کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مەلیك ماوە ؟!

Thursday, 12/02/2015, 12:00


زۆرن ئەو دەستەواژەو قسەڵۆکانەی لە نێو کۆمەڵگای کوردەواریدا هەبوون وزۆر کات بەر گوێمان دەکەوت ولەکۆڕ ومەجلیسەکاندا بۆ زۆر کار وبیر وا و بۆ چوون ئەوتران .. کەهەندێکیان وەک پەند وهەندێکیشیان وەک گاڵتە جاری وهەندێکیشیان وەک خویەک تەنها مەبەستێکی ئەپێکا بۆ زەم وزەمکاری وخۆ هەڵکێشان و... ئالەم بابەتانە بوون
یەکێک لەو دەستەواژە ی ئاخاوتنانەی ئەوترا ..(مەلیک ماوە ؟!) بوو ... دیارە عێراقیش یەکێک بووە لەو ووڵاتانەی وەک زۆربەی زۆری ووڵاتانی دونیا بەسەردەم و قۆناغی مەلیکیەتدا تێپەڕیوە وچندین ساڵ لەژێر حوکمی مەلیکیدا بووە کەهەندێکیان سەردەمێکی باش و هەندێکیشیان عێراقیان بە ناخدا بردوەو و ئیدی بەباشو خراپ خەڵکی لەبیریان ناچێتەوە وتا ئێستاش باسی لێدەکەن وبەکورتی بووە بەمێژوو... بەڵام بەکارهێنانی ئەم ووتەیە زیاتر لەسەردەمانی ئێمەدا بۆ ئەو بابەت و بیر وبۆچوونانە ئەوتران زیاتر کە هەندێ کەس باشی شتێکی بکردایەوە ولەئاستی خواستی بەرامبەر نەبوایە ئەوا ئەم وەڵامەی وەر ئەگرت مەلیک ماوە ؟ یان هێشتا لای تۆ مەلیک ماوە.؟ کەزیاتر بۆ ئەوکەسانەی کە بیخەبەر بوون لە کێشەو باری ئابووری وڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ..هتد... ئێستاش زۆرن لەوکەسانەی کە لای ئەوان مەلیک ماوە و هەر وا ئەزانن سەردەمی مەلیکەو بێخەبەرن لەهەموو ئەو گۆڕانکاری وبەسەرهات وگۆڕانکاریانەی بەسەر دونیادا دێت .. یاخود گوێ و چاوی خۆیانی لێ ئەخەوێنن .. دیارە کە ئێمە ئەڵێین مەلیک ماوە بەو مانایە نا وەک لەزۆر دەوڵەتی جیهاندا تا ئێستا مەلیک دەیان بات بڕێوە و ڕژێمی مەلیکایەتی حوکمیان دەکات ! بەلکو بەو گۆڕانکاریە زەبەلاحەی بەسەر سستمی ووڵات لە گشت رووەکانەوە ڕوو ئەدات ومرۆڤ یان بێئاگا بێت لێی یان چاو و گوێی خۆی لێ بخەوێنی ! زۆربەی زۆری سیاسەت مەدارانی عێراق بەگشتی وکورد بەتایبەتی لەلایان مەلیک ماوە .. ئێستاش لەخەودان وهیچ گۆڕانکاریەک لە جیهاندا خەبەریان ناکاتەوە ... بەتایبەتیش زۆریان لە هەوڵی ئەوەدا ئەم مەلیک و مەلیکی تیە زیندوو بکەنەوە تەنها وتەنها لەبەر بەرژەوەندی وسوودی تایبەتی خۆیان ئیدی گوێ بەهیچ مەبدەئێک و مۆرالیەتێکی مرۆڤی و ئینسانی نادەن و ئەگەر بکرێت لەم پێناوەدا نەک خەو بەڵکو دەچنە قۆناغی سڕبوون وقۆزاخە دەبەستن تەنها وتەنها پەنجەی مۆر وئۆباڵ بەملیان زیندوو دەمێنێتەوە کە بۆ مەلیک بەکاری بێنن .. بۆیە من بەوکەسانە و نموونەی لەو کەسانە ئەڵێم .. بەڕێزان لای ئێوە مەلیک ماوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە