە ئیعدامی دەكرد، عێزەت تاكە كورد بوو كە ماڵی لە قەزای سەدیق (سۆران)ـی ئێستا بوو حیمایەو چەك و تەقەمەنی تەواوی بۆ هاتە ماڵەوەو زێتر لە بیست كەسی خزم و كەسی بە حیمایەی تایبەتی خۆی لەسەر سلكی ئیستیخباراتی عەسكەری تەعین كرد، ئەو شۆڕشگێڕە لە سەنگەری شۆڕی كوردایەتیەوە هاتە سەنگەری ئەوانەی كوردیان قڕان دەكردوو مانگانە بە هەلیكۆپتەر لەبەغدای پایەتەختەوە تا دواخاڵی ژێر كۆنترۆڵی سوپای عیراق لە ناوچەی دەشتی حەیات دەچوو بۆ ئەوەی مووچەو میزانیە بگەیەنێتە بارەگای پارتی دێموكراتی كوردستان و پەیامی حكوومەتی دەگەیاندنی و پەیامی ئەوانیشی لەگەڵ خۆی دەهێنایەوە، بێگومان مەبەستم ئەوە نییە كە باس لە باشی و خراپی ئەو پیاوە بكەم بەقەدەر ئەوەی كە دەمەوێت بڵێم عێزەت هەمیشە لە بەغدا میوانی ئەو پیاوەی خزمی سەددام دەبوو كە ئێستا لە دەرگەڵەیە. ئەو زانیاریانەی سەرەوەم هەمووی لە خەڵكی گوندی دەرگەڵە وەرگرتووە كە بێگومان هیچیان ڕێگەی بڵاوكردنەوەی ناوەكانیانی پێنەداوم، بەڵام گووتویانە هەركەسێك باوەڕ نەكات با بێتە دەرگەڵەو نەترسێ بەدەلیلی ئەوەی تەنها كوڕوو نەوەكانی عێزەت بەگ زیاتر لە 50 كەس دەبن، كەچی لە هەموو دەرگەڵە بەقەدەر نیوەی ئەو ژمارەیەش لە هەڵبژاردندا دەنگیان نەهێنا، واتە خەڵكی گوند بەو كەسانەی كە لە عیزەتیشەوە نزیكن مەرج نییە پیاوی خراپ بن، بەڵام لە ترسی مالی بارزان و پارتی ناوێرن قسە بكەن، برادەرە یەكێتیەكەم دەڵێت برا من ویستم ئەو هەواڵە بڵاو بكەمەوە بەڵام یەكێتیش قەبوڵی نەبوو پێیان گووتم لەسەر مەسەلەیەكی ئەوها بچووك ناكرێ پەیوەندییەكانمان لەگەڵ پارتی تێك بدەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە