پاراستن (بڵند)ی به‌رپرسی لقی شه‌قڵاوه‌يی پارتی نارده ماڵه‌وه برياره (نه‌جاتی عه‌لی فاتم)يش دەربكات
Thursday, 10/05/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنيری ٣ ههولێرسهرچاوهيهك له ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌وه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌ياندووه، كه بڵندی به‌رپرسی لقی ٢٤ی شه‌قلاوه‌ی پارتی دوای دوو هه‌فته له ته‌واوی بوونی كۆنفراسه‌كانی ئه‌و سنوره، به هۆی ده‌ستتيوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی بڵند له هه‌لبژاردنه‌كانی كۆنفراسی ناوچه‌كانی هه‌ريرو باسرمه‌و كۆڕێ و شكست هينانی باڵه‌كه‌ی پاراستن له‌و سنورانه، به برياری مه‌سرۆر بارزانی بێ گێرانه‌وه بۆ مه‌كته‌بی سياسی بڵندی به‌رپرسی ئه‌و لقه‌يان ناردۆته مأله‌وه.
هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكيش له مه‌لا عه‌زيز و خورشيد شێره‌وه ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه به هۆی ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی نه‌جاتی عه‌لی فاتم له‌و هه‌لبژاردنانه‌ی ئه‌و سنورانه و ده‌رنه‌چوونی كوره‌كه‌ی مه‌لا عزيز و خۆرشيد شێر و پارتی يه ديرينه‌كانی ئه‌و سنورانه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ره‌وه نامه‌يه‌كيان ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی كردووه، كه نه‌جاتی عه‌لی فاتم له‌و رۆژه‌ی چۆته ئه‌و سنوره، به‌ڵكو خراپتر ڕۆلی له دورخستنه‌وه‌ی پارتی يه‌كان هه‌بووه.
تا ئه‌وه‌ی باسی ڕابردووی نه‌جاتی عه‌لی فاتميان كردووه كه جاشێكی خراپی (عومه‌ر حه‌سه‌ن بووه به دلشادی) برايه‌وه كه موسته‌شاربووه‌و له دوای راپه‌رين يه‌كيتی له كه‌ركوك عومه‌ر حه‌سه‌نيان به سزای گه‌ل گه‌ياندووه.
باسی ئه‌وه‌شيان كردووه نه‌جات عه‌لی فاتم په‌يوه‌ندی به ئەمنی موسله‌وه هه‌بووه له ريگه‌ی هۆشياری برای خيزانيه‌وه كه ئه‌ويش سه‌ربه ئه‌منی موسل بووه و ئيستا ئه‌ويش كراوه‌ته رائيدی هه‌واڵگری له سوپای عێراقی له هه‌ولير ده‌وام ده‌كات . له‌و ڕه‌وه‌وه داوايان كردووه نه‌جاتی عیلی فاتم ترۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا زياتر له ٣٠٠ كاديری و بنه‌ماله‌شه‌هيدان واز له پارتی دينن له سنوری مه‌خمور.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست